جمعه 

2 سپتامبر2724
سازمان خَبات
کردستان
ایران
sazmanixebat

هه‌واڵه‌کانى کوردستان

هه‌واڵه‌کانى کوردستان

کوشتنی ژنێک له‌ بۆکان به‌ هۆی کێشه‌ی بنه‌ماڵه‌یی
پیاوێک له‌ ئاوایی شاریکه‌ند سه‌ربه‌ شاری بۆکان ژنه‌که‌ی خۆی کوشت. به‌ پێى هه‌واڵى هه‌واڵده‌رى موکریان ئه‌و پیاوه‌ که‌ (م،د) ناویه‌تی به‌ هۆی کێشه‌ی بنه‌ماڵه‌یی هاوسه‌ره‌که‌ی خۆی خنکاند. ده‌وترێ، ئه‌و ...

هاوسه‌ره‌ ماوه‌ی ٣٠  ساڵه‌ ژیانی هاوسه‌ریان پێکه‌وه‌ کردووه‌ و خاون شه‌ش منداڵن. به‌پێی دوایین هه‌واڵه‌کان بکوژه‌که‌ که‌ رابردووی زیندانى هه‌یه‌ و به‌ هۆى لێدان و کوتان له‌گه‌ڵ یه‌کێک له‌ هاولاتیه‌کانی ئێستا له‌ به‌ندیخانه‌ به‌سه‌ر ده‌بات.



رۆژی دووشه‌ممه‌ له‌ هه‌ولێر خۆپێشاندان له‌دژی سێداره‌ له‌ ئێران به‌رێوه‌چوو
ناره‌زایه‌تى دژى سیاسه‌تى ئێعدامى رژیمى ئێران له‌ به‌رانبه‌ر کورده‌کانی کوردستانى ئێران به‌ره‌وسه‌رچووه‌، به‌تایبه‌تی سێداره‌دانی شه‌هید حوسێن خزری شه‌پۆلێکی گه‌وره‌ی ناره‌زایه‌تى له‌ کوردستان و له‌ ناوه‌نده‌کانی مافی مرۆڤ به‌دواوه‌ بوو. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا رۆژی دووشه‌ممه‌ له‌ هه‌ولێری پێته‌ختی هه‌رێمى کوردستانی به‌رێوه‌چوو. دووشه‌ممه‌ سه‌عات ٢ی دوای نیوه‌رإۆ هه‌ڵسووراوان و رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و سیاسی به‌ به‌شداری کردنی نزیک به‌ ٢٠ ٠ ٠  که‌س، خۆپێشاندانیان به‌ره‌و کۆنسولگه‌ری رژێمی ئاخوندی له‌ شاری هه‌وڵیر به‌رێوه‌ برد. جه‌ماوه‌ره‌که‌ پلاکاردیان به‌رز کرده‌وه‌ که‌ له‌سه‌ری نووسرابوو "کۆماری کوردکوژی سێداره‌، با به‌س بێت ئه‌م کاره‌" وه‌ هه‌روه‌ها به‌ ووتنه‌وه‌ی درروشم رژیمى ئاخوندیان شه‌رمه‌زار و ره‌زیل کرد. هه‌ر له‌و خۆپێشاندانه‌دا به‌یاننامه‌یه‌ک له‌ دژی سێداره‌ خوێندرایه‌وه‌، و داوا له‌ رژێمی ئاخوندی کرا که‌ رێز له‌ پێوانه‌کان و برإیاره‌کانی مافی مرۆڤ بگرێت.




گواستنه‌وه‌ی دوو به‌ندکراوی سیاسی له‌ورمێ بۆ ژووری تاکه‌که‌سی
جه‌هانگیر بادوزاده‌ و محه‌ممه‌د ئه‌مین عه‌بدولاهی، دوو به‌ندکراوی حوکم دراوی سیاسی له‌ به‌ندیخانه‌ ناوه‌ندی ورمێ بۆ ژووره‌ تاکه‌که‌سیه‌کان گواسترانه‌وه‌. له‌ دوای ئیعدامی حسێن خزری گوشار بۆ سه‌ر به‌ندکراونی سیاسی له‌و به‌ندیخانه‌یه‌ روو له‌ زیاد بوونه‌ و رۆژی دووشه‌ممه‌ جه‌هانگیر بادوزاده‌ و محه‌ممه‌د ئه‌مین عه‌بدولاهی دوای راگه‌یاندنی مانگرتن له‌ خوادن بۆ ژووره‌تاکه‌که‌سیه‌کان گوازرانه‌وه‌.
جه‌هانگیر بادوزاده‌ خه‌ڵکی شاری مه‌هاباد و محه‌ممه‌د ئه‌مین عه‌بدولاهی خه‌ڵکی بۆکان به‌ ریز به‌ زیندانى هه‌تاهه‌تایی و هه‌ژده‌ ساڵ حوکم دراون و بۆ به‌ندیخانه‌ی شاری ته‌به‌س دوورخراونه‌ته‌وه‌.
دوای له‌سێداره‌دانی حسێن خزری فشاره‌کان له‌سه‌ر به‌ندکراوه‌کانی سیاسی به‌ شێوه‌یه‌ک توند بووه‌ که‌ به‌رپرسانی به‌ندیخانه‌که‌ ده‌رگای به‌ندی سیاسیه‌کانیان داخستووه‌ و بۆیان نیه‌ ته‌نانه‌ت بچنه‌ هه‌واخۆری و په‌یوه‌ندی تله‌فۆنیشیان نیه‌. شایانی ووتنه‌ که‌، عه‌لی ئه‌حمه‌د سلێمانیش که‌ به‌ هۆیه‌کی نادیار بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعات بانگیان کردووه‌ بارودۆخی نادیاره‌.



ده‌ستبه‌سه‌رکرانی ‌هاووڵاتییه‌کی ‌بۆکانی
هاووڵاتییه‌کی بۆکانی به‌ ناوی ‌هاشم مورادی،‌ ته‌مه‌ن ٣٠  ساڵ، له‌ لایه‌ن هێزه‌کانی رێژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر کرا. هه‌واڵده‌ریی کوردستان له‌م پێوه‌ندییه‌دا رایگه‌یاند: شه‌وی ‌١٥ی ‌به‌فرانبار، هێزه‌ ئێتلاعاتییه‌کانی‌ کۆماری ‌ئیسلامیی ‌ئێران هێرشیان کرده‌ سه‌ر ماڵی هاشم مورادی‌‌و پاش ده‌ستبه‌سه‌رکردن ناوبراویان بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی بۆکان راگوێزا. شایانی باسه‌ بنه‌ماڵه‌ی ‌هاشم مورادی چه‌ندین جار سه‌ردانی ‌ئیداره‌ی ‌ئیتلاعاتی ‌شاری‌ بۆکانیان کردووه‌ به‌ڵام له‌ هۆ یا هۆکانی‌ ده‌ستبه‌سه‌رکران‌و شوێنی راگیرانی کورإه‌که‌یان هیچ وڵامێکیان له‌ لایه‌ن به‌رپرسانی‌ رێژیمه‌وه‌ له‌و شاره‌دا پێ‌نه‌دراوه‌ته‌وه‌.‌



مانگرتنی گشتی به‌ندکراوانی کورد له‌ به‌ندیخانه‌کانی رژیمى ئاخوندى ده‌ستی پێکرد
مانگرتنی گشتی به‌ندکراوانی سیاسی کورد له‌ زیندانه‌کانی ورمێ و که‌ره‌ج‌ و قه‌زوین و تاران و ئه‌رده‌بیل و مه‌هاباد و کرماشان و سنه‌، ده‌ستی پێکرد. به‌ندکراوانی سیاسی کورد له‌ به‌ندیخانه‌کانیرژیمى ئاخوندى رایانگه‌یاند: سزای له‌سێداره‌دانی گیراوانی سیاسی هه‌ڵوه‌شێندرێنه‌وه‌ و کۆتایی به‌ فشار و شکه‌نجه‌کان بهێندرێت. به‌ پێی هه‌واڵى رۆژهه‌ڵات تایمز شه‌ش به‌ندکراوی کورد به‌ ناوه‌کانیØ› حه‌بیبوڵڵا گولپه‌ریپوور و ئه‌حمه‌د ته‌موویی و مسته‌فا عه‌لی ئه‌حمه‌د و حوسێن میرزایی و فه‌زایی یامان و عه‌بدوڵڵا حوسێنی له‌ به‌ندیخانه‌ی ورمێ ئه‌م مانگرتن دان.
هه‌روه‌ها راگه‌یه‌ندرا ، چالاکانی سیاسی حه‌بیبوڵا گوڵپه‌ریپوور و ئه‌حمه‌د ته‌موویی له‌ ژووره‌کانی تاکه‌که‌سیدا ماوه‌ی ١٥ رۆژه‌ له‌ مانگرتنی وشک به‌رده‌وامن و ره‌وشی ته‌ندروستی ئه‌م دووکه‌سه‌ به‌ره‌و خراپی چووه‌، به‌ڵام ئه‌وان پێداگرن له‌سه‌ر درێژه‌پێدانی مانگرتنه‌که‌یان. له‌ لایه‌کیتر به‌ندکراوانی کورد له‌ به‌ندیخانه‌کانی ئێڤینی تاران و ره‌جایی شه‌هری که‌ره‌ج و دیزێل ئاوای کرماشان ده‌ستیان به‌ مانگرتن کردووه‌ و پێده‌چێ ئه‌م مانگرتنه‌ گشتییه‌ کاردانه‌وه‌ی تووندی به‌رپرسانی به‌ندیخانه‌کانی ئێرانی لێ بکه‌وێته‌وه‌.


خوکوژی کچێکی خوێندکار له‌ زانکۆی کوردستان
مریه‌م حه‌بیب نیا،خوێندکاری زانکۆی کوردستان شه‌وی هه‌ینی ٢٤ به‌فرانباری ١٣٨٨ له‌ شوێنه‌خه‌وی کچانه‌ی فریشته‌ی ئه‌و زانکۆیه‌دا به‌ شیوه‌ى خۆ هه‌ڵواسیتن کۆتایی به‌ ژیانى هێنا.
سه‌عات ١١ شه‌وی هه‌ینی ٢٤ى به‌فرانبار له‌ شوێنه‌خه‌وی به‌شى کچانی فریشته‌ی زانکۆی کوردستان، کچێکی خوێندکاری کورد خه‌ڵکی شاری کرماشان به‌ناو مریه‌م حه‌بیب نیا خۆی هه‌لاواسی. خوکوژی ئه‌و کچه‌ کورده‌ به‌هۆی کێشه‌ی ره‌وانى و سنووردارکردنی کومه‌ڵگا بووه‌. ئه‌و کچه‌ ته‌مه‌نی ٢٣ ساڵه‌ و پێشووتریش چه‌ندجار ده‌ستی دابوویه‌ خۆکوژی که‌ بنه‌ماڵه‌ وبه‌رپرسانی زانکۆش ئاگاداربوون، بنه‌ماڵه‌که‌ی رۆژی ٢٥/١٠ /١٣٨٨ ته‌رمه‌که‌یان وه‌رگرته‌وه‌.


13 سال و 10 ماه و 3 روز و 17 ساعت و 51 دقیقه پیش

هه‌واڵه‌کانى کوردستان

هه‌واڵه‌کانى کوردستان

صفحات ویژه وب سایت

اطلاعات سایت


 

سایت رسمی سازمان خبات کردستان ایران
کلیە حقوق این سایت برای کمیسیون انتشارات و تبلیغات سازمان خبات کردستان محفوظ است.

ارتباط با ما


 
 

شماره تلفن: 07507639676 (+0964)
شماره تلفن: 07504687209 (+0964)
شماره تلفن: 07504497138 (+0964)
شماره تلفن: 0723225508 (+0064)
اتصال الکترونیکی:
[email protected]
[email protected]
[email protected]