رۆژی سێ شەممە 10ی رەشەمەی 1395 سەندوقی نێونەتەوەیی دراو لە راپۆرتی سالانەی خۆیدا سەبارەت بە ئێران نووسی بەهۆی هاتنەسەر کاری دۆناڵد ترامپ و سەپاندنی ئابڵقەی نوێی ئەمریکا دژ بە رژێمی ئێران، ئابووری ئێران جارێکی دیکە کەوتە مەترسی و سەرلێشێواوی.
سەندوقی نێونەتەوەیی دراو لەو راپۆرتەدا هەروەها نوسیویەتی کە لەم دواییانەدا حکومەتی ترامپ دژ بە بەرنامەی مووشەکی رژێمی ئێران بەری بە چوونی سەرمایەی دەرەکی بۆ ئێران گرتووەو رێگرە لە دروست بوونەوەی سات و سەودای تەجاری رژێم لە گەڵ جیهان. بە پێی دیانپێدانانی سەندوقی نێونەتەوەیی دراو، ئەو ئابڵوقانە جارێکی دیکە پێوەندی رژێمی ئێران لەگەڵ سیستەمی دارایی جیهانی پساندوە.
هەر ئێستاش بانکە گەورە جیهانیەکان بۆ هاوکاری لەگەڵ رژێمی ئێران گومانی زۆریان هەیە کە بەهۆی پێشێلکاری مافی مرۆڤ بەردەوام لەگەڵ سزای وەڵاتانی رۆژئاوایی بەرەوڕووە.
|