چوار هاووڵاتی بۆکانی بەناوەکانی کەمال عەلی ئەقدەم، هەژار فاروقی، عەبدولغەفور ئاسەوار و یەعقوب نوورە، کە لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی رژێمەوە لەو شارە دەستبەسەر کرابوون لەلایەن دادگای رژێمەوە بە تۆمەتی "چالاکی دژ بە ئاسایشی نەتەوەیی رژێم" هەر کام حوکمی 5 ساڵ زیندانیان بە سەردا سەپاوە.
چوار هاووڵاتی بۆکانی بەناوەکانی کەمال
عەلی ئەقدەم، هەژار فاروقی، عەبدولغەفور ئاسەوار و یەعقوب نوورە، کە لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی رژێمەوە لەو شارە دەستبەسەر کرابوون لەلایەن دادگای رژێمەوە بە تۆمەتی "چالاکی دژ بە ئاسایشی نەتەوەیی رژێم" هەر کام حوکمی 5 ساڵ زیندانیان بە سەردا سەپاوە.
قازی پەروەندەی ئەو هاووڵاتیە کوردانە بەشداری ئەو کەسانەی بۆ ئوردووی شاخەوانی بە دژایەتی ئاسایشی نەتەوەیی رژێم لێکداوەتەوە و وتییەتی: بەشداری ئێوە لە گروپی شاخەوانی بەشێکە لە بەرنامەی رێکخراو چالاکیەکانتان دژ بە ئاسایشی نەتەوەیی.
ئەوە لە کاتێکدایە کە هیچ خاڵێکی تایبەت لە پەروەندەی ئەو کەسانەدا بوونی نیە کە دەرخەری راستی ئەو تۆمەتە بێ کە رووبەروویان کراوەتەوە.
رۆژی پێنج شەممە 15ی رەزبەری 1395 هێزە سەرکوتگەرەکانی رژێم لە بۆکان هێرشیان بردە سەر ماڵی ژمارەیەک هاوولاتی و دەستیان بە لێدان و گرتنی ژمارەیەک کرد. دەستبەسەرکراوان بە زۆری پێکهاتن لە لاوان و مێرمنداڵان و هەندێ پێشنوێژی مزگەوتەکان. ئەو گیراوانە دوای 2 مانگ بۆ گرتووخانەی ناوەندی ورمێ راگوێزران. زۆربەی گیراوەکان بە دانانی زەمانەت ئازادکران جوێ لەم چوار کەسە کە حوکمی زیندانیان بە سەردا سەپێندرا.