پۆلیسی ئەمنیەتی و دژە تیرۆریستی
نۆروێژ لە راپۆرتی ساڵانەی خۆیدا باس لە هەوڵەکانی رژێمی ئێران بۆ ئازاردانی پەنابەران و نەیارانی ئێرانی لە نۆروێژ دەکات. لە بەشێک لەو راپۆرتەدا لە ژێر ناوی "سیخوری دژ بە پەنابەران" هاتووە: رژێمی ئێران لەو حکومەتانەیە کە تۆرە ئیتلاعاتیەکانی دژ بەو کەس و گروپانەی کە وەک رەخنەگر یان نەیاری حکومەت ناسراون، چالاکی دەکا.
ئامانج لە فشار و هەڕەشە لەو کەسانە بۆ هاوکاری یان مەجبور کردنیانە بۆ دوورکەوتنەوە لە چالاکی دژ بەو رژێمە. ئەو تۆرە جاسووسیانە هەروەها خەریکی چاودێری و لێکۆڵینەوە لەو کەسانێکن کە دژمنی رژێمن. هەر بەو هۆیەوە لە ساڵی 2017دا بەشێک لە شوێنی پەنابەرەکان و ئوپزسیۆن لە نۆروێژ هەروا ئامانجی ئەو تۆرە جاسووسیانە دەبن.
راپۆرتی ساڵانەی پۆلیسی ئەمنیەتی و دژە تیرۆری نۆروێژ هەروەها دەنووسێ: رژێمی ئێران کار و چالاکی لە باری پەرەپێدان و تاقی کردنەوەی مووشەکی بالستیکی دەکا. لە نەتیجەدا شیرکەتە نۆروێژیەکانی کە لەو بارەدا کار دەکەن، دەبێ وریای هەوڵەکانی بەرپرسانی رژێمی ئێران بۆ وەدەست هێنانی کەرەستەکانی تایبەت بەو بەرنامەی موشەکی بەشێوەی ناقانوونی لە نۆروێژ بن.
شایانی باسە وەڵاتانی دیکەی ئوروپایی لە راپۆرتەکانی خۆیاندا بەردەوام سەبارەت بە چالاکیە سیخوریەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی رژێم وریایی دەدەن. بەتایبەت ناوەندە ئەمنیەتیەکانی ئاڵمان و هولەند چەندین جار سەبارەت بە چالاکی سیخورەکانی رژێمی ئێران دژ بە پەنابەران و نەیارانی ئێرانی راپۆرتیان داوە.