پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

بۆ چارەنووسی رۆژهەڵاتی کوردستان شەری چەکداری یا شۆرشی مەدەنی ؟

بۆ چارەنووسی رۆژهەڵاتی کوردستان شەری چەکداری یا شۆرشی مەدەنی ؟
کەریم فەیزیان

بەشی یەکەم

بە درێژایی مێژو گەلی کورد لە شۆرش و بەرخۆداندا بووە دژ بە نەیارانی، ئێستاشی لە سەربێ ئارامی بە خۆیەوە نەدیوە . هەر رۆژە بە شێوەیەک داگیرکەرانی وڵاتەکەمان پلانی لە ناوچوونمان بۆ دادەرێژن تا بە ئامانج و مافەکانمان نەگەین .

لە هیچ کات و زەمانێکدا وەک ئێستا کورد هەلی بۆ نەرەخساوە کە لە دوو بەشی کوردستاندا ئاوا شۆرشەکە لە لوتکەی سەرکەوتن نزیک بێت.




















بەشی یەکەم

بە درێژایی مێژو گەلی کورد لە شۆرش و بەرخۆداندا بووە  دژ بە نەیارانی، ئێستاشی لە سەربێ ئارامی بە خۆیەوە نەدیوە . هەر رۆژە بە شێوەیەک داگیرکەرانی وڵاتەکەمان پلانی لە ناوچوونمان  بۆ دادەرێژن تا بە ئامانج و مافەکانمان نەگەین .

لە هیچ کات و زەمانێکدا وەک ئێستا کورد هەلی بۆ نەرەخساوە  کە لە دوو بەشی کوردستاندا  ئاوا شۆرشەکە لە لوتکەی سەرکەوتن نزیک بێت. 

لە  باشوورو رۆژئاوا ، کوردستانێکی ئازادکراو هەیە، لە باکوور گریلاکان وا  تەنگییان بە قەرەقوول و جەندرمەی تورک هەڵچنیوە، کونی مشکییان لێ کردوون بە قەیسەری ، ئەوەی بێدەنگە رۆژهەڵاتە . لێرەدا  نامەوی بە قووڵی بچمە ناو باسی شۆرشەکانەوە ،

هەر ئەوەندە دەڵێم ! لە هەر چوار پارچەی کوردستان کە شۆرش سەرکوتکراوەو بۆ ماوەیەک بیدەنگ بووەو نەگەیشتۆتە ئامانج ، تاوانباری سەرەکی خۆمان بووین جا دواتر دوژمنانمان . هەر کەس تۆزێک مێژووی  کوردی خوێندبێتەوە  ئەوە دەزانێ . هەموو جەماوەری گەلەکەمان شاهیدن بۆ مێژو کە ئێستا چ بەربەرەکانێیەک هەیە لە نێوان پارت و لایەنەکاندا لە سەر دەسەڵات و پلەو پایە، خەریکن کوردستان بە گورگان خواردوو دەدەن بە بەرچاوی جەماوەرەوە . هەمو خەمخۆرانی گەلەکەمان چ لە ناوەوە و چ لە دەرەوە  تکایان لێ دەکەن کە پێک بێن ، بەڵام بە داخەوە گووێی بیستن نییە. کەسیان تەنەزوول بۆ ئەویکە ناکات ، هەموویان خۆیان بە من دەزانن کەسی نیو منی تێدا نییە . ئەمەی دەیڵێم هەر بە تەنیا لە باشوور نییە  بەڵکو ئەم نەخۆشییە لە هەر چووار پارچەی کوردستان وەک یەک وایە.

بۆ ڕێکەوتن و پێکەوەژیان دەبێ رۆحی برایەتیمان هەبێ  ، یەکتر قەبووڵکردن باشترە لە پەنا بۆ دوژمن بردن . دوژمن هەر ئەوەندەی کاربە ئیمەیە  تا بە گژ یەکماندا بکات و پلانی چەپەڵیان سەرکەوێ .

هیوادارم  ئەو بەربەرەکانێیە کە لە نێوان پارت ولایەنەکانی کوردستاندایە نەمێنی وهێزی هەموویان ببێتە یەک گورز بۆ ئەوەی سەری  نەیارانی کوردستان و دوژمنانی گەلەکەمانی پێ پان بکەنەوە .

ئیمە لە مێژوی خەبات و بەرخۆدانی دەیانساڵەی گەلەکەماندا  لە شۆرشی مەدەنی و خەباتی چەکداریدا زۆرمان  تەجروبە و ئەزموون هەیە ،

سەرەتا باس لە شۆرشی مەدەنی دەکەین .

شۆرش لەو وڵات یا کۆمەڵگایانەدا  سەرهەڵدەدا کە نابەرابەری و بێ عەدالەتی بەرانبەر چینێک یا هەمووی کۆمەڵگا دەکرێت . لە  وڵات بۆ وڵات ولە دەسەڵات بۆ دەسەڵات  شۆرشەکان جیاوازییان  هەیە  .

دەکرێ وڵاتێک هەلگری دادپەروەری و دیموکرسی بێت  بەڵام خەڵکێک هەبێ نارازیبێ  لە هێندێک  کردەوە و بیرو بۆچوونی دەسەڵات،  جا ئەمە دەگەرێتەوە بۆ ئەوە، ئایا ئەو رژێمە گوێی بیستنی هەیە؟

لەم کاتەدا خەڵکی نارازی دێنە مەیدان و بە چالاکی مەدەنی وئاشتیخوازانە داواکەیان دەگەیەننە دەست کاربەدەستانی وڵات ، هێندێک جار ناخۆشی لێ دەکەوێتەوە بەڵام ناگاتە ئەو ئاستەی زیان بە خەڵکەکە بگات . ئەم شێوە خەباتە بۆ کۆمەڵگایەک دەبێ کە خەڵک دەسەلاتی هەڵبژاردووە و دەسەلات رێزی هەموو تاکێکی کۆمەڵ بزانێ و بە خەم جەماوەر و کۆمەڵگاکەیەوە بێت .

رژێمی دەسەڵاتدار لە ئیران کە بە قەولی خۆی دەڵێ لە رێگای دەنگی جەماوەرەوە بە دەسەڵات گەییشتووە بزانین کاربەدەستانی ئەم رژێمە گوێ لە داوای خەڵک دەگرن ؟

ئایا  لەم دۆخەی  ئێستای رۆژهەڵاتی کوردستان دەکرێ  جەماوەر بڕژێنە بازار و مەیدانەکانەوە و بە شێوەیەکی مەدەنیانە و ئاشتیخوازانە داوی چارەسەری کێشەی خۆیان بکەن لە رژێمی ئاخوندی؟

ئەزموونی نزیک بە چووار دەیەی فەرمانرەوایی دیکتاتۆری رژێمی ئاخوندی لە ئێران، دەریخستووە کە ئەم رژێمە گوێیبیستی هیچ داوایەکی کەمە نەتەوەو ئایین و ئایینزاکانی  نییە و نابێ، هەر کەس بە هەر شێوەیەک باس لە کەم و کووری رژێم بکات یا هەر داواکارییەکی سەرەتایی  یاسایی و پێداویستی ژیان بکات ، دەست بە جێ بە کافر، مولحید و پیاوی ئەمریکا و ئیسراییل تۆمەتبارییان دەکات . رژێم هەر لە گەڵ کەمە نەتەوەکان ئەمەی نەکردووە بەڵکو نەتەوەی فارسیش کە باڵا دەستە لە ئیراندا لە سەرکوت و داپلۆسین بێبەش نەبوون . لە بیرمان نەچێ ،کاتێک هەڵبژاردنی سەرکۆماری  لە سالی ٨٨ دا بێنینەوە بەر چاو دەبینین رژێم چ درندەیییەکی بەرانبەر بە راپەرینی جەماوەر و حەتا ئەو بەشەی خۆیان بە بزوتنەوەی سەوز بە سەرۆکایەتی میر حسین موسەوی کە خۆیان بە تەیفی میانەرەوی ناو رژێم دەزانن، کاتێک هەڵبژاردنی سەرکۆماری  لە سالی ٨٨ دا بێنینەوە بەر چاو دەبینین رژێم چ درندەیییەکی بەرانبەر بە راپەرینی جەماوەر و حەتا ئەو بەشەی خۆیان بە بزوتنەوەی سەوز بە سەرۆکایەتی میر حسین موسەوی کە خۆیان بە تەیفی میانەرەوی ناو رژێم دەزانن،  رژانە مەیدان. بەڵام ئەو خەڵکە چ جووابێکیان وەرگرت؟ ئەو کردەوە وەحشیگەری و درندەییەی کە تاقمی دەسەلاتدار بە سەر ئەو خەڵکە نارازییەیان هێنا هەتا هەتایە لە بیرناچێتەوە ،  هەزاران کەسییان ڕاپێچی بەندیخانەکان کرد بە دەیانیان کوشت و بە ئوتوموبیل بە سەر خەڵکی نارازیدا دەرۆییشتن ، خەڵکێکی زۆر لە گەنج و پیر هەڵاتن و وڵاتیان جێ هێشت، ڕێبەرە نارازیەکانیان دەست بە سەر کرد، کە تا ئیستاش چارەنووسیان نادییارە . لە بەندیخانەکاندا دەستدرێژی کرایە سەر گەنجەکان، بە سەدان گەنج لە نێرینە و مێیینە  لە بەندیخانەکاندا تەجاوزیان پێ کرابوو، کە ئازاد دەکران چون رووی ناو جەماوەریان نەمابو ، ناچار بوون رێگای هەندەران بگرنەبەر و سکاڵا لە دژی کۆماری ئیسلامی ئیران لە وڵاتانی جیهان تۆمار بکەن .

باشە لێرەدا پرسییارێک درووست دەبێ . بۆچی هەڵبژاردن و سندووقی دەنگدان لە ئیراندا هەیە ؟ سندان لە سەریاندا ،مەگەر سندووقی  دەنگدان بۆ ئەوە نییە کە خەڵک بە کەیفیخۆی ئازادانە کەسی دڵخووازی خۆی هەڵبژێری ؟ تا کەی ناهێلن؟ ئیران وڵاتێکی فرە نەتەوەو فرەرەنگە، ناکرێ دەستەیەک بە سەر ئەو جەماوەرەدا فەرمانرەوایی بکات و هێچ رێز و حەق و حقووقێک بۆ جەماوەر لە بەر چاو نەگرێ ، لە سەرەتای هەر هەڵبژاردنێکدا کۆمەڵێک وەعد و بەڵێنی درۆ دەدەن بە جەماوەر تا کەرە چەقیوەکەیان لە قوڕ دێتە دەرێ ، دوایە هەموو وەعد و بەڵێنەکان لە بیر دەچنەوە تا هەڵبژاردنی داهاتو . هەر وەک جەنابی رۆحانی کە دوای سێ ساڵ و نیو دوبارە خەبەری بۆتەوە  و بە تەمایە سەفەری کوردستان بکا بۆ دووبارە فریودانی خەڵک . باشە کەس نییە پێیان بڵی ئەو چاوبەستە بۆ لە خەڵک دەکەن ؟

لە مهاباد ١٤ی بانەمەری ٢٠ ١٥  بە هۆی پلانێکی دارێژراو لە لایەن چەند مۆرەیەکی  بێ رەوشتی رژێم کە لە شارەکەدا  کار بە دەست  بوون  و ویستبویان تەجاوز بکەن بە کارمەندێکی هوتێل تارا  بە ناوی فەریناز خوسرەوانی  ، بەڵام ئەو شێرە ژنە بە گیان لە دەسدانی خۆی پلانی چەپەلی بەکرێگیراوانی رژێمی ........... کرد .  خۆی لە تەبەقەی چواری هوتێلەکەوە خستەخوار و ملکەجی داواکەی ئەو نامەردانە نەبو شەرەفی  خۆی و میللەتەکەی بە خوێنی خۆی  پاراست. بەم بۆنەوە خەلکی قارەمان و شۆرشگێری مهاباد رژانە شەقامەکانەوە وداوای رونکردنەوە و بە سزاگەیاندنی ئەو خائینەیان کرد ، لە بری ئەوەی رژێم بە دەم داوای خەڵکەکەوە بێت و تاوانبارەکە بگرێ و بیدا بە دادگا ، زۆر نامەردانە خەڵکی نارازییان دایە بەر دەسترێژی گولە و بە دەیانکەسیان  بریندار کرد ودەیانکەسیش بە دەستی هێزی ئینتیزامی رژێم گیران و رەوانەی بەندیخانە کران . لە وڵاتێکدا کە بە هەڵبژاردن  ولە رێگای سندووقی دەنگدانەوە شەرعییەت بە نوێنەرەکانیان ئەدەن کە وڵات بەرێوەبەرن ، ئەبێ ئاوا بە دەم کار و داوای خەڵکەوە بێن ؟ کرێکاری داماو بە پێنج مانگ و شەش مانگ حەقدەستی خۆی  نەدراوەتێ ، کە دێتە بەردەرکی ئەو شیرکەتە یا ساحەبکارەی کە کاری بۆ کردووە ، نارەزایەتی دەردەبرێ  یان مان دەگرێ بۆ ئەوەی لەو رێگایەوە بتوانێ حەقەکەی خۆی وەربگرێ . لەبری ئەوەی رژێم ساحەبکارەکە  واداربکات بەوەی چی حەق و حقووقی کرێکارەکان کە بەلایەوەیەتی دەست بە جێ بیدا . بە پێچەوانە بەسیجی بێ دایک و باوک دەنێرێتە سەرئەو کرێکارانە و بە شێوەیەکی نامەردانە و نامرۆڤانە ئەکەونە گیانیان و لێیان دەدەن و بێ حورمەتییان پێ دەکەن . هەندێکجاریش دەیانگرن و رەوانەی بەندیخانەیان دەکەن . ئەمەیە جوابی ئەو حەق و زەحمەت و قەول و بەڵێنیانەی بە خەڵکیاندا ؟  ئەمانە چەند نموونەیەکن، بە سەدان نموونەیتری بێ ئەخلاقی بێ ئیحترامی کە بەرانبەر کۆمەڵگایان کردووە کە بۆ داوای سەرەتاییترین مافی خۆیان هاتوونە سەر شەقام.

مەلایەکیش کە دەمراستی دەوڵەتە  لە مزگەوت لە نوێژی جمعەدا  وتار پێشکەش دەکات ، سەر و بەری قسەکانی باس لەوەیە ئیسلام ئایینی ئاشتی و پێکەوەژییان و ئازادییە ، ئەم فەرماییشەی ئەو جەنابە راستە بەڵام نەک لە کۆماری ئیسلامی ئیراندا . کوا کام کەمە نەتەوەو چین و توێژێک لە ئیراندا دەتوانێ پێشنیارێکی  خۆی کە داوای گەلەکەیەتی بەرزکاتەوەو کار بۆ چەسپاندنی بکات، دەمبکاتەوە 10 مەلای نەزان و نەخوێندەوار بە گژیدا دەچێتەوە ، ئەوەی کە ئیجازەیانداوە چەند کەسێک لە کەمەنەتەوەکان لەو بەناو  مەجلیسەدا حزووریان هەبێ بەس بۆ چاوبەست و فۆرمالیتەیە.  ئەوەیە کە هیچ ئازادییەک نییە لە ژێر دەسەلاتی مەلاکاندا لە ئیران و بەبوونیشیان چاوەرووانی چاکبونیشی ناکرێ .

بۆ چوار دەیە دەچێ کە وەک دۆڵپا خۆیان بە سەر میللەتی ئیراندا سەپاندووە  و برستییان لە خەڵک بریوە ، هەموو ئازادییەکیان لە میللەت حەرام کردووە ، ئەوەی بۆ خۆیان پێیانباشە حەلالە. وڵاتی ئێران دەوڵەمەندە بە زۆریەک لە کانزاکانی ژێر زەوی و سەر زەوی ، بەڵام خەڵکی وڵاتەکە برسین و بە زەحمەت ژییان بەڕێدەکەن ، هەرچی سەروەت و سامانی وڵاتە بۆ مەبەستی سیاسی و دەسەڵاتی شیعی و تیرۆریستی و راهێنانی کاری تیرۆرلە وڵاتەکانی وەک عیراق ،سورییە ، لوبنان ، فەلاستین و زۆر وڵاتی عەرەبی وحەتتا لە باشووری کوردستانیش بە کار دێنێ . رژێمێک هەڵگری ئەو جۆرە کردەوە  دزێوە بێت ئایا چاوەرووانی لێ دەکرێ مافی مرۆڤ بپارێزێ ؟ لە گەڵ رژێمێک کە نەتوانی بحەوێیەوە و هیچ  دەسەڵات و ئازادییەکت نەبێ ، مانەوە و ژیانکردن لە گەڵیدا خۆفریودانە ، وا باشە بۆ چارە سەر  و بەدیل بگەرێی .


7 ساڵ و 8 مانگ و 24 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و 11 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بۆ چارەنووسی رۆژهەڵاتی کوردستان شەری چەکداری یا شۆرشی مەدەنی ؟

بۆ چارەنووسی رۆژهەڵاتی کوردستان شەری چەکداری یا شۆرشی مەدەنی ؟

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران