(له‌سێداره‌دانی «خزری» هه‌وڵی داماوانه‌ی وه‌لی فه‌قیهی رژێمه
بۆ رێگریکردن له ته‌قینه‌وه‌ی رق و کینی خه‌ڵکی کوردستان و سه‌رتاسه‌ری ئێران)
خانمی مریه‌می ره‌جه‌وی، سه‌رۆکی هه‌ڵبژێردراوی موقاومه‌تی ئێران، له‌سێداره‌دانی جینایه‌تکارانه‌ی زیندانیی سیاسی، به‌رإێز «حسێن خزری»، رۆڵه‌ی دلێری گه‌لی کوردی به هه‌وڵی
داماوانه‌ی وه‌لی فه‌قیهی ته‌لیسم شکاو وه‌سف کرد بۆ رێگریکردن له ته‌قینه‌وه‌ی رق و نه‌فره‌تی خه‌ڵکی کوردستان و سه‌رتاسه‌ری ئێران که خوازیاری رووخاندنی رژێمی خوێنرإێژی ئایینین.
گوتیشی: نه له‌سێدارانی رۆڵه‌کانی گه‌لی ئێران و له‌وانه «حسێن خزری» و «عه‌لی سارمی»، نه توندترکردنی ئه‌شکه‌نجه و سه‌رکوتکردن‌و نه زیاتکردنی پیلانگێرإان و سه‌رکوت دژ به موجاهیدینی ئه‌شرإه‌ف، ئه‌م رژێمه سه‌ده‌ی ناوه‌رإاستییه له چاره‌نووسی رووخان رزگار ده‌کات. ئه‌م تاوانانه ته‌نها ده‌بێته هۆی پته‌وکردنی خواست و ویستی گه‌لی ئێران بۆ گه‌یشتن به ئازادی.
خانمی ره‌جه‌وی، به بۆنه‌ی شه‌هیدبوونی ئه‌م زیندانییه سیاسییه سه‌ره‌خۆشی کرد له خانه‌واده‌ی شه‌هید و گه‌لی کورد و سه‌رجه‌م خه‌ڵکی ئێران و داوای کرد له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا ئه‌م تاوانه دڵته‌زێنه شه‌رمه‌زار بکرێت. داواشی له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش، سکرتێری گشتی، کۆمیسێری باڵای مافه‌کانی مرۆڤی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و داوو ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره نێوده‌وڵه‌تییه‌کانیتر کرد هه‌نگاوێکی به‌په‌له بنێن بۆ نه‌جاتی گیانی زیندانیه سیاسییه‌کان له ئێران.
سکرتاریه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی موقاومه‌تی ئێران “ پاریس
٢٧ی به‌فرانباری ١٣٨٩ (١٧ی ژانوییه‌ی ٢٠ ١١)