به‌رێزان و که‌س و کاری مامۆستا مه‌لا محه‌ممه‌د عه‌زیزی زانا و تێکۆشه‌ر:
هه‌واڵی کۆچی دوایی مامۆستای به‌رێز و زانا غه‌مباری کردم، مامۆستا مه‌لا محه‌ممه‌دی به‌رده‌ره‌شی یه‌کێک له زانا گه‌وره‌کانی گه‌له‌که‌مان و له مرۆڤه پاک وخاوێنهکانی کوردستان بوو.
مامۆستا دۆست و یاری مامۆستا سه‌ید جه‌لال حسێنی رێبه‌ری
نه‌ته‌وه‌یی و دامه‌زرێنه‌ری سازمانی خه‌بات ی کوردستانی ئێران بوو.
بێگومان کۆچی دوایی مامۆستا مه‌لا محه‌ممه‌دی دڵسۆز و نیشتمان په‌روه‌ر و یار و پشتیوانی سازمانی خه‌بات ی کوردستانی ئێران زیانێکی گه‌وره بوو بۆ هه‌موو لایه‌ک . به‌و بۆنه‌ی وه‌فاتی مامۆستا مه‌لا محه‌ممه‌د سه‌ره‌خۆشی تان پێراده‌گه‌یه‌نم و له غه‌م و په‌ژاره‌تان به‌شداری ده‌که‌م.
اناالله وانا الیه را‌جعون
بابه شێخ حسێنی
٢٨ به‌فرانباری ١٣٨٩ ی کۆچی خۆری