بەپێێ هەواڵەکان، ڕۆژی شەممە ٢١ی گەلاوێژی 1396ی کۆچی خۆری، هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیمی ئێران
هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیم لە شاری شنۆ چوار هاوولاتیان دەستبەسەر کرد.
بەپێێ هەواڵەکان، ڕۆژی شەممە ٢١ی گەلاوێژی 1396ی کۆچی خۆری، هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیمی ئێران هێرشیان کردووەتە سەر گوندی سینگانی شنۆ و ٢ کەسیان کە باوک و کوڕ بوون بە ناوەکانی خەلیل عەینی و سدیق عەینی دەستبەسەر کردووە.
هەروەها هێزەکانی رژیم لە شاری شنۆ دوو کەسە دیکەیان دەستبەسەرکردووە.
ئەو کەسانە بە تۆمەتی ”هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری رژیم“ لەلایەن هیزە سەرکوتگەرەکانەوە دەستبەسەر کراو و بۆ شوێنێکی نادیار راگوێزراون.
|