بەپێی راپۆرتی هەواڵدەری رۆیتێر، رۆژی دوو شەممە 9ی رێبەندانی 1395 جێف دیویس وتەبێژی پێنتاگۆن رایگەیاند کە ژنراڵ جیمز ماتیس وەزیری دیفاعی ئەمریکا، بە مەبەستی لەناوبردنی داعش پلانێکی خستەبەردەم کۆشکی سپی.
بەپێی وتەی ناوبراو ئەو پلانە تەنیا بۆ بەرەوڕووبوونەوەی لەگەڵ داعش لە عێراق و سوریە نیە بەڵکوو زۆر لەوە زیاترە.
وتەبێژی پێنتاگۆن هەروەها وتی: لەو پلانە نهێنیەدا، ستراتژیەک لەبەر چاو گیراوە کە زوو دەتوانرێ گروپی داعش لە شکست بدات.
دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا داوای لە وەزارەتی دیفاع، سەرۆکی ناوەندی هاوبەشی سپا و باقی ناوەندە ئەمنیەتیەکانی ئەو وەلاتە کردبوو کە لە ماوەی 30 رۆژدا پلانێک بۆ شکستی داعش ئامادە بکەن.
سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەو فەرمانەدا داوای لە کارناسان کردبوو کە بە گۆران لە قانوونەکانی ئەمریکا، لە نیشان دانی هاوپەیمانە نوێکانی ئەمریکا لە هاوپەیمانی بە رێبەری ئەمریکا کۆمەگ بکەن و رێکاری بەرنگاربوونەوە لەگەڵ سەرچاوە داراییەکانی داعش دارێژن. ئەو فەرمانە کارپێکراوە داوا دەکا وردەکاری تەواو سەبارەت بە خەرجیەکانی ئەو پلانە دیاری بکرێ.
ژنراڵ ماتیس حەوتووی رابردوو بۆ بەراوردکردنی هەلومەرجی بەرەنگاربوونەوەی داعش سەردانی عێراقی کردبوو.
وەزیری دیفاعی ئەمریکا وتبووی کە بژاردەی زۆر بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو گروپە لەبەردەستایە.
هەر لەو بارەوە شان ئەسپایسر وتەبێژی کۆشکی سپی رۆژی دووشەممە وتوویەتی دڵنیایە کە ژنراڵ ماتیس بۆچوونی ئەندامانی کابینەی لەو پلانەدا لەبەرچاو گرتووە.
لە ئێستادا 500 سەرباز لە سوریەدان کە زۆرتر کۆماندۆی تایبەتن کە کاری بارهێنانی هێزە دژبەرەکانی ئەسەد کە دژ بە داعش دەجەنگن، ئەنجام دەدەن.
پێشتر ژنراڵ جوزف ووتال کە بەرێوەبەردنی ناوەندی فەرماندەیی ئەمریکای لە ئەستۆیە بە هەواڵنێرانی وتبوو ئەگەری پێویست بە ژمارەی زیاتری سەرباز لە سوریە بکات.
ناوبراو ئەوەی بیر هێنابوویەوە کە بۆخۆی بروای بە زیادکردنی هێز نیە، بەڵام ئەگەری زۆرە پێویست بکات ئەمریکا باری زیاتر وە ئەستۆ بگرێ.
|