رۆژی دووشەممە رێکەوتی 9ی رەشەممەی 1395 شاندێکی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران بەمەبەستی پیرۆزبایی لە بەرپرسی نوێ سەردانی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد. شاندەکەی سازمانی خەبات پێکهاتوو لە بەرێزان کاک کامیل نورانی فەرد
رۆژی دووشەممە رێکەوتی 9ی رەشەممەی 1395 شاندێکی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران بەمەبەستی پیرۆزبایی لە بەرپرسی نوێ سەردانی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد. شاندەکەی سازمانی خەبات پێکهاتوو لە بەرێزان کاک کامیل نورانی فەرد و خاتوو شیلان محەممەدی ئەندامانی کومیتەی ناوەندی بەمەبەستی پیرۆزبایی کردن لە بەرێز کاک ئەحمەد کانی بەرپرسی نوێ سەردانی لقی دووی پارتیان لەشاری هەولێر کرد.
شاندی سازمانی خەبات لە نزیکەوە وێرای پیرۆزبایی کردنی بەرپرسیارەتی نوێ لە بەرێز کاک ئەحمەد کانی هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی زیاتریان بۆ لقی دووی پارتی خواست و هەردوولا لەسەر دۆستایەتی و هاوکاری نێوانیان پێداگرییان کردەوە.
|