پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

بەشداری سازمانی خەبات ی کوردستان لە کۆبوونەوەی ئەنیستیتۆی

بەشداری سازمانی خەبات ی کوردستان لە کۆبوونەوەی ئەنیستیتۆی

رۆژی پێنج شەممە رێکەوتی ٢٣ی فیوریەی ٢٠ ١٧ کۆچی خۆری ، لەسەر بانگهێشتی فەرمی ئەنستیتۆی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ توێژینەوە (مێری) لە شاری هەولێر پێتەختی هەرێمی کوردستان، کۆبوونەوەێک بۆ سکرتێری حیزب و لایەنەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، رێکخرا .

تەوەری باس و قسەکان لەسەر هەڵسوکەوتی هەردووک سەرۆک کۆماری ئەمریکا،








رۆژی پێنج شەممە رێکەوتی ٢٣ی فیوریەی ٢٠ ١٧ کۆچی خۆری ، لەسەر بانگهێشتی فەرمی ئەنستیتۆی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ توێژینەوە (مێری)  لە شاری هەولێر پێتەختی هەرێمی کوردستان، کۆبوونەوەێک بۆ سکرتێری حیزب و لایەنەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، رێکخرا .

تەوەری باس و قسەکان لەسەر هەڵسوکەوتی هەردووک سەرۆک کۆماری ئەمریکا، واتە ئۆباما و تڕامپ  لە هەمبەر ئێران و ناوچەکە و جیهان، ئاڵوگۆڕە جیهانی و نێونەتەوەیەکان،هاوکاری و هاوفکری و دروست بوونی پلادفۆڕمێکی هاوبەش لە نێوان هێز و لایەنەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بوو. هەرکام لە سکرتێر و نوێنەری حیزب و لایەنەکان تێروانین و هەڵسەنگاندنەکانی خۆیان لەو کۆبوونەوە پڕ لە دۆستانە دا خستە روو. ئەوەی جێگای دڵخۆشیە ئەوە بوو کە لە کۆی قسە و بۆ چون و هەڵسەنگاندنەکان تێکڕای لایەنەکان بەرادەی بەرچاو و جێگای هومید بۆ داهاتوو، یەک هەڵوێست و هاوفکر و هاونەزەر بوون.

لەو کۆبوونەوە دا بەرێز کاک رێبوار حسەینی بە نوێنەرایەتی رێزدار کاک بابەشێخ حسێنی بەریوەبەری گشتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران، لە سەر ئەو مژار و تەوەرانە  بۆچوون و تێرامانی سازمانی خەباتی بۆ بەشداربووان خستە روو. ناو براو لە بابەتی سیاسەت و هەڵسوکەوتی ئۆباما لە هەمبەر رژیمی ئاخوندی دا  ئاماژەی بەوە دا کە دەولەت و دەسەڵاتی ئۆباما سەرەرای بردنە ژێر پرسیاری هژمونی باڵادەستی ئەمریکا، هەلی بۆ رژیمی ئێران رەخساند کە زیاتر دەستی بۆ ئاژاوەگێڕی و پشتیوانەی لە تاقم و لایەنە ترۆریستیەکان ئاوالابێ ، بە هاتنە سەرکاری تڕامپ وا وێدەچی معادەلە سیاسیەکان و هەڵسوکەوتەکانی ئەمریکا لە هەمبەر ئێران و بەرنامە و پڕۆژە تیروریستی و ئاژاوەگێریەکانی، گوڕیەوە ، بەلام بۆ نەزەردان و ساخ بوونەوە لەسەرئەوەی کە ترامپ چی لەدەست دێ و چ دەکات زوویە و دەبێ چاوەروان بین بزانین لەداهاتوودا تا کوێ دەتوانی  بەرنامەکانی عەمەلی بکات، ئەگەر چی لە ئەمریکادا موئەسەسات هیەو هەموو شت لە دەسەلات و بریاری سەرۆک کۆمار دانین. سەبارەت بە هاوکاری و هاوفکری بۆ دروست بوونی پلادفۆڕمێکی هاوبەش و هاوکاری و هاوفکری لە هەمبەر رووداو و پێشهاتەکانی ناوخویی و دەرەکی، سازمانی خەبات ئامادەیە بۆ هەر کار و هاوفکری و هاونەزەری کە لە راستای دژایەتی رژیمی ئاخوندی و لە بەرژەوەندی بەرەو پێش چوونی خەباتی نەتەوەیی گەلەکەمان دا بێ ، هەر بزاوتێکی ناوخۆیی یان حەرەکەتێکی نێونەتەوەیی کە بۆ کەمکردنەوەی دەسەڵات و بەرپەرچ دانەوەی دژمنی سەرەکی نەتەوەکەمان بێ، پێشوازی لێدەکەین .


7 ساڵ و 8 مانگ و 27 ڕۆژ و 9 کاتژمێر و 1 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەشداری سازمانی خەبات ی کوردستان لە کۆبوونەوەی ئەنیستیتۆی

بەشداری سازمانی خەبات ی کوردستان لە کۆبوونەوەی ئەنیستیتۆی

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران