جمعه 

2 سپتامبر2724
سازمان خَبات
کردستان
ایران
sazmanixebat

راپه‌رإینی خه‌ڵکی تونس و ئاکامه‌کانی

 راپه‌رإینی خه‌ڵکی تونس و ئاکامه‌کانی

نووسه‌ر: سارۆ
شه‌وی هه‌ینی ٢٤ی به‌فرانباری ١٣٨٩ هه‌واڵده‌ریه‌کان، له‌ناکاو ده‌ست له‌کار کێشانه‌وه‌ی زین العابدین بن علی، سه‌رۆک کۆماری تونس یان بلاو کرده‌وه‌.
سه‌رۆک کۆماری تونس به‌ ناچاری و له‌دوای ناره‌زایی به‌ربلاوی جه‌ماوه‌ری له‌ وولاتی تونس له‌گه‌ڵ که‌س و کاری به‌ فرۆکه‌یه‌ک به‌ره‌و ولاتی فه‌رانسه‌ چوو، به‌لام له‌وێش رێگه‌ی نیشتنه‌وه‌ به‌ فرۆکه‌که‌ی نه‌درا و هه‌ربۆیه‌ روی کرده‌

ولاتی عه‌ره‌بستانی سعودی.
دیاره‌ به‌جێهیشتنی کورسی ده‌سه‌لات له‌لایه‌ن زین العابدین قسه‌ی زۆر هه‌ڵده‌گرێ، بۆیه‌ هه‌وڵده‌ده‌ین له‌و بابه‌ته‌دا به‌شێک له‌و رووداوه‌ گرنگه‌ سیاسیه‌ و هه‌روه‌ها ئاکامه‌کانی بخه‌ینه‌ به‌چاو.
پێش ئه‌وه‌ی به‌ینه‌ سه‌ر ناوه‌رإۆکی باسه‌که‌، ئه‌وه‌ ده‌خه‌ینه‌ به‌رچاو که‌ به‌راستی له‌ لای هێندێک له‌ سیاسه‌تمه‌داران وه‌فا و به‌ڵێن بوونی نیه‌،ئه‌گه‌ر به‌ڵێن و وه‌فا هه‌بوایه‌ چۆن ده‌وڵه‌تی فه‌رانسه‌ رێگه‌ی به‌ یه‌کێک له‌ کۆنترین دۆسته‌کانی خۆی نه‌ده‌دا که‌ بێته‌ خاکی فه‌رانسه‌ و به‌تایبه‌ت که‌ ئه‌و که‌سه‌ کێشه‌یه‌ک نابێ بۆ ولاتی فه‌رانسه‌ و ته‌نانه‌ت له‌وانه‌ بوو نه‌یارانی، بن عه‌لیش، پێیان شتێکی ئاسایی بوایه‌ له‌ فه‌رانسه‌ دانیشێ.
ده‌ینه‌ سه‌ر باسی سه‌ره‌کی بابه‌ته‌که‌ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئایا ده‌کرێ تونس به‌ نمونه‌یه‌ک و سه‌ره‌تایه‌ک بزانین بۆ ده‌ست پێکردنی ئاڵوگۆرإی سیاسی له‌ ولاتانی غه‌یره‌ دیموکراسی و نیوه‌دیموکراسی. زین العابدین بن علی دوای حه‌بیب بۆرقیبه‌ دووهه‌م سه‌رۆک کۆمار بوو که‌ ٢٣ ساڵ ده‌سه‌لاتداری بێ ئه‌م لاو ئه‌و لاو یه‌که‌می له‌ تونس به‌ده‌سته‌وه‌ بوو. ئه‌گه‌ر چی ئه‌و له‌ژێرناوی هه‌ڵبژاردن و شێوه‌ی هه‌ڵبژاردنب ئازاد بووه‌ سه‌رۆک کۆماری ئه‌و ولاته‌، به‌لام ئه‌و پرسیاره‌ دێته‌ پێش که‌ ئایا ده‌کرێ که‌سێک ٢٣ ساڵ توانایی هه‌بێ و بێ تاقه‌ت نه‌بێ له‌ به‌رێوه‌بردنی ولاتێک، ئایا پێویست نیه‌ ده‌سه‌لات ده‌ستاوده‌ست بکرێ و رێگه‌ بدرێ که‌سانی دیکه‌ش بێنه‌ مه‌یدان?
بێگومان ئه‌و نه‌وعه‌ دیموکراسیه‌ که‌سانی وه‌ک، زین العابدین بن علی تیایدا ده‌بنه‌ سه‌رۆک و ده‌سه‌لاتداری هه‌میشه‌یی، ناکرێ به‌ دیموکراسی واقعی بزاندرێ. جیاواز له‌و راستیه‌ش شتێکی دیکه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌گه‌ر دیموکراسی له‌و ولاتانه‌ په‌یره‌ۆ ده‌کرێ و به‌راستی په‌یره‌وی کۆماریی بوونی ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌لات ده‌که‌ن? به‌لام بۆ ئه‌گه‌ر سه‌رۆک کۆمارێک مرد یا کوژرا، ئه‌وه‌ ده‌م یا به‌ شێوه‌ی دیاری کردن و یا له‌ژێر ناوی هه‌ڵبژاردندا کۆرإه‌که‌ی جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه‌ و ده‌بێته‌ سه‌رۆک کۆمار.
دیاره‌ جێگه‌ی خۆیه‌تی جه‌ماوه‌ر هیچ کات رێگه‌ نه‌دا، چاره‌نووسی ولاتێک و گه‌لێک به‌ ده‌ست که‌سێکی دیار یا چه‌ند که‌سه‌وه‌ بێ، ئه‌ویش بۆ سالانێکی دوور و درێژه‌. گه‌لانی ووشیار و ئاگادار له‌ کاروباری سیاسی هیچ کات ناتوانن له‌ ژێرکوت و به‌ندی ده‌سه‌لاتی ملهۆرإدا بمێننه‌وه‌، خه‌ڵکی تونسیش که‌ دوای سه‌ربه‌خۆییان له‌ فه‌رانسه‌ ٥٥ ساڵه‌ له‌ژێر دوو ده‌سه‌لاتی نادیموکراتیکدابوون به‌ خه‌باتێکی هه‌مه‌ لایه‌نه‌ی چوار حه‌وتوویی ده‌سه‌لاتیان ناچار کرد پێ ملی ویسته‌کانیان بێ و ئه‌و وولاته‌ ببێته‌ نمونه‌. ئایا ئه‌وه‌ی له‌ تونس روویدا ده‌بێته‌ سه‌ره‌تایه‌ک بۆ ولاتانی دیکه‌ که‌ حکومه‌ت و ده‌سه‌لاته‌ دیکتاتۆره‌کان به‌رإێوه‌ی ده‌بن? ئایا ئه‌و ئازایه‌تیانه‌ی که‌ هاتنه‌ ئاراوه‌ و له‌ئاکامدا ئه‌و تۆزه‌ هه‌ست به‌ به‌رپرسایه‌تی کردنه‌ی که‌ سه‌رۆک کۆماری تونس له‌ پێوه‌ند به‌ به‌جێ هێشتنی ولات و ده‌سه‌لات بووی له‌ ولاتانی دیکه‌ دووپات ده‌بێته‌وه‌? ... ئه‌وه‌ راسته‌ که‌ زین العابدین بن علی له‌ ئه‌نجامی راپه‌رإینی خه‌ڵک ناچار بوو ده‌سه‌لات به‌ جێ بێڵێ، به‌لام نابێ ئه‌و راستیه‌ش له‌به‌ر چاو نه‌گرین که‌ ئه‌گه‌ر سه‌رۆک کۆماری هه‌لاتووی تونس مه‌به‌ستی بوایه‌ و ده‌ستی بدایه‌ خوێن رشتنی زۆرتر له‌وانه‌ بوو بیتوانیایه‌ به‌رده‌وام بێ له‌ ده‌سه‌لات.
ولامی ئه‌و پرسیارانه‌ی سه‌ره‌وه‌ ئه‌و کاته‌ ولام وه‌رده‌گرێ که‌ خه‌ڵکی ولاتانی دیکه‌ ئه‌وه‌ی له‌ تونس روویدا بکه‌نه‌ نمونه‌یه‌ک و گه‌لانی سته‌م دیتو بیکه‌نه‌ هه‌وێنی کاروچالاکی خۆیان تا ورده‌ورده‌ ئاسه‌واری ده‌سه‌لاته‌ دیکتاتۆره‌کان له‌ جیهاندا به‌ یه‌کجاری هه‌ڵگیرێ.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی له‌ تونس روویدا نمونه‌یه‌که‌ بۆ ئه‌وه‌ی تا ده‌سه‌لاتداره‌ سه‌ره‌رإۆکان پێش ئه‌وه‌ی کار له‌ کار بترازێ ده‌ست له‌ ده‌سه‌لات هه‌ڵگرن و رێگه‌ خۆش بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌ شێوه‌ی ئارام خه‌ڵک ده‌سه‌لات و حکومه‌تی خۆیان هه‌ڵبژێرن.
ئه‌گه‌ر سه‌رۆک کۆماری تونس پێش له‌ ناره‌زایه‌تی خه‌ڵک و هاتنه‌ سه‌ر شه‌قامیان ده‌ستی له‌ ده‌سه‌لات هه‌ڵگرتایه‌ بێگومان نه‌ پێویست ده‌بوو نیشتمانی خۆی به‌ جێ بێڵێ و له‌ درگای ئه‌و ولات و ئه‌و ولات بدا تا رێگه‌ی بده‌ن بحاوێته‌وه‌ و نه‌ وولاتی تونسیش تووشی ئه‌و شێواوی و بشێویی و تالان و برإۆیه‌ ده‌بوو و دامه‌زراوه‌کانی حکومه‌ت و ماڵی هاولاتیانیش تووشی تالان نه‌ده‌بوون.
ئاشکرایه‌ به‌ په‌یره‌ونه‌کرانی دیموکراسی و جێ به‌جێ نه‌کرانی عه‌داڵه‌تی کۆمه‌لایه‌تی و به‌ نه‌بوونی ئازادی سیاسی، هه‌موو دیارده‌ باشه‌کان ده‌که‌ونه‌ مه‌ترسیه‌وه‌، و گومانیش نیه‌ ئه‌گه‌ر کارگه‌یشته‌ راپه‌رإین و ناره‌زایه‌تی تێکرایی، شێواوی و ئاڵۆزی باڵ ده‌کێشێ به‌سه‌ر ولاتدا. هه‌ر وه‌ک ئێستا له‌ تونس به‌رچاو ده‌که‌وێ، که‌سانی غه‌یره‌ مه‌سئول هه‌لیان به‌رده‌ست که‌وتووه‌ تا له‌ شێواویدا و له‌ نه‌بوونی سه‌روه‌ری قانوون و ده‌سه‌لات مه‌به‌سته‌چه‌په‌ڵه‌کانیان جێ به‌جێ بکه‌ن.
بێگومان به‌ردی بناغه‌ و چاره‌سه‌ری بنه‌رإه‌تی بۆ کۆتایی هاتنی کێشه‌کان په‌یره‌وکردنی دیموکراسی و ده‌ست هه‌ڵگرتنی ده‌سه‌لاتداره‌کانه‌ له‌ خۆ به‌زل زانی و حه‌زی کوێریان بۆ کورسی ده‌سه‌لات.
به‌داخه‌وه‌ له‌ ئێرانیشدا، زیاتر له‌ ٣١ ساڵه‌ حکومه‌تی ته‌واو دیکتاتۆری که‌ مافی هیچ مرۆڤێک و ته‌نانه‌ت زینده‌وه‌رانیش له‌به‌ر چاو ناگرێ و ته‌نانه‌ت ئه‌و ئاخوندانه‌ی سالانێکی زۆر ده‌سه‌لاتدار و به‌رپرسیش بوون ئه‌مرإۆ ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌هه‌موو شتێکی ئه‌حمه‌دی نژاد ناڵێن باشه‌، که‌وتوونه‌ به‌ر هه‌رإه‌شه‌. به‌و هیوایه‌ی رۆژێک ده‌سه‌لاتدارانی ملهۆرإ له‌ ئێران هۆشیان بێته‌وه‌ به‌رو ده‌ست له‌و گشته‌ کوشتن و شکه‌نجه‌ و ئازاردانی جه‌ماوه‌ر هه‌ڵگرن، چاو له‌ تونس و سه‌رۆک کۆماره‌ ده‌ربه‌ده‌ره‌که‌ی بکه‌ن. هه‌روه‌ها چاوێک له‌و تالان و برۆیه‌ بکه‌ن که‌ سه‌رتاپای تونسی گرتۆته‌وه‌.
ئه‌گه‌رچی زۆر دووره‌ ئاخوندان پێ له‌ که‌ڵی شه‌یتان بێننه‌ خواره‌وه‌، به‌لام ئه‌وه‌ی باس کرا هیوایه‌که‌ و هومێدوارین ولاتی ئێران به‌ره‌ و دیموکراسی و ئازادی برإوا و ئاخوندانی ملهۆر٠ێ و ره‌زاگران و خوێن رێژ له‌ ملی خه‌ڵکی ئێران بنه‌وه‌.






13 سال و 10 ماه و 4 روز و 14 ساعت و 42 دقیقه پیش

راپه‌رإینی خه‌ڵکی تونس و ئاکامه‌کانی

راپه‌رإینی خه‌ڵکی تونس و ئاکامه‌کانی

صفحات ویژه وب سایت

اطلاعات سایت


 

سایت رسمی سازمان خبات کردستان ایران
کلیە حقوق این سایت برای کمیسیون انتشارات و تبلیغات سازمان خبات کردستان محفوظ است.

ارتباط با ما


 
 

شماره تلفن: 07507639676 (+0964)
شماره تلفن: 07504687209 (+0964)
شماره تلفن: 07504497138 (+0964)
شماره تلفن: 0723225508 (+0064)
اتصال الکترونیکی:
[email protected]
[email protected]
[email protected]