پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

دیداری نێوان رێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران و لاوانی پەکەکە

دیداری نێوان رێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران و لاوانی پەکەکە

رۆژی هەینی 6ی رەشەممەی 1395 لە پەیوەندیەکانی سازمانی خەبات لە شاری سلێمانی رێکخراوی لاوانی پەکەکە سەردانی رێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێرانیان کرد. لةلا٠Šةن شاندێکی رێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرشتی بەرێز کاک ئارام سلێمانی بەرپرسی رێکخراو، بەگەرمی پێشوازیان لە شاندی لاوانی پەکەکە بە سەرپەرشتی

رۆژی هەینی 6ی رەشەممەی 1395 لە پەیوەندیەکانی سازمانی خەبات لە شاری سلێمانی رێکخراوی لاوانی پەکەکە سەردانی رێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێرانیان کرد. لةلا٠Šةن شاندێکی رێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرشتی بەرێز کاک ئارام سلێمانی بەرپرسی رێکخراو، بەگەرمی پێشوازیان لە شاندی لاوانی پەکەکە بە سەرپەرشتی بەرێز هەڤاڵ مانی کرد. 

لە سەرتای دیدارەکەکەدا شاندی میوانی وێرای خۆشحالی خۆیان لە سەردانەکەیان بۆ رێکخراوی لاوانی خەبات کۆمەلێک پرس و بابەتی پەیوەند بە لاوان و بە تایبەت هەوڵدان بۆ بەرێوەچوونی کۆنفرانسی چوارەمی لاوانی هەرچوار بەشی کوردستان باسکرد .

دواتر بەرێز ئارام سلێمانی دووبارە بەخێرهاتنی میوانانی کرد و سەبارەت بە بارودۆخی لاوان لە هەرچواربەشی کوردستان بەگشتی و لاوانی کوردستانی ئێران بە تایبەت ووتی: " لاوان لەهەرکام لە بەشەکانی کوردستان لە هەمبەر داگیرکەران و کارکردن بۆ بەدی هێنانی مافە نەتەوەییەکانمان رۆل و پێگەی گرینگیان هەیە و توانیویانە پێش بە ویست و ئامانجەکانی دوژمنان بگرن " هەروەها بەرپرسی رێکخراوی لاوان سەبارەت بە کۆنفرانسی لاوانی چوارپارچەی کوردستان ووتی : بە پێی بریارەکانی کۆنفرانسی رابردوو ئامادەکاری بۆ کۆنفرانسی چوارەم بە رێکخراوەکانی لاوانی کوردستانی ئێران سپێردرا کە کات و شوێن دیاری بکەن هەرچەند بۆ ئەو مەبەستە ئامادەکارییەکان لەلایەن رێکخراوەکانی لاوانی کوردستانی ئێران دەستی پێکرد بەڵام لە دوایدا کۆمەلێک هۆکار بوونە لەمپەر لە هەمبەر بەرێوەنەچوونی کۆنفرانسی چوارەمی لاوانی هەرچوار بەشی کوردستان، بەڵام لەگەل ئەوانەشدا رێخکراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران پێشوازی لە هەر هەولێک دەکات بۆ بەرێوەچوونی کۆنفرانس و بۆ ئەو مەبەستە ئێمە ئامادەی خۆمان رادەگەیەنین بەمەرجێک هەموو رێکخراوەکان بە هەستکردن بە بەرپرسیارێتی و لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی گشتی و نەتەوەیی کوردستان کارەکانی دەست پێبکرێتەوە. 

لە کۆتایی دیدارەکەدا هەردوو لایەن لەسەر بەردەوامی پەیوەندیەکانی نێوانیان پێداگریان کردەوە.

 

صورة


7 ساڵ و 8 مانگ و 26 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 24 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

دیداری نێوان رێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران و لاوانی پەکەکە

دیداری نێوان رێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران و لاوانی پەکەکە

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران