کورته یه ک له مێژووی سازمانی خهبات ی کوردستانی ئێران
سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران یەك لەو هێزه تێكۆشەرانەی كوردستانی ئێرانە كە ماوەی ٤٢ ساڵە بە بێ ووچان درێژە بە خەبات دژی رژیمی دیكتاتۆری ئاخوندی لە پێناو دەستبەركردنی مافەكانی خەڵكی كوردستان دەدا و لەو پێناوەشدا گەلێك هەوراز و نشێوی هاتۆتە بەردەم، بەڵام بەوحاڵەش بە ئیمان و ئیرادەیێكی پۆڵایین و پشتیوانی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان ئەو سازمانە توانیویەتی لەسەر پێ بمێنیتەوە و بەردەوام بە ئاڵوگۆر و وەرچەرخان و بەرنامەی نوێ و ئەمرۆیی زەرورەتی بوونی لە ساحەی خەباتی كوردستانی ئێران نوێبكاتەوە و وەك پاڵپشت و هیوای بەشێكی بەرچاوی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان درێژە بە تێكۆشان بدات.
لەدوای هێرشی پاسدار و ئەرتەشی بەکرێگیراو کوشت و بڕی خەڵکی کوردستان بە تاوانی دژی ئینقلاب و دژی ئیسلام، بڕیاری جەماوەری کوردستان بۆ دیفاع لە نیشتمان و تێکۆشان بۆ هاتنەدیی ئامانجە رەواکان و ئازادی، ژمارەیێک لە مامۆستایانی ئایینی و کەسایەتیە تێکۆشەرەکانی کوردستان کە پێشتر لەژێر ناوی دەفتەری مامۆستا شێخ عزالدین دا چالاکیی سیاسی نیزامیان ئەنجام ئەدا، بیریان لە پێک هێنانی سازمانێکی سیاسیی نەتەوەیی و ئیسلامی کردەوە کە بە بۆچوونێکی جیاواز لە رێبازی هێزو لایەنەکانی دیکەی گۆڕەپانی خەبات بێتە مەیدان و پەرچەمدار و پێشڕەوی ئەو جەماوەرە بێ کە خاوەنی بیرێکی نەتەوەیی و ئیسلامین، هەربۆیە لە ٥ی خەرمانانی ساڵی ١٣٥٩ی کۆچی خۆری بەرانبەر بە ٢٧ ئەگۆستی ١٩٨٠ی زایینی، پێکهاتنی سازمانی خەباتی نەتەوایەتی و ئیسلامیی کوردستانی ئێران (خەبات)یان راگەیاند. بە راگەیاندنی سازمانی خەبات، خاوەن بیرانی ئەو رێبازەو بەشێکی بەرچاو لە جەماوەری کوردستان دڵخۆش و هیواداربوون. خەڵک بەزوویی پێشوازی گەرمی لە سازمانی خەبات کرد، لە چەندین شار و ناوچە لە باکوور تا باشووری کوردستانی ئێران بنکە و رێکخراوەکانی سازمان داندران و کادر و پێشمەرگەکانی سەرەڕای کەند و کۆسبی زۆر هەڵسووڕانی سیاسی نیزامیان لە بەرانبەر هێزە بەکرێگیراوەکانی رژیمی ئاخوندیدا دەست پێ کرد. بەڵام بەداخەوە بە هۆی کۆسپ و تەگەرەی جیاجیا کە خرانە سەر رێگەی کار و چالاکی کادر و پێشمەرگەکان، سازمانی خەبات نەیتوانی وەک پێویست ئەرک و کارە تەبلیغی و تەشکیلاتیەکانی ئەنجام بدا. هەر بۆیە ناچار بوو بۆ پەرە پێ دانی سیاسەت و هەڵوێستی سەربەخۆ و بێ لایەنانەی خۆی لە هێندێک ناوچەی کوردستان بە نهێنی هەڵسووڕێ. سەرەڕای بوونی ئەو گشتە کۆسپ و تەگەرانە بەخۆشیەوە سازمانی خەبات توانیی بەرەو پێش بچێ و سەربەخۆیی سیاسی و تەشکیلاتیی خۆی بپارێزی و لەماوەی ٤٢ ساڵ مەوجوودیەتی لە مەیدانی خەباتدا، ئەرکە نیشتمانی و نەتەوەییەکانی بەڕاستی و پاکی و دوور لە هەر جۆرە خەیانەت و هەڵەیێک بەجێ بێنێ.
سازمانی خەبات واقعییەت و ماهییەتی رژیمی ناسیوە و هەربۆیە درووشمی رووخانی رژیم یەکێک لە درووشمە سەرەکی و نەگۆڕەکانیەتی. سازمانی خهباتی کوردستانی ئێران له کۆنگرهی ٣ی خۆی دا ناوی "سازمانی خهباتی نهتهوایهتی و ئیسلامی کوردستانی ئێران"ی گۆڕی بۆ سازمانی خهباتی کوردستانی ئێران. چونکه سازمانی خهبات پێی وایه که دین له لهحکومهت دهبێ جودابێ. سازمانی خهبات باوهڕی وایه که ههموو دینهکان له کوردستانی ئێران دا دهبێ ڕێزیان لێ بگیردرێ و بۆ داڕشتنهوهی یاسا و قانوون کهڵکیان لێوهرگیردرێ و مافەكانیان لە بەرچاو بگیرێ.
سازمانی خهبات چەند ناوهند و پێکهاتهی له ڕیزهکانی خۆیدا دامهزراندوه وهک، ڕێکخراوی لاوان و ڕێکخراوی ئافرهتان. ڕێژهی بهڕێوهبهری ئافرهتان لهسازمانی خهبات دا ٣٠% ، چونکه سازمانی خهبات باوهڕی وایه که ئافرهتان دهبێ جێگهو پێگهیان له خهبات و کاری سیاسی دا فراوانتربێ و زیاتر هەلیان بۆ بڕهخسێ تاکو بتوانن داکۆکی زیاتر له ماف و ئازادیهکانی ئافرهتان بکهن.
سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران کە هەڵقوڵای ناو جەرگەی جەماوەر و تێکڕای چین و توێژەکانی کۆمەڵانی کوردەواریە و بەشی هەموو دانیشتوانی کوردستانی پێوەیە و لە پێناو دابین کردنی ماف و ئازادیەکانی تێکڕای جەماوەر و دانیشتوانی کوردستان دا نزیک بە چل ساڵە تێدەکۆشی و باشترین رۆڵەکانی بە ئەوپەڕی دڵئاوایی و فیداکاریەوە خزمەت بە نەتەوە و نیشتمان دەکەن، جەماوەری کوردستان بە سەرچاوەی هێز و وزەی خۆی دەزانێ و باوەڕی وایە کە گەلی کورد لە کوردستانی ئێران، گەلێکی زیندوی خاوەن بیری پتەوی کوردایەتی و شۆڕشگێریە لە پێناو رزگاری نەتەوە و ئازادی گەل و ئاوەدان کردنەوەی نیشتماندا.
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران وێرای پیرۆزبایی گەرمی خۆی بۆ گەلی کورد بە بۆنەی کۆتایی هاتنی کۆنگرەی شەشەمی (کۆنگرەی شەهیدان)، بۆ جارێکی تر ئەو راستیە دووپات دەکاتەوە کە بۆ گەیشتن بە ماف و ئازادیەکانی کوردو کوردستان و لە پێناو رووخانی رژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی دا،بە بێ هیچ جۆرە دوو دڵی ماندوو بوونێک، رێگای پیرۆزی خۆی کە رێبازی شەهیدانی سوورخەڵاتی سازمانی خەباتی راستە رێ و شۆرشی رەوای کوردو کوردستانە، بە كۆمەڵێك بریار و پەسەندكراوی نوێ و بەجێ و ئەمرۆیی كە كاریگەریان دەبێ لە بەرەوپێشبردنی خەباتەكەمان، تاسەركەوتن درێژە بە شۆرشی رەوا دەداو لەم پێناوەدا هیچ هێز و هەلومەرجێک چۆکی پێدانادا و رێی پێناگرێ. بەم بۆنەوە لەم بەهاری سەرلەنوێ ژیانەوەی سروشت و سەر لەنوێ بڕیاردانەوەی خەباتگێرانی رێبازی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێرانەوە، داوا لە تێکڕای چین و توێژەکانی جەماوەری كوردستان دەکەین کە لە دژی دژمنی سەرەکیمان واتە رژیمی خوێنرێژی ئاخوندی لە ئێران دا، بازنەی نارەزایەتیەکان بەرینتر بکەن، دەنگی نارەزایەتی و بانگی ئازادیخوازیتان با بەرزتر بێ و داوا رەواکانتان با بە گوێی هەمووان بگا، هەروەها یەکگرتوو تر بن، هاوکار و هاودەنگ و هاو هەنگاو بن. لە هەموو بارێکەوە یاریدەدەر و پشتیوانی پێشمەرگە و خەباتکارانی ناوخۆ و زیندانیانی سیاسی بن. با ئێوە هاندەر و رێ پیشاندەری گشت لایەنە سیاسی و خەباتکارەکانی بزاڤی رەوای نەتەوایەتیمان بن بۆ یەک هەڵوێستی و هاوکاری و یەکگرتوویی.
سازمانی خەباتی کوردستان ئێران پشتیوانی هەموو جووڵە و خەباتێکی جەماوەریە لە پێناو گەیشتن بە رزگاری و سەرفرازی. سازمانی خەبات سازمانی جەماوەری کوردستانە و جەماوەری کوردستانیش خاوەن و پشتیوان و قەڵای قایمی لەبن نەهاتووی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێرانن. جێگای خۆیەتی لێرە دا روو لە گشت چین و توێژەکانی جەماوەر بە تایبەت چینی لاوانی خوێن گەرم و خاوەن ورە و باوەری گەلەکەمان بە هەردوو رەگەرزی كچ و كوڕەوە بکەین کە سەنگەری رۆڵەکانی سازمان و باوەشی گەرمی کور و کچانی پیشمەرگەی سازمان بۆ ئێوەی خاوەن هەڵوێست و شۆڕشگێر ، ئاواڵایە و وەرن لێرە بۆ گەیشتن بە ویست و داخوازیە نەتەوەیی و نیشتمانیەکانتان چەکی شەرەف و شانازی بکەنە شان
ڕێکهوتی بڵاوکرانهوه : 2023-08-17 19:15