پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 15ی رەزبەری 1394

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 15ی رەزبەری 1394
سازمانی خەبات


لە زیندانی سنە زیندانیێکى کورد لە سێدارە درا

زیندانیێکی کوردی خەڵکی شاری سنە لە زیندانی ناوەندی ئەو شارە لە سێدارە درا. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، سەر لە بەیانی دوێنی سێشەممە 14ی رەزبەری 1394، حوکمی لە سێدارەدانی زیندانیێکی کورد بە ناوی فەرزاد ئەحمەدپەنا لە زیندانی ناوەندی شاری سنە بەرێوە چوو. بە پێی ئەم راپۆرتە، ناوبراوو روژی دووشەممە 13ی رەزبەر بۆ ژوری تاکەکەسی گوازرابووەوە. فەرزاد ئەحمەدپەنا خەڵکی کەمەربەندی 25ی سنەیە کە ماوەی سێ ساڵە بە تۆمەتی کەدوشتنی ژنەکەی لە زینداندایە. جێگەی باسە کە لە سەرەتای مانگی خەرمانانەوە تا ئێستا حوکمی لە سێدارەدانی چوار زیندانیتر بە ناوەکانی جەماڵ جەعفەری، سەید زاهێد هدایەتی، رەئوف حەسەنی و عەباس کلۆنی بەرێوە چووە.


گیان له‌‌‌ده‌‌‌ستدانی 13 کرێکار له‌‌‌ ماوه‌‌‌ی 5 مانگ له‌‌‌ کوردستان 

گیان له‌‌‌ده‌‌‌ستدانی هاووڵاتیانی کوردستان به‌‌‌ بۆنه‌‌‌ی ڕووداوه‌‌‌کانی کاره‌‌‌وه‌‌‌ ڕوو له‌‌‌ زیادبوونه‌‌‌ و له‌‌‌ پێنج مانگی یه‌‌‌که‌‌‌می ئه‌‌‌مساڵدا 13 کرێکار به‌‌‌ هۆی ڕووداوی کار له‌‌‌ پارێزگای کوردستان گیانی خۆیانیان له‌‌‌ ده‌‌‌ست دا. به‌‌‌پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان،  ئیداره‌‌‌ی گشتی پزیشکی دادوه‌‌‌ریی پارێزگای کوردستان رایگەیاندووە کە، له‌‌‌ پێنج مانگی یه‌‌‌که‌‌‌می ئه‌‌‌مساڵ واتا وه‌‌‌رزی به‌‌‌هار و دوو مانگی هاوین 13 که‌‌‌س به‌‌‌هۆی ڕووداوی کاره‌‌‌وه‌‌‌ گیانی خۆیانیان له‌‌‌ ده‌‌‌ست دا و ئه‌‌‌مه‌‌‌ له‌‌‌ حاڵێکدایه‌‌‌ که‌‌‌ سه‌‌‌رجه‌‌‌م گیانله‌‌‌ده‌‌‌ستدراوانی ڕووداوه‌‌‌کانی کار هاوشێوه‌‌‌ی ساڵی ڕابردوو 6 که‌‌‌س بووه‌‌‌. به‌‌‌ پێی ئه‌‌‌م ڕاپۆرته‌‌‌ له‌‌‌ سه‌‌‌رجه‌‌‌م گیانله‌‌‌ده‌‌‌ستدراوانی ڕووداوه‌‌‌کانی کاری 5 مانگی یه‌‌‌که‌‌‌می ئه‌‌‌مساڵ 12 که‌‌‌سیان پیاو و یه‌‌‌ک که‌‌‌سی دیکه‌‌‌شیان ژن بووه‌‌‌. جێگەی باسە کە نەبوونی ئەمنییەتی کاری کرێکاران لە ئێران و کوردستان یەکێکە لە کێشە چارەسەر نەکراوەکان کە نە خاوەن کار و نە حکوومەت خۆیان لێی بە بەرپرسیار نازانن و ساڵانە دیان کەس بە هۆی رووداوی کارەوە دەبنە قۆربانی.

 
لە سێدارە دانی 6 زیندانی لە زیندانەکانی شیراز و رەجایی شار

شەش زیندانی مەحکووم بە ئێعدام لە زیندانەکانی شیراز و رەجایی شاری کەرەج لە سێدارە دران. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، سەر لە بەیانی ئەمرۆ چوارشەممە 15ی رەزبەری 1394، سێ زیندانی مەحکووم بە ئێعدام لە زیندانی رەجایی شاری کەرەج لە سێدارە  دران. هەر بە پێی ئەم راپۆرتە، سەر لە بەیانی دوێنی سێشەممە 14ی رەزبەری 1394، سێ زیندانی لە زیندانی شیراز لە سێدارە دراون. لە سێدارەدانی زیندانیان لە ماوەی دوو رۆژدا گەیشتە شەش زیندانی. 

 
کۆبوونەوەی نارەزایەتی خەڵک لە شارەکانی ئیلام و کرماشان

کۆمەڵێک لە مامۆستایانی شاری ئیلام کە ماوەی شەش ساڵە لی ئیدارەی پەروەردە و راهێنانی ئەو شارەدا وەرگیراون لە نارەزایەتی بە خراپ مامەڵە کردنی بەرپرسانی ئەو ئیدارەیە لەگەڵیان کۆبوونەوەی نارەزایەتییان وەرێخست. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، مامۆستایانی کاتی ئیدارەی پەروەردە و راهێنانی ئیلام لە نارەزایەتی بە ئاڵوگۆر نەکردنی حەقدەستەکانیان دوای شەش ساڵ لە دامەزراندنیان لە شوێنی ئیدارەی پەروەردە و راهێنانی ناحیەی 3ی ئیلام لە شەقامی جەلالی کۆبوونەوە. بە پێی ئەم راپۆرتە، مامۆستایان رایانگەیاند کە، بەرپرسانی ئەو ئیدارەیە خزمانی خۆیان بە پێشینەی یەک یان دوو ساڵ کار بە شێوەی فەرمی دامەزراندووە بەڵام ئەمان سەرەرای تێپەربوونی شەش ساڵ لە مافەکانیان بێبەشن. جێگەی باسە کە لە رۆژی یەکشەممە 12ی رەزبەر کۆمەڵێکی بەرچاو لە کەشاوەرزانی ناوچە بێبەشەکانی کرماشان لە نارەزایەتی بە نەدانی سەهمییەی ئاو لە بەردەم ئیدارەی جەهادی رژێم لە کرماشان کۆبوونەوەێکی نارەزایەتییان ساز کرد و داواکاری وەرگرتنی مافەکانیان بوون.


گواستنەوەی 7 زیندانی عەقیدەتی کورد بۆ زیندانی گەوهەردەشت

7 زیندانی عەقیدەتی کورد لە زیندانی مەهابادەوە بۆ زیندانی گەوهەردەشتی کەرەج راگوێزران. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، رۆژی رابردوو 14ی رەزبەری 1394، حەوت زیندانی عەقیدەتی کورد کە لە زیندانی مەهاباد راگیرابوون لە لایەن بەکرێگیراوانی رژێمی ئاخوندییەوە بۆ بەندی حەوتی زیندانی گەوهەردەشت راگوێزراون. بە پێی ئەم راپۆرتە، بەندی حەوتی زیندانی گەوهەردەشتی کەرەج شوێنی راگیرانی نەخۆشانی رەوانی و بێ عیلاجە کە ئەم 7 زیندانییە کوردەیان بۆ ئەو بەندە گواستووەتەوە. جێگەی باسە کە یەکێک لەو زیندانیانە شۆرش اینە بۆکانییە کە جەژنی قۆربانی ساڵی رابردوو دەستبەسەر کراوە. ئەم زیندانییانە تاکوو ئێستا چەندین جار داوایان لە بەرپرسانی زیندان کردبوو کە بۆ لای باقی زیندانیانیتری ئەهلی سوننەت لە زیندانی گەوهەردەشت بگوازرێنەوە بەڵام بەرپرسانی زیندان بەم داواکارییە رازی نەبوون.


کەم بوونەوەی هەناردە کردنی نەوتی رژێمی ئاخوندی 

هەناردە کردنی نەوتی رژێمی ئاخوندی بۆی سیچهەمین مانگ لە دابەزیندایە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، رۆژی سێشەممە 14ی رەزبەری 1394، هەواڵدەری رۆیترز بڵاوێکردەوە کە بۆ سیهەمین مانگی لە دوای یەک، هەناردەی نەوتی رژێمی ئاخوندی دابەزیوە. بە پێی ئەم راپۆرتە، فرۆشی نەوتی رژێم لە مانگی ئۆکتۆبەر بە 830 هەزار بەرمێل لە رۆژدا کەمی کردووە کە ئەم رێژەیە 14 لەسەد کەمترە لە مانگی سپتامبر و کەمترین ئاستە لە مانگی مارسەوە تاکوو ئێستا. جێگەی باسە کە، وڵاتانی هێند، چین، ژاپۆن و کووریای باشوور لە مانگی ئۆکتۆبەر بە کرینی 720 هەزار بەرمیل و تۆرکیە بە 110 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا کریارانی نەوتی رژێمی ئاخوندی بوون.


ده‌‌‌میرتاش: سه‌‌‌رۆک کۆماری‌ تورکیا ویژدانی‌ له‌‌‌ده‌‌‌ستداوه‌‌‌

هاوسه‌‌‌رۆکی‌ پارتی‌ دیموکراتی‌ گه‌‌‌لان "هه‌‌‌ده‌‌‌په‌‌‌" رایگه‌‌‌یاند، رۆژێک دێت زۆردارییه‌‌‌کانی‌ پارتی‌ داد و گه‌‌‌شه‌‌‌پێدان کۆتایی‌ دێت و ده‌‌‌شڵێت، سه‌‌‌رۆکی‌ وڵات ویژدانی‌ له‌‌‌ده‌‌‌ستداوه‌‌‌. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، سه‌‌‌ڵاحه‌‌‌دین ده‌‌‌میرتاش، هاوسه‌‌‌رۆکی‌ پارتی‌ دیموکراتی‌ گه‌‌‌لان "هه‌‌‌ده‌‌‌په‌‌‌" له‌‌‌ کۆنگره‌‌‌یه‌‌‌کی‌ رۆژنامه‌‌‌نوانیدا له‌‌‌ ئامه‌‌‌د رایگه‌‌‌یاند: "گه‌‌‌لی‌ کورد له‌‌‌ باکووری‌ کوردستان شایه‌‌‌نی‌ ئه‌‌‌و هه‌‌‌موو کۆمه‌‌‌ڵکوژییه‌‌‌ نییه‌‌‌، رۆژێکدێت زۆردارییه‌‌‌کانی‌ پارتی‌ داد و گه‌‌‌شه‌‌‌ پێدان کۆتای‌ دێت". وتیشی‌: "سه‌‌‌رۆکی‌ وڵات ویژدانی‌ له‌‌‌ده‌‌‌ستداوه‌‌‌، هه‌‌‌موو هه‌‌‌نگاوێک ده‌‌‌نێت بۆ مانه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌ ده‌‌‌سه‌‌‌ڵات ده‌‌‌نێـت". ئاماژه‌‌‌ی‌ به‌‌‌وه‌‌‌شکرد: "هاوبه‌‌‌شی‌ خه‌‌‌می‌ که‌‌‌سوکاری‌ شه‌‌‌هیده‌‌‌کانین، هه‌‌‌موو شه‌‌‌هیده‌‌‌کان به‌‌‌ شه‌‌‌هیدی‌ خۆمان ده‌‌‌زانین". 


رووسیە 20 هێرشی نوێی لە سووریا ئەنجامداوە

وەزارەتی بەرگریی رووسیە 20 هێرشی ئاسمانی لە سووریا ئەنجامداوە و لەنێو ئەو هێرشانەشدا 12 هێرشیان بۆسەر بنکەو بارەگاکانی داعش بوونە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، لە راگەیێندراوێکدا رۆژی  سێشەممە 14ی رەزبەری 1394،وەزارەتی بەرگریی رووسیە بڵاویکردەوە، کە فڕۆکە جەنگییەکانیان 20 هێرشیان کردوونەتە سەر بنکەو بارەگاکانی گرووپە تووندڕەوەکان لە سووریا.وەزارەتی بەرگریی رووسیە ئاماژەی بەوە کردووە، کە لەو 20 هێرشەی لە سووریا ئەنجامیان داون، 12 هێرشیان بۆسەر بنکەو بارەگاکانی داعش بوونە لە ناوچە جیاجیاکانی سووریا. پاش داواکارییەکی فەرمی بەشار ئەسەد لە رووسیا، رۆژی چوارشەممە 8ی رەزبەر، رووسیا یەکەم هێرشی ئاسمانی بۆسەر چەکدارانی داعش لە سووریا ئەنجامدا، سەرەڕای نیگەرانی و ناڕەزایی دەربڕینی  چەندین وڵاتی زلهێز، هێرشەکان تاوەکو ئێستا بەردەوامن.


9 ساڵ و 1 مانگ و 14 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و 16 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 15ی رەزبەری 1394

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 15ی رەزبەری 1394

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران