کۆمه‌ڵێک له به‌ندکراوه‌کانی به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندی سه‌قز مانیان له خواردن گرت
رۆژی دووشه‌ممه رێکه‌وتی ٢٧ی به‌فرانبار، کۆمه‌ڵێکی به‌رچاو له به‌ندکراوانی سیاسی و ئاسایی به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندیی سه‌قز، به مه‌به‌ستی نارإه‌زایه‌تی ده‌ربرإین له باروودۆخی دژواری نێو به‌ندیخانه، مانیان له خواردن گرت.
به پێی راپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵده‌ری ...
موکریان کۆمه‌ڵێک له به‌ندکراوان بۆ ده‌ربرإینی ناره‌زایه‌تی له نه‌دانی مه‌ره‌خه‌سی‌و کارکردن، نه‌دانی کۆتایی زیندان، پێش‌گرتن له ئازادیی مه‌رجدار‌و لێبوردنی مه‌وردی‌و هه‌روه‌ها ده‌رکردنی حوکمی قورس‌و هه‌ڵسوکه‌وتی نه‌شیاو له‌گه‌ڵ به‌ندکراو‌و بنه‌ماڵه‌کانیاندا مانگرتنیان راگه‌یاندووه.
پێش به سه‌فه‌ری یه‌کێک له رێبه‌رانی ئه‌هلی حه‌ق گیرا
مه‌ئمورانی ئه‌منیه‌تی پێش هاتنی سه‌یید نیزامه‌دین مه‌شعه‌شی له رێبه‌رانی یارسانیان بۆ دێی گره‌بانی کرماشان گرت. به پێی هه‌واڵده‌ری هێرانا، سه‌عات ١٣ی رۆژی دووشه‌ممه‌٢٧ی به‌فرانبار کاتێک که نیزامه‌دین مه‌شعه‌شی ده‌یویست له تارانه‌وه به‌ره‌و دێی گره‌بان له کرماشان بچێ، مه‌ئمورانی ئه‌منیه‌تی پێشیان پێگرت و چه‌ندین سه‌غات خستیانه ژێر لێکۆڵینه‌وه. ناوبراو ماوه‌ێکه زۆره‌به هۆی سه‌رپه‌رشتی کردنی شوێنه پیرۆزه‌کانی دێی ناوبراو له‌ژێر فشار دایه.
هه‌وڵدانی رژێمی ئاخوندی بۆ گۆرإینی مه‌زهه‌بی خه‌ڵکی کوردستان
له‌م دواییانه‌دا یه‌کێک له ناوه‌نده‌کانی ته‌بلیغی رژیمی ئاخوندی به‌ناو (بنیاد علوی) له راستای پروپاگه‌نده بۆ په‌ره‌سه‌ندنی مه‌زهه‌بی شیعه له ناوچه‌کانی مه‌زهه‌بی سوننه له ئێران، رێژه‌یه‌کی به‌رچاو جل و به‌رگی وه‌کو ٢٣٠ ٠ ده‌ست مانتۆ و شه‌ڵواری کچانه، ٢٣٠ ٠ ده‌ست جلی و به‌رگی کورإانه، ٢٣٠ ٠ ده‌ست پێلاو، له‌گه‌ڵ هه‌زاران به‌رگ له کتێبی ( نهج البلاغه) که تایبه‌ت به مه‌زهه‌بی شیعه‌یه، له‌ناو خوێندکارانی فه‌قیر و نه‌دار له ئاواییه‌کانی ناوچه‌ی( میره‌دێ)ی سه‌ربه سه‌قز بلاوکردۆته‌وه. به پێی هه‌واڵی هه‌واڵنێری سه‌قز ئه‌وه له‌حاڵێکدایه که سه‌رجه‌م دانیشتووانی ناو شار و ئاواییه‌کانی ئه‌و ناوچه‌یه که زیاتر له ٣٠ ٠ هه‌زار که‌س ده‌بن سه‌ر به مه‌زهه‌بی سوننه‌ن و هیچ شیعه‌یه‌ک له‌و ناوچه‌یه‌دا نیشته‌جێ نییه.