بەپێی هەواڵەکان، رۆژی چوارشەممە 4ی رەشەمەی 1395، هێزە سەرکوتگەرەکانی خامنەیی، لاوێکی کوردی خەڵکی کامیاران بەناوی فەرشید سەجادی ئەسڵ تەمەن 28 ساڵ و کوڕی عەزیم، لە گرتووخانەی دیزاڵئاوای کرماشان لەسێدارە دراوە.

ئەم لاوە کوردە ساڵی 1393 بە تۆمەتی کوشتنی ئانقەست دەستبەسەر و لە دادگای رژێم لە کرماشان حوکمی ئێعدامی بە سەردا سەپاو رۆژی چوارشەممە حوکمەکەی جێبەجێ کراو رۆژی دوایی تەرمەکەی بە خانەوادەکەی درایەوە.
بەپێی هەواڵێکی دیکە لە شاری سەقزەوە، هێزە سەرکوتگەرەکانی رژێم لەو شارەوە رۆژی سێ شەممە 28ی بەفرانبار، هاووڵاتیەکیان بەناوی فەهاد مەلەکی چالاکی سیاسی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادایر گواستەوە.
لەگەڵ ئەوەی خانەوادەکەی بەدواداچوونیان بۆ دۆخی ناوبراو کردوە بەڵام هێزەکانی رژێم هیچ زانیاریەکیان پێ نەداون.
وەک دەگوترێ ناوبراو بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ هێزە تێکۆشەرەکانی کوردستان دەستبەسەر کراوە.