جمعه 

2 سپتامبر2724
سازمان خَبات
کردستان
ایران
sazmanixebat

پێنج رێگا بۆ خۆپاراستن له‌ نه‌خۆشیه‌کانی‌ دڵ

پێنج رێگا بۆ خۆپاراستن له‌ نه‌خۆشیه‌کانی‌ دڵ

له‌نوێترین لێکۆڵینه‌وه‌دا که‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌، پزیشکێکی‌ ئه‌مه‌ریکی‌ به‌ناوی‌ (هۆڵی‌ ئه‌ندرۆسن) پێنج رێگای ئاشکراکردوه‌ بۆ خۆپاراستن له‌نه‌خۆشییه‌کانی دڵ، ئه‌وانیش:
١- پێکه‌نین: پاش لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی‌ زۆرو بۆ ماوه‌ی‌ پێنج ساڵ که‌ له‌ ئه‌مه‌ریکا ئه‌نجامدراوه‌، ده‌رکه‌وتوه‌ پێکه‌نین...

یه‌کێکه‌ له‌ کاریگه‌ترین چه‌که‌کان دژی‌ توشبون به‌ نه‌خۆشیه‌کانی‌ دڵ، به‌و پێیه‌ی‌ ١٥ خوله‌ک پێکه‌نین هاوتای‌ ٣٠  خوله‌ک وه‌رزشکردنه‌ به‌ به‌رده‌وامی‌.
٢- وه‌رزشکردن: وه‌رزشکردن یه‌کێکه‌ له‌ هۆکاره‌کان بۆ دوربون له‌نه‌خۆشیه‌کانی‌ دڵ به‌تایبه‌تی‌ وه‌رزشی‌ رۆیشتن به‌ پێ‌، هه‌ربۆیه‌ پزیشکان هۆشیاریده‌ده‌ن که‌ رۆژانه‌ بۆماوه‌ی‌ ٢٠  بۆ ٣٠ خوله‌ک به‌ پێ‌ هاتوچۆ بکه‌ن، ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ری‌ توشبون به‌ نه‌خۆشیه‌کانی‌ دڵ که‌مده‌کاته‌وه‌، به‌وپێیه‌ی‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ که‌مبونه‌وه‌ی‌ په‌ستانی‌ خوێن له‌سه‌ر مرۆڤ و هه‌روه‌ها رێژه‌ی‌ کۆڵسترإۆڵ له‌ له‌شدا هاوسه‌نگ ده‌کات.
٣- یه‌کێکی‌ دیکه‌ له‌ هۆکاره‌کانی‌ دوربون له‌نه‌خۆشیه‌کانی‌ دڵ پارێزگاریکردنه‌ له‌ بونی‌ له‌ش ولارێکی‌ رێک و که‌مکردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و خۆراکانه‌ی‌ که‌ رێژه‌یه‌کی‌ زۆر چه‌وریان تێدایه‌ و ده‌بنه‌ هۆی‌ قه‌ڵه‌وی‌.
٤- خه‌وتنی‌ ته‌ندروست: خه‌وتنی‌ ته‌ندروست ده‌بێته‌ هۆی‌ دوربون له‌ نه‌خۆشیه‌کانی‌ دڵ به‌و پێیه‌ی‌ خه‌وتن به‌شێوه‌یه‌کی‌ ته‌ندروست په‌ستانی‌ خوێن هاوسه‌نگ ده‌کات و ئه‌ندامه‌کانی‌ تری‌ له‌شی‌ مرۆڤ چالاک ده‌کات.
٥- یه‌کێکی‌ دیکه‌ له‌ هۆکاره‌کان پارێزگاریکردنه‌ له‌ قه‌باره‌ی که‌مه‌ری له‌شی مرۆڤ که‌ به‌شێوه‌یه‌کی‌ رێک بمێنێته‌وه‌، به‌و هۆیه‌ی‌ ناوچه‌یه‌کی‌ هه‌ستیاره‌ و به‌ پێوه‌رێکی‌ گرنگی‌ به‌رزبونه‌وه‌ی‌ شه‌کره‌ و کۆرإسترۆڵ و په‌ستانی‌ خوێن داده‌نرێت.


13 سال و 10 ماه و 2 روز و 17 ساعت و 49 دقیقه پیش

پێنج رێگا بۆ خۆپاراستن له‌ نه‌خۆشیه‌کانی‌ دڵ

پێنج رێگا بۆ خۆپاراستن له‌ نه‌خۆشیه‌کانی‌ دڵ

صفحات ویژه وب سایت

اطلاعات سایت


 

سایت رسمی سازمان خبات کردستان ایران
کلیە حقوق این سایت برای کمیسیون انتشارات و تبلیغات سازمان خبات کردستان محفوظ است.

ارتباط با ما


 
 

شماره تلفن: 07507639676 (+0964)
شماره تلفن: 07504687209 (+0964)
شماره تلفن: 07504497138 (+0964)
شماره تلفن: 0723225508 (+0064)
اتصال الکترونیکی:
[email protected]
[email protected]
[email protected]