هه‌واڵه‌کانی باس له‌وه ده‌که‌ن که هه‌ڵگرتنی سێ سیفر له پوڵی ئێران کارى بۆ ده‌کرێ و ئه‌و گه‌لاڵه‌یه بۆ ساڵی داهاتوو بهرإێوه ده‌چێ. دوای بهرإێوه بردنی گه‌لاڵه‌ى ئامانجدارکردنی یارانه‌کان که به‌شێک له گه‌لاڵه‌ی گۆرإینی ئابوری رژێم ئاخوندی بوو، به‌و زووانه به‌شه‌کانی تری گه‌لاڵه‌ی گۆرإین بهرإێوه ده‌چێ.
لابردنی سێ سیفر له پوڵی ئێران له‌و ...
باسانه‌یه که هه‌موو کات نارازی به‌رچاوى هه‌بووه و به هه‌ڵه و هۆی ههولاوسان زۆرتر زانراوه. نارازییه‌کانی بهرإێوبردنی ئه‌و گه‌لاڵه‌یه باوه‌ریان وایه که لابردنی سێ سیفر ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که هێندێک له پوڵه کاغه‌زی و پوڵه ورده‌کان به‌هایه‌کیان نه‌مێنێ. ئه‌وان له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌ن که لابردنی ئه‌و سێ سیفره هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به نرخ دانانى پوڵی ئێران نییه، به‌و کاره هیچ چاک بوونهویهک له هه‌لومه‌رجی ئابووری پێک نایه و ته‌نیا ناله‌باریی لێده‌که‌وێته‌وه. هه‌تا خه‌ڵک خۆیان له‌گه‌ڵ ئه‌و پوڵه نوێیه رێکده‌خه‌ن کۆمه‌ڵگا تووشی ئاڵوزى ده‌بێت. ئه‌و که‌سانه ده‌ڵێن: ئه‌و گه‌لاڵه‌یه نه‌ته‌نیا نابێته هۆی که‌م بوونه‌وه‌ی هه‌لاوسان به‌ڵکو ده‌بێته هۆی زۆربوونی هه‌لاوسان چوونکه نرخی پوڵه‌کان که‌م ده‌کاته‌وه.