جه‌ماوه‌ری کوردستان!
کادر و پێشمه‌رگه و ئه‌ندام و دۆستانى سازمانى خه‌بات!
١ی خاکه‌لێوه، ساڵرۆژی دامه‌زراندنی مانگنامه‌ی "تێکۆشان" ئۆرگانی کومیته‌ی ناوه‌ندی سازمان خه‌بات ی کورددستان ئێرانه. بلاوکراوه‌ى "تێکۆشان" زمانحالی سازمانی خه‌بات ی کوردستان ئێران له‌سه‌رده‌م و زه‌مه‌نێکدا له‌دایک بوو، که کوردستان که‌وتبووه به‌ر په‌لامار و شالاوی دژمنان و له‌گشت لایه‌که‌وه هه‌وڵی پاکتاوکردنی زمان و فه‌رهه‌نگی....
نه‌ته‌وه‌ى قاره‌مانى کوردیان ده‌دا.
کوردستانی ئێران له ساڵه‌کانی سه‌ره‌تای سه‌رکه‌وتنى شۆرإشی گه‌لانى ئێران له‌دژى رژیمى شاهه‌نشاهى و به‌فیرۆ چوونی به‌رهه‌می ئه‌م شۆرإشه، هێرشێکی له‌راده‌به‌ده‌ری فه‌رهه‌نگی له‌لایه‌ن ده‌سه‌لاتى ئاخونده‌کان کرایه سه‌ر و له‌گه‌ڵ هێرشی فه‌رهه‌نگى هێرشیش کرایه سه‌ر کوردستان بۆ ریشه کێش کردنی بیری نه‌ته‌وه‌یى، له‌م سه‌رده‌م و باروودۆخه‌دا، سازمانی خه‌بات ی کوردستان ئێران که له‌به‌ره‌کانی هه‌ره پێشه‌وه‌ى خۆراگرى و به‌ربه‌ره‌کانێ له‌به‌رانبه‌ر ده‌سه‌لاتدارانی ئاخوندی بوو، له‌هه‌موو مه‌یدانه‌کان و هۆکان بۆ زیاتر به‌ره‌وپێش بردنى جولانه‌وه‌ى کورد که‌ڵکى وه‌رگرت و له‌وپێناوه‌دا، ئۆرگانی راگه‌یاندن چالاک کرا تا هه‌م هه‌واڵه‌کان وه‌ک خۆی بگوازێته‌وه و چالاکی پێشمه‌رگه و خۆرإاگری خه‌ڵکی کوردستان به کوردستان و ده‌ورووبه‌ر رابگه‌یه‌نێ و هه‌روه‌ها به‌رپه‌رچی هێرشه فه‌رهه‌نگی و ئاسیمیلاسیۆنى ده‌سه‌لاتدارانى دژمن به کوردیش بداته‌وه، هه‌ر به‌و مه‌به‌سته مانگنامه‌ى تێکۆشان له‌هه‌ل و مه‌رجێکى حه‌سته‌مدا به ئیمکاناتێکى که‌م له ١/١/١٣٦٣ دامه‌زرا. تێکۆشان ٢٧ ساڵ به‌سه‌ر کاری به‌رده‌وامیدا تێده‌په‌رإێ، له ماوه‌ی کاری‌دا گه‌لێک خزمه‌تی کردووه به فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌بی کوردی و سه‌رچاوه‌ێکى باوه‌رپێکراو بووه له‌چوارچێوه‌ى گه‌یاندن و بلاوکردنه‌وه‌ى راستیه‌کان و به‌رنامه وسیاسه‌ته ئوسوولیه‌کانى سازمانى خه‌بات وه‌ک خۆى که به‌خۆشحاڵیه‌وه ئێستا یه‌کێکه له‌و بلاوکراوه کوردیانه که زۆرترین خوێنه‌ری هه‌یه. مانگنامه‌ی تێکۆشان له‌ژێر چاودێری جه‌نابی مامۆستاى نه‌مر، مامۆستا سه‌ید جه‌لاله‌لدینی حسێنی دامه‌زراو به بیری ئه‌م شۆرإشگێرإه بناغه‌ی دانرا. رۆژنامه‌ی تێکۆشان جیاواز له ووتار و هه‌واڵی سیاسی، به‌شێکی تایبه‌تی بۆ ئه‌ده‌بی کوردی ته‌رخان کرا و به‌شی ئه‌ده‌بی ئه‌م رۆژنامه ته‌عبیر له‌بابه‌ت و شێعر و په‌خشان و هونراوه‌کانى شاعیران و ئه‌ده‌ب ویستان کرابوو به‌تایبه‌ت زۆرجار به شیعر و په‌خشان و نووسراوه ئه‌ده‌بیه‌کانى مامۆستا سه‌یید جه‌لال حوسیه‌ینیه‌وه ده‌رازایه‌وه. هه‌ر کوردێکی زمان زان و شاره‌زا له رێزمانی کوردی ئه‌گه‌ر مانگنامه‌ی تێکۆشانی خوێندبێته‌وه ئه‌و راستییه‌ى له‌لا روونه که ئه‌م بلاوکراوه‌یه بابه‌ته‌کانی به گشتی له‌سه‌ر کوردى بێ په‌ڵه و که‌م هه‌ڵه دارێژراون. زۆربه‌ی بابه‌ته‌کانی ئه‌م مانگنامه له‌سه‌ر بنه‌مای بیری نه‌ته‌وه‌یی نووسراوون و له پێوه‌ند به ده‌وڵه‌مه‌ند کردنی بیری نه‌ته‌وه‌یی کورد له کوردستان، یه‌کێک له‌و رۆژنامانه‌یه که خزمه‌تێکی به‌رچاوی کردووه، به شێوه‌یه‌ک که له‌ناو مێدیای کوردی‌دا به مانگنامه‌یه‌کی رۆشنبیریی نه‌ته‌وه‌یی کوردی ناسراوه.
بێگومان مانگنامه‌ی تێکۆشان له‌مه به‌ولاش هه‌ر به‌و رێباز و رێچکه‌دا ده‌رإوات که جه‌نابی مامۆستا سه‌یید جه‌لاله‌دین دایرشتووه. به‌رده‌وام ده‌بێ له راستگۆیی و بلاوکردنه‌وه‌ى به‌رنامه و بیروبۆچوونى سازمانى خه‌بات و ئاشکراکردنى کرده‌وه دژییه گه‌لیه‌کانى ده‌سه‌لاتدارانى ئاخوندى و بلاوکردنه‌وه‌ى بیرى کوردانه و راست کردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی رێزمان و نووسینى کوردى و دوور ده‌بێ له ووشه و بابه‌تى دروستکراو و هه‌ڵه که ئه‌مرإۆ به‌داخه‌وه باڵی کێشاوه به‌سه‌ر به‌شێکى زۆرى مێدیا و رۆژنامه و گۆڤاره کوردیه‌کاندا، به‌شێوه‌یه‌ک که ئه‌گه‌ر هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م ئه‌ده‌بیاته برإۆن، ئه‌وه زمان و نووسینی کوردی له‌مه‌ترسیه‌کى گه‌وره دا ده‌بێ. به‌رێوه‌به‌ران و نووسه‌رانى تێکۆشان له‌داهاتووشدا به‌رده‌وام ده‌بن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن خۆ به دوور بگرن له هه‌ر ووشه وبابه‌تێک که به زمانی کوردی نامۆ بێ و بی بزرکێنێ. بێ گومان به ئیلهام وه‌رگرتن له ئه‌ده‌بیاتی پاراوى جه‌نابی مامۆستا و زمانزانانی دیکه‌ی گه‌له‌که‌مان له‌ریزى سازمانى خه‌بات، رێگه‌ی به‌ره‌و پێشبردنی زمانی کوردی ده‌گرینه‌به‌ر و له‌ماوه‌ی کارکردماندا هه‌وڵ ئه‌ده‌ین زمانه شیرینه‌که‌مان به پێى توانا بپارێزین و خاوێن راگرین. جێگه‌ی خۆیه‌تی له‌یادی ٢٧ مین ساڵرۆژی دامه‌زراندنی تێکۆشان ئۆرگانی کومیته‌ی ناوه‌ندی سازمان، ده‌ست خۆشی و ماندوونه‌بوونی به هه‌موو ئه‌و که‌سانه بڵه‌ین که به پێنوس و نووسینیان و بیرى خاوێنى نه‌ته‌وه‌ییان لاپه‌رإه‌کانی تێکۆشانیان ره‌نگاندوه و به هه‌وڵی بێ ووچانیان تێکۆشانیان خستۆته ناو جه‌ماوه‌ر و خوێنه‌رانى.
هه‌روه‌ها درود ده‌نێرین بۆ روحى ئه‌و کادره قاره‌مانانه‌ى که له تێکۆشان‌دا خزمه‌تیان کرد و له‌رووبه‌رووبوونه‌وه له‌به‌رانبه‌ر هێزه ملهوره‌کانى رژیمى ئاخوندی‌دا شه‌هید کران.
پیرۆزبێ ٢٧مین ساڵرۆژی دامه‌زراندنی.
سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران
کومیسیۆنى راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نى
١ى خاکه‌لێوه‌ى ١٣٩٠ ى کۆچى خۆرى