بەپێی هەواڵ، لە یەک حەوتووی رابردوودا سێ کرێکاری کورد لەکاتی کارکردندا بوونە قوربانی، رۆژی هەینی ٦ی ڕەشەمە، کرێکاریکی کورد لە گەرەکی ئازادگانی شاری گیلانغەرب سەر بە پارێزگای کرماشان بە هۆی تەزووی کارەبا تووشی ڕووداوی کار بوو.
بەپێی هەواڵ، لە یەک حەوتووی رابردوودا
سێ کرێکاری کورد لەکاتی کارکردندا بوونە قوربانی، رۆژی هەینی ٦ی ڕەشەمە، کرێکاریکی کورد لە گەرەکی ئازادگانی شاری گیلانغەرب سەر بە پارێزگای کرماشان بە هۆی تەزووی کارەبا تووشی ڕووداوی کار بوو.
هەروەها ڕۆژی شەممە ٧ی ڕەشەمە، کرێکارێکی دیکەی کورد بە ناوی عەلی رەحمانزادە خەڵکی تیکاب لە شاری ئەهواز بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی لەدەست دا.
لە هەمانکاتدا هاووڵاتییەکی دیکەی کورد، خەڵکی شاری دێهلوڕان رۆژی شەممە 7ی رەشەمە لە کاتی کاردا تەزووی کارەبا گرتوویەتی .
بەپێی ڕاپۆرتی نوێی ئیدارەی گشتی پەیوەندییە گشتییەکان و کاروباری نێونەتەوەیی ڕێکخراوی پزیشکی قانوونی رژێم، لە ماوەی ١٠ مانگی ڕابردوودا، هەزار و ٣٦٧ کەس بە هۆی ڕووداوی کار گیانیان لە دەستداوە و لە کۆی گشتی قوربانیانی ئەو ڕووداوانە، هەزار و ٣٤٨ پیاو و ١٩ ژن بوون.
بەپێی ئەو ئامارە، لە ماوەی ئەم ١٠ مانگەدا ڕووداوی کار لە چاو ساڵانی ڕابردوو، ٤.١ زیادی کردووە.