بەپێی هەواڵەکان رۆژی یەکشەممە 8ی رەشەمە، فەرزانە جەلالی چالاکی بواری مافی ژنانی کوردستان، لە پێوەندییەکی تەلەفۆنییدا دەستبەسەری بوونی خۆی لە زیندانی ئیدارەی بەدناوی ئیتلاعاتی شاری کرماشان بە کەس و کارەکەی راگەیاندووە.
بەپێی هەواڵەکان رۆژی یەکشەممە 8ی
رەشەمە، فەرزانە جەلالی چالاکی بواری مافی ژنانی کوردستان، لە پێوەندییەکی تەلەفۆنییدا دەستبەسەری بوونی خۆی لە زیندانی ئیدارەی بەدناوی ئیتلاعاتی شاری کرماشان بە کەس و کارەکەی راگەیاندووە.
چوار ڕۆژە بە هۆی لەلایەن هێزەکانی ئەو ئەورگانە سەرکوتگەرەی رژێمەوە دەستبەسەر کراوەو لە زیندان دا راگیراوە.
بەپێی هەواڵەکان، هێزی سەرکوتگەری ئیتلاعات بە هاوکاریی ئیدارەی تۆمارکردنی بەڵگەنامە (سەبت) لە کرماشان، فەرزانەیان پاش بانگ کردووە، دەستبەسەر و ڕفاندوویانە.
دۆخی جەستەیی ناوبراو بە هۆی نەخۆشیی وەک دەزگای هەرس و دیسکی کەمەر، خانەوادەکەی تووشی دڵەراوکێ و نێگەرانی کردوە.
فەرزانە جەلالی رۆژی پێنج شەممە 5ی رەشەمە دەستبەسەرکراوە، وە هێزە ئەمنیەتیەکان ماڵی باوکی ناوبراویان پشکنیوە و هەندێ لە کەرەستە و کەلوپەلی تایبەتی وەکوو لەپ تاپ، پەرتووک، فلاش مێمۆری و..هتدیان لەگەڵ خۆیان بردووە.
فەرزانە جەلالی سەرەڕای چالاکیی بواری ژنان، لە بڵاوکراوەکاندا بابەتی خوێندکاریی نووسیوە و کێشە پەیوەندییدارەکان بە منداڵانی شیناوێی ورووژاندووە.