جمعه 

2 سپتامبر2724
سازمان خَبات
کردستان
ایران
sazmanixebat

هه‌واڵه‌کانى کوردستان

هه‌واڵه‌کانى کوردستان

١١ تێرم بێ به‌شى له‌خوێندن بۆ خوێندکارێکى کورد
سلێمان محه‌ممه‌دى رۆژنامه‌وان و به‌رێوه‌به‌رى پێشووى شوراى سینفى زانستگه‌ى زانسته‌ کۆمه‌لایه‌تیه‌کان له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تى زانستى ئێران به‌ ٤ تێرم بێ به‌ش کردنى تر له‌ خوێندن مه‌حکووم کرا. ئه‌و چالاکه‌ خوێندکارییه‌ کورده‌، له‌کاتێکدا له‌ ساڵى ...

١٣٨٦وه‌ تا ئێستا له‌ خوێندن بێ به‌ش کراوه‌ که‌ ته‌نیا ٦ واحید له‌ خولى کارناسیه‌که‌ى مابوو. جێگه‌ى باسه‌ به‌و حوکمه‌وه‌ ناوبراو سه‌رجه‌م ١١ تێرم له‌خوێندن بێ به‌ش کراوه‌.





شاعیرێکى سه‌رپێڵى زه‌هاوى له‌بارودۆخێکى ته‌ندورستى ناله‌بار دایه‌
جه‌هانگیر عه‌زیزى براى ئه‌حمه‌د عه‌زیزى سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخى ئه‌و شاعیره‌ که‌ له‌ کۆتاییه‌کانى ساڵى ٨٦ له‌ نه‌خۆشخانه‌ خه‌وێندراوه‌ ده‌ڵێ، بارودۆخى ته‌ندورستى براکه‌م رۆژ له‌دواى رۆژ خه‌راپتر ده‌بێ. ناوبراو جارێک بۆ عه‌ملیاتى ده‌زگاى هه‌ناسه‌ى نێردرا بۆ تاران به‌لام له‌دواى عه‌مه‌لى لێیزه‌رى ناسه‌رکه‌وتوو گه‌رێندرایه‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ى کرماشان. ئه‌حمه‌د عه‌زیزى شاعیرى سه‌پێڵى زه‌هاوى ١٥ى ره‌شه‌ممه‌ى ساڵى ٨٧ له‌هۆش خۆى چوو و له‌وکاته‌وه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ى کرماشان خه‌وێندراوه‌.




ده‌رکردنى ٥٠  کرێکارى کارخانه‌ى تراکتۆرسازى ورمێ
نزیک به‌ ٥٠  که‌س له‌ کرێکارانى کارخانه‌ى تراکتۆرسازى ورمێ ده‌رکرد. به‌ پێى راپۆرتى ئاژانسی هه‌واڵده‌رى موکریان، ماوه‌ێک له‌مه‌وبه‌ر کارخانه‌ى تراکتۆر دروست کردنى ورمێ به‌ هۆى قه‌یرانى ماڵى زیاتر له‌ ٥٠  که‌سی له‌ کرێکارانى خۆى ده‌رکرد که‌ له‌نێویان دا کرێکارى به‌ پێشوونه‌ى ١٥ ساڵى تێدایه‌.




باڵوێزخانه‌ى رژیم له‌ فه‌رانسه‌ له‌ناره‌زایه‌تى به‌ ئیعدامى حوسێن خزرى به‌رده‌باران کرا
به‌پێى هه‌واڵه‌کان له‌دواى راگه‌یاندنى هه‌واڵى ئیعدامى حوسێن خزرى کوردان و ئێرانیانى دانیشتووى فه‌رانسه‌ به‌ نیشانه‌ى ناره‌زایه‌تى به‌و حوکمه‌ ناعادیلانه‌یه‌ هه‌ڵیانکووتایه‌ سه‌ر باڵوێزخانه‌ى رژیم له‌پاریس و وێراى هه‌ڵواسینى وێنه‌ى ئیعدام کراوانى ماوه‌ێک له‌مه‌وبه‌ر وه‌ک حوسین خزرى و عه‌لى سارمى و چه‌ند وێنه‌ێکى دیکه‌ شیشه‌ وتابلۆى باڵوێزخانه‌ى رژیمیان شکاند.




نامه‌ى هه‌ژێنه‌رى زانیار مورادى زیندانى کورد، له‌سه‌ر شکه‌نجه‌کانى ئیتلاعات
راپۆرتێکی شکه‌نجه‌دانی درإندانه‌ و دژه‌ مرۆڤانه‌ و سه‌ده‌ ناوه‌راستی (شکه‌نجه‌گه‌ران)ی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات بۆ وه‌رگرتنی ئیعترافی ته‌له‌ڤزیۆنی له‌ زیندانى سیاسی زانیار مورادی هاولاتی کورد بلاوبۆته‌وه‌ که‌ دقه‌که‌ی به‌م شێوه‌یه‌یه‌.
((من زانیار مورادی کورإی ئیقباڵ مورادی خه‌ڵکی شاری مه‌ریوان له‌دایک بووی ساڵی ١٣٦٧ هه‌تاوی و یه‌ک پێشوونه‌ى سیاسیم هه‌یه‌. خانه‌واده‌ى من زانیار مورادی ئه‌ندامی هێزێکى سیاسی دژی رژێمی ئاخوندینه‌ و ده‌وڵه‌تی ئێران له‌گه‌ڵ باوکم دوژمنایه‌تی هه‌یه‌ و هه‌رکارێک ده‌کات تا گورزێک له‌ باوکم بوه‌شێنێت. له‌ رإه‌شه‌ممه‌ی ١٣٨٧ له‌ خاکی عێراق هه‌وڵى ترۆرى باوکمیان دا و ٩ دانه‌ فیشه‌کیان لێدابوو به‌لام دوای مانگێک له‌ نه‌خۆشخانه‌ هاته‌ ده‌رێ، و به‌رده‌وام له‌هه‌وڵ دان تا بتوانن باوکم بکوژن.
له‌ رۆژی ١١ی گه‌لاوێژی ساڵی ١٣٨٨ منیان گرت و دوای ٢٤ ساعه‌ت قۆڵبه‌ست کردنم له‌ ژووره‌تاکه‌که‌سیه‌کانی ئیتلاعاتی مه‌ریوان بێ هیچ لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری سنه‌ گواستیانمه‌وه‌ و له‌هه‌مان کاتیشدا هاورێیکم که‌ نزیکایه‌تى خانه‌واده‌ییمان هه‌یه‌، بێ ئه‌وه‌ی که‌ من بزانم،بۆ ئیتلاعاتی سنه‌یان هێنابوو.
له‌ ژووره‌تاکه‌که‌سیه‌کانی ئیتلاعاتی سنه‌ به‌ ته‌نیا و له‌ باروودوخێکی ناله‌بار دابووم . رۆژێک منیان بۆ ژێرزه‌مینی ئیتلاعات بردو و له‌وێ لێکوڵینه‌وه‌کان ده‌ستی پێکرد و له‌سه‌ره‌تادا پرسیاری باوه‌کمیان لێکردم و منیش ووتم که‌ باوکم په‌یوه‌ندی به‌منه‌وه‌ نییه‌ و ئه‌وانیش ووتیان تۆ و باوکت بۆ ئێمه‌ جیاوازیتان نییه‌ و منیان به‌سته‌وه‌ و به‌ قه‌مچی، لێیان ده‌دام و جنێوی نامووسیان پێده‌دام، دوای شکه‌نجه‌یه‌کی زۆر منیان بۆ ژووره‌که‌ی خۆم برده‌وه‌ و من هیچ ئاگاداری رۆژ و شه‌و نه‌بووم و دوای ماوه‌یه‌ک دووباره‌ منیان بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ برده‌وه‌ ژێرزه‌مین و لێکۆڵه‌ره‌وه‌کان ٤ تا ٦ که‌س بوون و من به‌ به‌ستراوه‌یی ولامیانم ده‌دایه‌وه‌ و ئه‌وانیش ووتیان ده‌بێ بڵێی که‌ ئه‌و تیرۆرانه‌ من کردوومه‌ و ده‌نا بنه‌ماڵه‌که‌ت ده‌خه‌ینه‌ ناو بارودۆخێکى خراپ و خۆشت له‌ ژێر شکه‌نجه‌ ده‌کوژین. به‌لام من دانم پێ دانه‌نا.
هه‌تا ئه‌وه‌ی که‌ ویستیان شکه‌نجه‌ی جنسیم بده‌ن، شوشوێکیان دانابوو و ده‌یانگوت که‌ یان دانی پێداده‌نێی و یان ده‌بێ بۆترییه‌که‌ی¦ وه‌ هه‌ره‌شه‌ی ته‌عدای جنسیان لێکردم، به‌لام به‌ ناچار تۆمه‌ته‌کانم قه‌بووڵ کرد، چوونکه‌ نه‌مده‌توانی ئه‌و شکه‌نجانه‌ ته‌حه‌ممول بکه‌م، له‌شم له‌ به‌شی به‌یزه‌وه‌ به‌ توندی خوێنرێژی درکرد و ئازارى ده‌دام و ئیتر نه‌مده‌توانی شکه‌نجه‌کان ته‌حه‌مموڵ بکه‌م و هیچ دوکتورێکیش نه‌بوو تا چاره‌سه‌رمان بکات و من و لوقمان مورادی هاو ژووره‌که‌م دوای تێپه‌رإینى ١٨ مانگ ئێستاش له‌کێشه‌ داین.
هاورێکه‌م لوقمان مورادی که‌ ٣ په‌روه‌نده‌ی سیاسی هه‌یه‌. ئه‌ویش به‌هۆی شکه‌نجه‌ی بێ به‌زه‌ییانه‌ و دژه‌ مرۆڤانه‌ و سه‌ده‌ی ناوه‌راستی دانی به‌و تۆمه‌تانه‌ دانا، ئه‌و شتانه‌ی که‌ ئه‌وان ده‌یانگووت ده‌با به‌ بێ پێخۆشبوونی خۆمان ئیمزای بکه‌ین ده‌نا شکه‌نجه‌ی تر چاوه‌رێى ده‌کردین. ده‌بووایه‌ هه‌موو شتێک له‌ به‌رده‌م کامێرا بڵێین، ده‌یانویست باوکیشم تۆمه‌تبار بکه‌م، به‌لام من ته‌ئیدم نه‌کرد و سه‌ر له‌نوێ منیان برد بۆ شکه‌نجه‌ و هه‌ر دوو قاچیان کردمه‌وه‌ و به‌ شه‌ق له‌ به‌یزه‌کانیان ده‌دام تا ئه‌وه‌ى که‌ به‌ ویسته‌کانى خۆیان گه‌یشتن و پاشان ووتیان دوای ماوه‌یه‌ک ئازاد ده‌بن و ئێمه‌ش ره‌زایه‌ت له‌ بنه‌ماڵه‌کان وه‌رده‌گرین .
ئێمه‌یان له‌ ژووره‌تاکه‌که‌سیه‌کانی ئیتلاعاتی سنه‌ بۆ ماوه‌ی ٩ مانگ راگرت، له‌ ٢ مانگی سه‌ره‌تادا به‌هۆی ژانی شوێنی شکه‌نجه‌کان نه‌مده‌توانی کاره‌کانی تایبه‌تی خۆم بکه‌م. دوای ئه‌و ٩ مانگه‌ که‌ به‌ بێ ئه‌وه‌ی که‌ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌کانمان په‌یوه‌ندیمان هه‌بێت ، ئێمه‌یان راپێچی به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندی شاری سنه‌ کرد و پێیان ووتین که‌ نابێ له‌وباره‌وه‌ له‌گه‌ڵ که‌س قسه‌ بکه‌ین ده‌نا دووباره‌ شکه‌نجه‌کان ده‌ست پێده‌که‌نه‌وه‌. بۆ ماوه‌ی ٦ مانگ له‌ گرتووخانه‌ ناوه‌ندی سنه‌ ماینه‌وه‌، له‌لایه‌ن ئیتلاعاته‌وه‌ بانگیان کردینه‌وه‌ و پێیان راگه‌یاندین که‌ ده‌بێ بڵێن کارمان بۆ ئینگلیس کردووه‌، ووتیان ده‌بێ له‌ سه‌ر که‌سێک به‌ناوی جه‌لیل فه‌تاحی که‌ ئێستا له‌ ئینگلیس داده‌نیشێ قسه‌ بکه‌ن و ئه‌وانیش کامێرامان لێبگرن، له‌به‌رئه‌وه‌ى که‌ ده‌مانهه‌وێ موشکیله‌ بۆ ده‌وڵه‌تی ئینگلیس ساز بکه‌ین، مانگێکی تر له‌ ئیتلاعات ماینه‌وه‌ و ووتیان چه‌ند مانگی تر ئازاد ده‌بن.
دوای ماوه‌یه‌کی تر هاتن و به‌ چاو به‌ستراوی سواری ئۆتۆمبێڵیان کردین و وتیان ده‌تانبه‌ین بۆ تاران ده‌ بێ له‌ دادگاه‌ قسه‌ نه‌که‌ن وخۆمان بۆتان جێ به‌جێ ده‌که‌ین،
ئێمه‌یان راسته‌خۆ بۆ ژووره‌تاکه‌که‌سیه‌کانی ئیتلاعاتى به‌ندیخانه‌ی ئه‌ڤین به‌ندی ٢٠ ٩ برد و دوای مانگێک و نیو له‌ رێکه‌وتی ١/به‌فرانباری/١٣٨٩ به‌ چاوبه‌ستراوه‌یی بۆ دادگای شۆرإشی تاران لقی ١٥ برد. نه‌مانده‌توانی به‌ هۆی مه‌سموم بوونمان له‌لایه‌ن ئیتلاعاته‌وه‌ قسه‌ بکه‌ین، قازی سه‌ڵه‌واتی دادگایی کردین. له‌ودادگایه‌ که‌ قازى نه‌یدجه‌زانى کێمان لوقمانه‌ و کێمان زانیاره‌ هه‌ر تۆمه‌تێکى پێى خۆشبوو، پێوه‌ى لکاندین.
له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌ ئیمام جومعه‌ى مه‌ریوانیش به‌شدار بوو و له‌کاتێکدا که‌ پێشتر ده‌یووت کوره‌که‌م له‌ لایه‌ن ده‌سه‌لاتدارانه‌وه‌ کوژراوه‌ له‌ دادگا ده‌یوت خه‌ڵک نابێ وه‌ک ئه‌وانه‌ خۆیان به‌ بێگانه‌کان بفرۆشن و داوای ئیعدامی ئێمه‌ی کرد.
پاش ماوه‌ێک ئێمه‌یان بۆ به‌ندیخانه‌ی ره‌جایی شاری که‌ره‌ج برد و له‌وێ بوو که‌ زانیمان حوکمی سێداره‌یان بۆ برإیوینیته‌وه‌.
ئێستاکه‌ش که‌ ئێتر رژێمی ئاخوندی به‌ نامه‌ردانه‌ حوکمی خۆیان سه‌پاندووه‌، ده‌سمان له‌ ژیان شۆردۆته‌وه‌ و ده‌شزانم که‌ دووباره‌ بۆ ئیتلاعات بانگم ده‌که‌ن و شکه‌نجه‌م ده‌ده‌ن به‌لام ئێستا ده‌مهه‌وێ هه‌موو راستییه‌ک بۆ ته‌واوی خه‌ڵکی جیهان بڵێم و بزانن ئێمه‌ بێ تاوانین و بووینه‌ قوربانی تاوانه‌کانی ئیتلاعاتی سنه‌. له‌کۆتایی دا چه‌ند قسه‌م له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی دنیا هه‌یه‌ به‌تایبه‌تی خه‌ڵکی خۆشه‌ویستی شاری مه‌ریوان :
خه‌ڵکیینه‌، ئێمه‌ بێتاوانین و بووینه‌ قوربانی شکه‌نجه‌ بێ به‌زه‌ییه‌کانی ئیتلاعاتی سنه‌. ده‌ستمان له‌ هیچ تاوانێکدا نه‌بووه‌ و به‌ توندی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ ره‌ت ده‌که‌ینه‌وه‌ و له‌ ته‌واوی خه‌ڵکی دنیا و به‌تایبه‌تی سکرتێری نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان، مافی مرۆڤ، رێکخراوی لێبوردنی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان،کومیته‌ی دژه‌ شکه‌نجه‌، داوای یارمه‌تی ده‌که‌ین. ئیتلاعات ده‌یه‌وێ که‌ ئه‌وتاوانانه‌ی که‌ فه‌رمانده‌ی له‌شکری سوپای پاسداران هیوا تاب له‌ ساڵی ١٣٨٠  تا ئێستا کردوویه‌تی به‌ ئێمه‌ى بلکێنێ که‌ هیچ تاوانێکمان نییه‌ جگه‌ له‌وه‌ی که‌ بۆ کورد و کوردستان خۆمان فیدا کردووه‌.
ته‌نیا تاوانی من ئه‌وه‌یه‌ که‌ بنه‌ماڵه‌که‌م سیاسین و ئه‌وانیش ده‌یانه‌وێ گورز له‌ ته‌واوی بنه‌ماڵه‌ سیاسیه‌کان بده‌ن.
به‌ندکراوی سیاسی زانیار مورادی ٢١/به‌فرانباری ١٣٨٩.





13 سال و 10 ماه و 4 روز و 15 ساعت و 3 دقیقه پیش

هه‌واڵه‌کانى کوردستان

هه‌واڵه‌کانى کوردستان

صفحات ویژه وب سایت

اطلاعات سایت


 

سایت رسمی سازمان خبات کردستان ایران
کلیە حقوق این سایت برای کمیسیون انتشارات و تبلیغات سازمان خبات کردستان محفوظ است.

ارتباط با ما


 
 

شماره تلفن: 07507639676 (+0964)
شماره تلفن: 07504687209 (+0964)
شماره تلفن: 07504497138 (+0964)
شماره تلفن: 0723225508 (+0064)
اتصال الکترونیکی:
[email protected]
[email protected]
[email protected]