چوارشه‌مه‌ 

22 رێبه‌ندان2725
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

پەیامی سازمانی خەبات بەبۆنەی ۲۲ی ڕێبەندان

پەیامی سازمانی خەبات بەبۆنەی ۲۲ی ڕێبەندان
سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران

پەیامی سازمانی خەبات بەبۆنەی ۲۲ی ڕێبەندان

هاونیشتمانیانی ئازادیخواز!
ڕێبوارانی ڕێگەی ئازادی!

بەبۆنەی ۲۲ی ڕێبەندان، ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی جەماوەری لە ساڵی١٣٥٧ی کۆچی خۆری کە بووە هۆی ڕوخانی دەسەڵاتی پاشایەتی، گەرمترین پیرۆزباییتان لێ دەکەین.
چل و حەوت ساڵ لەوە پێش، بە خەبات و تێکۆشانی نەتەوەی کورد و نەتەوەکانی دیکەی ئێران پاش قوربانیدان و خۆ بەختکردنێکی زۆر، دەسەڵاتی فاشیستی پەهلەوی کۆتایی پێی هات. دەسەڵاتێک کە هیچ مافێکی بۆ نەتەوەکانی ئێران ڕەچاو نەدەکرد و بەردی بناغەی دەسەڵاتەکەی بە ئێسک و پروسکی ئازادیخوازان دانابوو و بە کوشتن و بڕین، هەر دەنگێکی ناڕازی کپ دەکردەوە. ئەو دەسەڵاتە بە شانۆگەری و گاڵتەجاڕی باسی لە ئازادی دەکردو ئەویش ئازادی لەو چوارچێوەدا کە دەبوو هەموو کەس ئینقلابی ۶ی بەهمەنی قبوڵ بکردایە، ئەگەر کەسێک سەرپێچی بکردایە دەبوو یان لە زیندان بکرێ و یان وڵات بەجێی بهێڵێ. لە دەسەڵاتی پەهلەویدا، شاپەرەستی پەرە پێی دەدراو شا لەسەرو خەڵکەوە دەبیندرا. ئیمکانات و پوڵی خەڵک بۆ خانەوادەو دەرباریەکان تەرخان کرابوو و هیچ کات ژیانی حەستەم و قورسی خەڵکی ئاسایی وای نەکرد شا و دەورووبەری دابچڵەکێن و ئیمکاناتێکی سەرەتایی  بۆ خەڵک دابین بکەن. 
لە ماوەی دەسەڵاتی شایەتیدا نەتەوەکانی ئێران بە تێکڕا و نەتەوەی کورد بەتایبەت دژ بەو دەسەڵاتە فاشیستە خەباتیان کرد و قوربانی زۆریان دا. گەلی کورد لە خەباتی بەردەوامیدا دژ بە ستەمی شایەتی فیداکاری کەم وێنەی ئەنجامداو دەیان رۆڵەی فیداکار گیانیان لە پێناو ئازادی و رزگاریدا بەخشی. هەر لەماوەی ساڵانی خەبات دژی رژیمی شایەتی دەیان سەرکردە شەهید کران کە ناوی دوو سەرکەردەی مەزنی کورد، سمکۆی شکاک و قازی محەممەد، بەدەستی شاو دەسەڵاتە دیکتاتۆرەکەی شەهید کران. 

خەڵکی مافویست و ئازادیخواز!
ئەمساڵ ۴۷ ساڵ بەسەر ئەو شۆڕشە مێژوویەدا تێدەپەڕێت کە بەداخەوە دەسەڵاتی ئاخوندەکان، حکومەتێکیان لەسەر جینایەت و ئاژاوەگێڕی و دروشمی هیلالی شیعی و سەروەری ویلایەتی فەقیە داناوەو هەموو سیاسەتێکی دژە خەڵکیان پەیڕەو کردوەو لە ماوەی ئەو ۴۷ ساڵەدا جگە لە نەهامەتی هیچ خێروخۆشییەکیان بۆ خەڵکی وڵات نەبوەو تەنانەت بەو سیاسەتانەوە کە پەیڕەویان کردوە، ئێستا ئێران لە خراپترین دۆخی خۆیدایە. هەر لە ناڕەزایەتیەکانی مانگی بەفرانبار و بەدیاریکراوی لە ڕۆژەکانی ۱۸ و ۱۹ی بەفرانباردا جینایەتەکانی گەیاندوە لوتکەو هەزاران کەسیان لە خەڵکی وڵاتی قەتل و عام کردوەو جینوسایدیان ئەنجامداوە. ئەو دەسەڵاتە، وەک پیشەی هەمیشەیی، بۆ کپ کردنی دەنگی ناڕەزایەتیەکان ئینترنێتی پچڕاندوەو لە بێدەنگ و ڕەنگی وڵاتدا حەمامی خوێنی وەڕێ خستەوەو بێشەرمانە بۆ دانەوەی تەرمی شەهیدانی ئەو ناڕەزایەتیانە داوای پارەیەکی خەیاڵی لە خانەوادەکانیان دەکات. جگە لەوەش چەندین جینایەتی دیکەی کردوە کە دەکرێ ئاماژە بە هێرش بۆ سەر نەخۆشخانەکان و کوشتنی برینداران بکەین کە لەژێر چاودێری پزیشکدا بوون، بەڵام لەلایەن ترۆریستەکانی هێزی سەرکوتی ڕژیم شەهید کراون. هەرچەند کە سەرەڕای ئەو هەموو سەرکوتەش هێشتا دەنگی ناڕەزایەتیەکان کپ نەکراوەتەو وە وڵات لە دۆخێکی ئەمنی زۆر توندایە. 
لەوەها هەلوومەرجێکدا ئەو جینایەتانە وای کرد کە چاوی کۆمەڵگەی جیهانی کراوەتر بێت و سپای پاسدارنی ڕژیم لەلایەن یەکیەتی ئەورووپاوە بخرێتە لیستی ڕێکخراوە ترۆریستیەکان و هەروها سەرەڕای ئەو هەموو بانگەشەی خامنەیی بۆ خۆ بواردن لە دانوستان لەگەڵ ئامریکا، ئێستە ملکەچی دانوستان بێت و لەگەڵ ئامریکا دانیشتن بکات. هەرچەند کە دیارە ئەو دانوستانە لەلایەک و هەڕەشەو گوڕەشەکانی بەرپرسانی ڕژیم پەردە لەسەر ڕاستیەکان لادەدەن و دەریدەخەن کە بابەتی دانوستانەکان تەنیا بۆ فرت و فێڵ و کات کڕینەو حکومەتی ئاخوندی ئێران هەرگیز هیچ چاکسازیەک لەبەرنامەی خۆی ناکات و ئەگەر ماوەیەکیش پاشەکشە بکات، دیسان بۆ ئاژاوەگێڕیەکانی و پشتیوانی هێزە هاوترۆریستەکانی دەگەڕێتەوە.
 لەم هەلوومەرجەدا کە گەلانی ئێران راپەڕیون و خەریکە وڵات بەرەو ڕزگاری دەڕوات، دیسانەوە ڕەزای کوڕی پەهلەوی دەستی بە ئاژاوە نانەوە کردوەو دەیهەوێت سواری شەپۆلی ناڕەزایەتیەکانی خەڵکی ئازادیخوازی بێت و دۆخەکە بە قازانجی خۆی بەکار بێنێ و بە خەیاڵی خاوی بگەڕێتەوە سەر تەختی شایەتی. بێگومان خەڵک بە ئاگاداریەکی باشەوە هیچ کات ئەو ئەزمونەی ساڵی ۵۷ دووپات ناکەنەو وە ناهێڵن ئەو خانەوادەیە بچنە سەر کرسی دەسەڵات.
لە ساڵرۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێران، پێویستە ئاماژەیەکی دووبارە بەوە بکەینەوە کە ڕژیمی ئێران لە لێوارەی ڕووخاندایە، بۆیە گرنگترین بابەت یەکڕیزی و هاوکاریە بۆ گەیشتنی نەتەوەی کورد و نەتەوتەکانی دیکەی ئێران بە ماف و ئازادیەکانیان.

سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران پێداگری تەواو دەکات لەسەر خەباتی یەکگرتووانەو هەموو هەوڵی خۆی دەدات کە ئازادی و دیمۆکراسی لەوڵاتدا جێگر بکرێت و بەرهەمی خوێنی شەهیدان و تێکۆشانی تێکۆشەران بە ئامانج بگات.
دڵنیاین کە ئەو خەونە زۆر ناخایەنێت و بەزوویی ڕزگاری و ئازادی بەسەر وڵاتدا باڵ دەکێشێت.
جارێکی دیکە پیرۆز بێ ۲۲ی ڕێبەندان، ساڵڕۆژی سەرکەوتنی خەڵک بەسەر دیکتاتۆری پەهلەویدا.

سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
کومیتەی ناوەندی
۲۲ی ڕێبەندان ۱۴۰۴

4 کاتژمێر و له‌مه‌وپێش‌

پەیامی سازمانی خەبات بەبۆنەی ۲۲ی ڕێبەندان

پەیامی سازمانی خەبات بەبۆنەی ۲۲ی ڕێبەندان

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران