لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا هه‌وڵه‌کانی رژێمی ئێران دژ بە هێز و لایەنە سیاسیەکانی کوردستانی ئێران لە خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان له ژێر ناوی پرۆژه یاسایه‌ک بۆ هێرش کردنه سه‌ر هێزه سیاسیه‌کانی کوردستانی ئێران که بنکه‌و باره‌گایان له هه‌رێمی کوردستان هه‌یه په‌ره‌ی گرتوه‌و، له‌و چوارچێوه‌دا، رژیمی ئیران لە رێگەی دەست و پێوەندەکانی و بە دیاریکراوی له رێگه‌ی فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسای نووری مالیکی پڕۆژە یاسایەکی ئامادە کردوە بە مەبەستی دەرکردنی هێزە تێکۆشەرەکانی کوردستانی ئێران لە هەرێم.
لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا هه‌وڵه‌کانی رژێمی ئێران دژ بە هێز و لایەنە سیاسیەکانی کوردستانی ئێران لە خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان له ژێر ناوی پرۆژه یاسایه‌ک بۆ هێرش کردنه سه‌ر هێزه سیاسیه‌کانی کوردستانی ئێران که بنکه‌و باره‌گایان له هه‌رێمی کوردستان هه‌یه په‌ره‌ی گرتوه‌و، له‌و چوارچێوه‌دا، رژیمی ئیران لە رێگەی دەست و پێوەندەکانی و بە دیاریکراوی له رێگه‌ی فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسای نووری مالیکی پڕۆژە یاسایەکی ئامادە کردوە بە مەبەستی دەرکردنی هێزە تێکۆشەرەکانی کوردستانی ئێران لە هەرێم. ئەگەر چیی لە ماوەی ٢٠ ساڵی رابردوودا رژێم هەموو هەوڵێکی خراپکارانەی بۆ لەناوبردنی هێزە سیاسیەکانی کوردستانی و ئێرانی نیشته‌جێ له عێراق داوە و له‌و ڕێگه‌شه‌وه زۆر درندانه هێرشی کرده سه‌ر ئه‌ندامانی بی چه‌ک و بێدیفاعی سازمانی موجاهیدینی خه‌ڵقی ئێران و لەو راستایەدا لە هیچ کارێک درێغی نەکردووە، و هه‌ر ئه‌و کاتیش ئیمه داوامان کرد که پێویسته هه‌ڵویستی جیددی بگیریته به‌ر له به‌رانبه‌ر جینایه‌ته‌کانی رژیمی ئێران و به‌کرێگیراوه عێراقیه‌کانیدا. بێگومان پێویسته هێزو لایه‌نه‌کانی کوردستانی ئێران به شێوه‌ییکی جیددی و به هاوکاری بی سنوور، روبه‌روی ئه‌م پیلانه نۆیه‌ی رژیمی ئاخوندی و ده‌ست و پێوه‌نده‌کانی له عێراق بنه‌وه. سازمانی خه‌بات باوه‌ری وایه ئه‌گه‌ر ئه‌و پیلانه مه‌ترسیداره‌ی رژیمی ئێران له عێراق بچێته‌سه‌ر، ئه‌وه له داهاتودا هێزه‌کانی کورد و خودی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانیش ده‌ده‌نه به‌ر پیلانی رژیمی ئاخوندی و ده‌ست وپێوه‌نده‌کانی له عێراق. به بۆچوونی سازمانی خه‌بات روبه‌روبوونه‌وه‌و شکست پێ هێنان به‌و به‌رنامه مه‌ترسیداره‌ی به‌کرێگیراوانی رژیمی ئێران له عێراقدا چه‌نده غه‌می هێزه‌سیاسیه‌کانی کوردستانی ئێران له عێراقه زیاتر له‌وه ده‌بی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و هێزو لایه‌نه‌کانی کوردستانی عێراق په‌رۆشی بن. سەبارەت بەم هەوڵە نوێیه‌ش ئێمە نەک هەر ناچینە ژێر باری ئەو پیلانە بەڵکوو داوا لە تێکڕای پارله‌مانتارە کوردەکان لە پارلەمانی عێراق و لایەنەکانی دیکەی عێراق کە نایانەوێ لەوە زیاتر عێراق بچێتە ژێر هێژموونی و کاریگەری رژێم و خوازیاری پاراستنی سەروەری عێراقن کە بە جیدی بەرەوڕووی ئەو پیلانە و هەر پیلان و دەستێوەردانێکی دیکەی رژێم بنەوە. سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران ماوەی زیاتر لە ٣٠ ساڵە بنکەو بارەگاکانی لە ناوچە جیاجیاکانی عێراق و هەرێمی کوردستانە و لەو ماوەدا زۆر بەرپرسانە هەڵسوکەوتی کردوەو قازانج و بەرژەوەندیەکانی هەرێم و عێراقی لەبەرچاو گرتووەو رێزی لە سەروەری خاکی ئەو وەلاتە گرتووە، هەروەها نەک زیانمان بەو وەڵاتە نەگەیاندووە بەڵکوو لە قۆناغ و دۆخە هەستیارەکاندا هاوکار و پشتیوان بووین و بەرەورووی مەترسیەکانی سەر هەرێمی کوردستان بووینەتەوە. هه‌ر بۆیه هه‌ر جۆره بریارێکی له‌و شێوه‌یه نه‌ک کارناکاته سه‌ر بریارمان بۆ روبه‌روبوونه‌وه‌ی رژیمی ملهوری ئاخوندی به‌ڵکو لێبڕاوترو به هێزترمان ده‌کات له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و رژیمه ملهورو دیکتاتۆره‌دا. سازمانی خەبات ی کوردستانی ئیران کومیتەی ناوەندی 25/02/2017 |