پنج‌شنبه 

1 سپتامبر2724
سازمان خَبات
کردستان
ایران
sazmanixebat

جاریکى دیکه‌ باسی هێرشى نیزامى بۆ سه‌ر رژیمى ئێران

جاریکى دیکه‌ باسی هێرشى نیزامى بۆ سه‌ر رژیمى ئێران
نووسه‌ر : عه‌لى به‌هرامى


چه‌ند ساڵێکه‌ ده‌نگۆى هێرشى نیزامى بۆ سه‌ر رژیمى ئێران له‌ لایه‌ن هێزه‌کانى رۆژئاوا و به‌تایبه‌ت ئه‌مریکا ده‌بیستین. به‌تایبه‌ت له‌ دواى رووخانى رژیمى تاڵیبان و عێراق له‌ ساڵه‌کانى ٢٠ ٠ ١ و ٢٠ ٠ ٣ له‌ لایه‌ن هێزه‌ فره‌ره‌گه‌زه‌کان و ناوهێنانى رژیمى ئێران وه‌ک مێحوه‌رى شه‌رإاره‌ت له‌لایه‌ن جۆرج بووش سه‌رۆک کۆمارى پێشووى ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا، قسه‌ ...

له‌ هێرشى نیزامى ئه‌مریکا و ئیسرائیل بۆ سه‌ر رژیم یه‌ک له‌ باسه‌ گه‌رمه‌کانى میدیاکان بووه‌ و له‌ قسه‌ى گه‌وره‌ به‌رپرسانى ئه‌و وه‌لاتانه‌شدا ئه‌م بژارده‌یه‌ ره‌د نه‌کراوه‌ته‌وه‌ یان وه‌لا نه‌نراوه‌. پرسیار لێره‌دایه‌ که‌ ئاخۆ ئه‌م هێرشانه‌ بۆ چ مه‌به‌ستێکه‌ و هۆ چیه‌ ئه‌گه‌ر هێرش بکرێته‌ سه‌ر رژیمى ئێران?
بێ شک رژیمى ئێران به‌ هه‌ڵسووکه‌وت و که‌له‌ ره‌قیه‌کانى خۆى له‌ به‌رانبه‌ر کۆمه‌ڵگاى جیهانى دا ده‌ریخستووه‌ که‌ ئه‌و گوومانانه‌ى له‌ سه‌رى بوو بۆ وه‌ده‌ست هێنانى چه‌کى ناوکه‌یی راسته‌ و سه‌رانى ئه‌و ده‌سه‌لاته‌ هه‌موو هه‌وڵیان بۆ وه‌ده‌ست هێنانى ئه‌و جۆر چه‌که‌یه‌ و له‌و پێناوه‌شدا هه‌ر رێگه‌یێک پێویست بێ ده‌یگرنه‌به‌ر. هه‌ر چه‌ند رژیم زۆرى هه‌وڵ داوه‌ وا بنوێنێ که‌ به‌ دواى چه‌ک و چۆڵى ناوکه‌ییه‌وه‌ نیه‌ ته‌نها بۆ وه‌به‌رهێنانى وزه‌ و له‌ تاقیگه‌کاندا که‌ڵکى لێوه‌رده‌گرێ، به‌لام وه‌ک له‌ لێکۆڵینه‌وه‌کان و ئیفشاگه‌ریه‌کان دا ده‌رکه‌وتووه‌، ئه‌م ماسته‌ بێ موو نیه‌ و رژیم به‌ گه‌رمى له‌ هه‌وڵى به‌ده‌ست هێنانى چه‌کى ناوکه‌ییه‌.
ئاشکرایه‌ رژیمى ئێران هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاى هاتنه‌ سه‌ر کارى و به‌ گرتنى باڵوێزخانه‌ى ئه‌مریکا له‌ تاران له‌لایه‌ن خوێندکارانى خه‌تى ئیمام، سه‌رکوت و راوه‌دوونانى بیرجیاوازان، ژێرپێ نانى مافه‌کانى مرۆڤ، هه‌نارده‌کردنى ئینقلابه‌که‌ى و پشتیوانى کردنى تاقم و گروپه‌ ترۆریستیه‌کان، کێشه‌ى بۆ ئه‌مریکا و تێکراى وولاتانى رۆژئاوا و وولاتانى عه‌ره‌ب دروست کردووه‌. له‌ دواى ئاشکرا بوونى به‌رنامه‌ى ناوکه‌یی رژیم له‌لایه‌ن (شۆراى ملى مقاومه‌تى ئێران)، ئه‌و کێشانه‌ شێوه‌یێکى جیددیترى به‌ خۆوه‌ بینى چوونکه‌ کۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى کاتێ گه‌لاڵه‌ نهێنیه‌ ئه‌تۆمیه‌کانیان بۆ ده‌رکه‌وت، نه‌یان توانى له‌ حاست ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ بێ ده‌نگ بن و چاوپۆشى لێبکه‌ن، به‌ هۆى پێشێلکارییه‌کانى مافى مرۆڤ و ده‌ستێوه‌ردان له‌کاروبارى ناوخۆى وولاتانى دیکه‌و هه‌وڵ بۆ دروست کردنى بۆمبى ئه‌تۆمى، کۆمه‌ڵگه‌ى نێونه‌ته‌وه‌یی ماهیه‌تى ئه‌و رژیمه‌ به‌ مه‌ترسیدار بۆ جیهان ده‌زانن. رژیمێک که‌ به‌ درێژایی ته‌مه‌نى هه‌رإه‌شه‌ بووه‌ بۆ سه‌ر مرۆڤایه‌تى، ئه‌گه‌ر ده‌ستى به‌ چه‌کی ئه‌تۆمى بگا، شکى تێدا نییه‌ مرۆڤایه‌تى به‌ ته‌واوه‌تى ده‌که‌وێته‌ مه‌ترسیه‌وه‌.
له‌گه‌ڵ قووڵ بوونه‌وه‌ى کێشه‌ یه‌ک له‌دواى یه‌که‌کان کۆمه‌ڵى نێوده‌وڵه‌تى هه‌موو سه‌رنجه‌کانى لاى گه‌لاڵه‌ى ناوکه‌ییه‌که‌ بوو و که‌متر سه‌ره‌نجى پێشلکارى مافه‌کانى مرۆڤ و سه‌رکوتى که‌مینه‌ نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بیه‌کان و پشتیوانى ترۆریزم و ...هتد له‌ لایه‌ن رژیمى ئاخوندى، ئه‌گه‌ر به‌ فه‌رامۆشى نه‌سپاردبێ ، ئه‌و گرینگى و بایه‌خه‌ى رابردووى نه‌داوه‌تێ.
بنیامین نه‌تانیاهو سه‌رۆک وه‌زیرى ئیسرائیل له‌ ئاخرین لێدوانى خۆیدا ده‌ڵێ: ته‌نیا هێرشی نیزامى ئێران له‌ دروست کردنى بۆمبی ناوکه‌یی ده‌گێرێته‌وه‌ و ئابڵوقه‌ ئابووریه‌کان نه‌یانتوانیوه‌ ئامانجه‌کان بپێکن و رژیم به‌رده‌وامه‌ له‌ هه‌وڵه‌کانى بۆ وه‌ده‌ست هێنانى چه‌کى ناوکه‌یی.
قسه‌ لێره‌دایه‌ که‌ ئایا هێرش بۆ سه‌ر دامه‌زراوه‌ ناوکه‌ییه‌کانى رژیم ته‌نیا رێگه‌چاره‌یه‌? به‌ راى من بوونى رژیمێکى له‌و جۆره‌ و به‌و شێوه‌ بیرکردنه‌وه‌وه‌ له‌ ئێستادا نه‌ک به‌ قازانج نیه‌ به‌ڵکوو بوونى ئه‌و جۆره‌ بیره‌ مه‌ترسیدارتر له‌ بۆمبى ناوکه‌یه‌. وه‌ک ده‌بینین ئابڵوقه‌کانى سه‌ر رژیم به‌شى هه‌ره‌ زۆرى خه‌ڵک لێى زه‌ره‌رمه‌ند بوون و خه‌ڵکى ئێرانیش به‌رگه‌ى ئه‌و هه‌موو فشاره‌ ناگرن و ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بێ گوومانى تێدا نیه‌ که‌ کاره‌ساتى مرۆی ده‌خولقێ. بۆیه‌ یه‌کێک له‌ چاره‌سه‌ره‌کان وه‌ک ئه‌وه‌ى سه‌رۆک وه‌زیرى ئیسرائیلیش ئیشاره‌ى پێداوه‌ ئه‌وه‌یه‌ هێرش بکرێته‌ سه‌ر بنکه‌ى ناوکه‌ییه‌کانى رژیم، هاوکات هه‌وڵى رووخانى یه‌کجارى ئه‌و رژیمه‌ بدرێ و کۆمه‌ڵگه‌ى نێونه‌ته‌وه‌یی پێویسته‌ پشتیوانى له‌ هێزه‌ ئازادیخوازه‌کان بکه‌ن و ده‌ستیان ئاوه‌ڵه‌ بکه‌ن له‌ هه‌موو روویێکه‌وه‌ و چیتر به‌ربه‌ست نه‌خرێته‌ سه‌ر رێیان. چوونکه‌ ئه‌و هێزانه‌ له‌ ناو جه‌ماوه‌رى ئێراندا پێگه‌یێکى قایمیان هه‌یه‌ و ئاوالا کردنى ده‌ستى ئه‌و هێزانه‌ کێشه‌ى ده‌سه‌لاتى ئاخوندى و هه‌رإه‌شه‌کانى بۆ هه‌میشه‌ کۆتایی پێ دێنێ. باشترین به‌ڵگه‌ بۆ ئه‌و راستیه‌ ناره‌زایه‌تیه‌کانى ١٥ مانگى رابردووه‌ که‌ له‌ئه‌نجامى نارإه‌زایه‌تى و مانگرتنى جه‌ماوه‌رى ئێران روویاندا، له‌ ئاکامدا ده‌سه‌لات و نفوزى رژیم دابه‌زى بۆ نزمترین ئاستى خۆى و وه‌ک به‌راورد ده‌کرێ له‌ ماوه‌ى ٣١ ساڵى رابردووى ده‌سه‌لاتى رژیم هیچ کات به‌و راده‌یه‌ بێ هێز نه‌بووه‌، بۆیه‌ باشترین و که‌م مه‌ترسیدارترین رێگه‌ بۆ له‌نابردنى رژیم ته‌نیا له‌رێگه‌ى هێزه‌ ئازادیخوازه‌کان و جه‌ماوه‌رى ئێرانه‌وه‌ ده‌کرێ.


13 سال و 10 ماه و 2 روز و 15 ساعت و 42 دقیقه پیش

جاریکى دیکه‌ باسی هێرشى نیزامى بۆ سه‌ر رژیمى ئێران

جاریکى دیکه‌ باسی هێرشى نیزامى بۆ سه‌ر رژیمى ئێران

صفحات ویژه وب سایت

اطلاعات سایت


 

سایت رسمی سازمان خبات کردستان ایران
کلیە حقوق این سایت برای کمیسیون انتشارات و تبلیغات سازمان خبات کردستان محفوظ است.

ارتباط با ما


 
 

شماره تلفن: 07507639676 (+0964)
شماره تلفن: 07504687209 (+0964)
شماره تلفن: 07504497138 (+0964)
شماره تلفن: 0723225508 (+0064)
اتصال الکترونیکی:
[email protected]
[email protected]
[email protected]