دوو کرێکاری خەڵکی شاری بیجاڕ بە هۆی رووداوی کار گیانیان دا
دوو کرێکاری خەڵکی شاری بیجار، کە بۆ پاک کردنەوەی رەنگ کەڵک لە بێنزین وەردەگرن بە هۆی ئاگر گرتن
ی بێنزینەکە، تووشی سوتان دەبن و گیانیان دەدەن.بە پێی راپۆرتی سەرچاوەکانی هەواڵ، رۆژی هەینی رێکەوتی 17ی مانگی ڕەزبەری 1394ی هەتاویی، دو کرێکاریکی کورد بە نازناوی”کەلهۆرزادە و داود پوور” بە هۆی کەڵک وەرگرتن لە بێنزین بۆ پاک کردنەوەی رەنگ تووشی ئاگر تێبەربوون دەبن و گیانیان دەدەن.دەوترێ، ئەو دوو کرێکارە پاش ئەوەی ئاگریان تێ بەر دەبێت لە لایەن خەڵکەوە دەگواسترینەوە بۆ نەخۆشانەویەکی شاری بیجار بەڵام بە هۆی قوڵی برێنەکانیانەوە دەست بە جێ گیانیان ئەدەن.جێگای ئاماژەیە، هەموو رۆژێک لە ئێران 5 تا 6 کرێکار بەهۆی رووداوی کار گیانیان دەدەن و هۆکارەکەشی بۆ “نەبوونی ئەمنیەت لە شوێنی کار و کەمتەرخەمی و لەبەرچاو نەگرتنی ئەمنیەتی پێویست لە لایەن خاوەنکار و خودی کرێکاران” دەگەڕێتەوە.
هاوڵاتیەکی دیکە لە شاری شنۆ دەستبەسەر کرا
لە شاری شنۆ چالاکوانێکی کورد بەدەستی هیزە ئەمنیەتییەکانی ئێران لەو شارە دەستگیر کراوە.بەپێی هەواڵی باسنیوز، لاوێکی کورد بەناوی “ئەردەشیر سوڵتانی” کوڕی خدر و خەڵکی یەکێک لە ئاواییەکانی سەر بە شنۆ دەستگیر کراوە.دەوترێت ئەو هاووڵاتییە کەسیکی هەڵسووڕ و چالاک بووە و بە بەردەوامی بە دەم کێشەکانی خەڵکییەوە هاتووە و یەکێک لەو کەسانەش بووە و بە شێوەی خۆڕسک دەستی بە خاوێن کردنەوەی ژینگە کردووە.ئەردەشیر سوڵتانی ڕۆژی رابردوو بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری شنۆ کراوە و پاشان دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتنگە کراوە.بنەماڵەی ناوبراو بە بەردەوامی سەردانی ناوەندە پەیوەندیدارەکانیان کردووە و هەتا ئیستا هۆکاری گرتنی ئەو لاوە کوردەیان بە بنەماڵەکەی رانەگەیاندووە.ماوەیەک لەمەوبەریش چوار کەسی دیکەی خەڵکی شاری شنۆ بە دەستی هێزە ئەمنیەتیەتییەکان دەستگیر کران کە هەتا ئێستا چارەنووسیان نادیارە.
لاوێکی دیکە بە هۆی تەقینەوەی مین لە سەردەشت گیانی دا
بە هۆی تەقینەوەی مین لە شاری سەردەشت لاوێکی دیکە گیانی دا.بە پێی راپۆرتەکان لەمباررەوە، لەم رۆژانەی دواییدا لاوێکی دانیشتووی ناوچە سنوورییەکانی شاری سەردەشت بە ناوی “کەیوان حاجی” 22 ساڵ تەمەن لە کاتی کار کردن لە مووچە و مەزرادا، کەوتووەتە سەر مین و گیانی داوە.دەوترێ، ئەو لاوە سەرەتا بریندار بووە و بە هۆی سەختی برینەکەی و خوێنڕێژیی لە رادەبەدەر کۆچی دوایی کردەووە.لە ماوەی رۆژانی رابردووشدا، سەربازێک بە ناوی “وەلی الله سەعادەتی” خەڵکی شاری ئابادە سەر بە پارێزگای فارس لە کرماشان و لە بەشی باکووری رۆژئاوای پادگانی رەزماوەرانی تیپی 35ی تەکاوەر (جەیرانبڵاغ) بە هۆی تەقینەوەی مین گیانی دا.بە پێی ئامار و داتاکان لە ئێران زیاتر لە 20 ملیۆن مینی چێنراو هەیە و ناوەندە پێوەندیدارەکانی ئێرانیش بە بەردەوامی باسیان لە خاوێن کردنەوەی زەوییەکانی ئالودە بە مین کردووە.هەو لەو پێوەندییەدا شارەزایانی ئەو بوارە دەڵێن کە حکوومەتی ئێران هەتا قووڵایی 30 سانتیمتری مینەکانی هەڵگرتووەتەوە و بە پێی ستانداردە جیهانییەکان دەبێ هەتا قووڵایی 80 سانتیمتری ئەو کارە ئەنجام بدرێت.
کچە خوێندکارێکی کورد لە شاری بۆکان دەستبەسەر کرا
کچە خوێندکاری خەڵکی شاری بۆکان لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی رژیمی ئاخوندییەوە دەستبەسەر و راپێچی شوێنێکی نادیار کرا.
بەپێی راپۆرتەکان لەمبارەوە، رۆژی پێنجشەممە 16ی مانگی ی ڕەزبەر، هێزە ئەمنیەتییەکان “ئەفسانە بایەزیدی” کچە خوێندکاری کوردییان بۆ جاری چەندەم لە ماڵەکەی خۆیان دەستگیر کردووە و دەستیان بەسەر کەلوپەلە شەخسیەکانی لەوانە کامپیوتر و کتێب و … گرتووە.ئەفسانە بایەزیدی تەمەن 30 ساڵ ڕێکەوتی 5ی پووشپەڕی ساڵی 1393 ی هەتاوی، لە شاری بۆکان لەگەڵ براکەی دەستگیر و پاشان لەسەر بڕیاری ناوەندە ئەمنیەتییەکان لە زانکۆی پەیام نووری شاری مەراغە دەرکرا.ئەو کچە خوێندکارە پێشتریش ساڵی 1392 دەستگیر کرا و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی رژیمی ئاخندییەوە حوکمی 2 ساڵ زیندانی هەڵپەسێردراوی بۆ بڕایەوە و بۆ درێژەدان بە خوێندن لە زانکۆی پەیامنووری بۆکانەوە بۆ زانکۆی پەیامنووری شاری مەراغە دوور خرایەوە و براکەشی بە ناوی”شاهۆ بایەزیدی” بە 6 مانگ زیندان حوکم درابوو.ئەفسانە بۆ جاری دووهەم کە دەستگیر کرا پاش سێ مانگ و لە خەرمانانی 93 دا بۆ ماوەی 19 ڕۆژ لە زیندانی بۆکان مانی لە خواردن گرت.
وریایی دانی ئەمریکا، تەحریمەکانی ئێران هەر مان، موعامەلەی لەگەڵ مەکەن
هەواڵدەری رۆیتەرز 17ی رەزبەری 1394 لەزمان سەرچاوە دیپلۆماتیکەکان راپۆرتی دا: دەوڵەتی ئۆباما وریایی داوە بە دەوڵەتانی جیهان و هەروەها بانکەکانی ئەمریکا کە تەحریمەکانی سەر رژیمی ئێران هەروا لە جێی خۆیاندان و شیرکەتە رۆژئاواییەکان هەتا کۆتایی بە ئاکام گەیشتنی رێکەوتننامە ئەتۆمیەکە نابێ سەرمایە لە بەشی نەوت و باقی بەشە ئابوورییەکان بکەن. وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە پەیامێکدا بۆ باڵوێزخانەکانی ئەمریا لەسەرانسەری جیهاندا داوای لێکردوون هەتا پێداگری لەسەر ئەوە بکەن کە هێشتا تەحریمەکان سەر رژیمی ئێران لانەچوون.
راپۆرتنێری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان: بەکاربردنی سزای ئیعدام لادانە لە یاسا نێودەوڵەتیەکان
راپۆرتنێری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئیعدامە سەحراییەکان " کریستۆف هینز" و " خوان ئێی مەندێز" راپۆرتنێری شکەنجە وریایی دا بە دەوڵەتان کە بە کارهێنانی سزای ئیعدام لە پێ،او خەبات دژی مادەی هۆشبەر لادانە لە یاسا نێودەوڵەتی و مافەکانی مرۆڤ. ئەو شارەزایانەی مافەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سەرودەمی 10ی ئۆکتۆبر رۆژی جیهانی بەربەرەکانێی سزای ئیعدام ووتیان: بە کارهێنانی سزای مرن و ئیعدام بە هۆی تازانی مادەی هۆشبەر رێژەی ئیعدامەکان بە شێوەیێکی سەرسوورهێنەر بەرەوسەر دەبات. ئەو راپۆرتنێرانە لە ناو راپۆرتەکانیان دا ئاماژەییان بە ئاستی بەرزی ئیعدامەکان لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی ئاخوندان کردووە.
گەلاڵەی مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکا بۆ قەدەغەکردنی ناردنەەرەوەی بەرهەمە نەوتیەکان بۆ ئێران
مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکا دەنگی دا بە گەڵاڵەیێک کە کۆتایی بە 4 دەیە قەدەغە بوونی هەناردکردنی نەوتی ئەمریکا دەهێنێ. ئەو گەڵاڵەیە بە 261 دەنگی ئەرێ و لەبەرانبەر 159 دەنگی نەگەتیڤ پەسەند کرا. 26 ئەندامی دیموکراتی مەجلیس ی نوێنەرانیش دەنگی پۆزەتیفیان بەو گەلاڵەیە داوە. ئەو گەڵالەیە هەروەها پێ بە فرۆشتنی نەوتی خاو و بەرهەمە نەوتیەکان بە رژیمی ئێران دەگرێت. کۆشکی سپی هەڕەشەی کردووە کە ئەو گەلاڵەیە وێتۆ دەکات.
قوربانیانی تەقینەوەکەی تورکیا روو لەزیادبوونن
حکومەتی ئەنقەرە دوایین ئاماری کوژراو و بریندارەکانی ئەو دوو تەقینەوەیەی خستەڕوو کە ئەمڕۆ لە ئەنقەرە روویاندا.بەگوێرەی ئەو ئامارە بەهۆی ئەو دوو تەقینەوەیەوە زیاتر لە 270 کەس کوژراو و برینداربوون.محەمەد موئزین ئۆغڵۆ، وەزیری تەندروستی تورکیا بڵاویکردەوە، 86 کەس بەهۆی هەردوو تەقینەوەکە کوژراون و 186ی تریش بریندار بوون، وتیشی، لەئێستادا 28 کەس لەو بریندارانە بەهۆی سەختی برینەکەیانەوە لەژێر نەشتەرگەریدان، ئەوەش ئاماژەیەکە بەوەی کە پێدەچێت ژمارەی کوژراوەکان روو لە زیادبوون بکەن.تەقینەوەکانی ئەنقەرە لەکاتێکدایە کە بڕیاربوو ئێوارەی ئەمڕۆ ژمارەیەک لە رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی و سەندیکاکانی کارێکاران کۆبوونەوەیەک بەناوی (کار و ئاشتی و دیموکراتی) ئەنجام بدەن. بە وتەی سەرچاوەکان، تەقینەوەکان ئەو رێپێوانەیان کردە ئامانج کە لە دژی دەستپێکردنەوەی شەڕی نێوان حکومەت و پارتی کرێکارانی کوردستان، سازکرا.
ناسا: لە مانگی داهاتوودا زەوی 15 رۆژ نوقمی تاریکی دەبێت
یەکێک لە زانایانی ئاژانسی ناسای ئەمریکا، توێژینەوەیەکی ئاشکرا کرد کە ئاماژە بە نوقمبوونی زەوی دەکات لە تاریکدا بۆ ماوەی 15 رۆژ، ئەو دیاردەیەش بەپێی توێژینەوەکە، لە 15ی تشرینی دووەمی داهاتووەوە دەستپێدەکات و تا 29ی هەمان مانگ بەردەوام دەبێت، دیاردەکەش زیاتر لە ملیۆنێک ساڵە روینەداوە، زانایانی ناساش تائێستا هیچ لێدوانێکیان بۆ رەتکردنەوەی ئەو لێدوانە نەداوە. توێژینەوەکە ناوی لێنراوە "نۆڤەمبەر بلاک ئاوت"، هۆکارەکەشی دیاردەیەکی فەلەکی نێوان هەردوو هەسارەی موشتەری و زهرەیە، "گانیز بۆڵن" سەرۆکی ئاژانسی ناسا، باراک ئۆباما سەرۆکی ئەمریکای لە روودانی ئەو دیارەیە ئاگادارکردووەتەوە و بۆ ئەو مەبەستەش بەڵگەنامەیەکی رونکردنەوەی سەبارەت بە رووداوەکە کە لە 1000 لاپەڕە پێکدێت، پێشکەش بە کۆشکی سپی کردووە. بەپێی بەڵگەنامەکە، لە 26ی ئەم مانگەدا، هەردوو هەسارەی موشتەری و زوهرە، دەکەونە سەر هێڵێکی تەریب و زوهرە بە باشووری خۆرئاوای موشتەریدا تێدەپەڕێت، ئەوەش وادەکات گازەکانی سەر رووی موشتەری گەرم ببن و پاشان کارلێک دروستببێت. کارلێکەکە دەبێتە مایەی دەردانی هایدرۆجینێکی بێ پێشینە لە ئاسماندا کە لەگەڵ خۆردا بە هەمان شێوە کارلێک دەکات و تەقینەوەیەکی زەبەلاح لەسەر رووی خۆر دروست دەکات، ئەوەش هێندەی تر پلەی گەرمای خۆر بۆ 9 هەزار کڵڤن زیاد دەکات. خۆر هەوڵدەدات لەڕێی ناردنی گەرما لە سەنتەرەکەیەوە رێگە لە تەقینەوەکان بگرێت، ئەوەش دەبێتە مایەی گۆڕینی رەنگی خۆر بۆ شین باو، کاتێکش خۆر رەنگی دەگۆڕێت، پێویستی بە 15 رۆژە تا پلەکانی گەرمای سروشتی دەبێتەوە و رەنگەکەی بۆ سورێکی درەوشاوە دەگەڕێتەوە. هەندێک رووبەر لە جیهاندا بۆ ماوەیەکی کەم کە 6 بۆ 8 خولەک دەخایەنێت، لە سەرلەبەیانی رۆژی 15ی مانگی داهاتوو، روناکی بەدی دەکەن، بەڵام زەوی پاش ئەوە دەکەوێتەوە نێو تاریکی تەواوەتی و لەدوای 14 رۆژ گەرمای خۆر دەگەڕێتەوە بۆ دۆخی سروشتی خۆی. لەلایەکی ترەوە، "گارنیز" پێشبینی کرد، دیاردەکە جگە لە پلەی گەرما کە 6 بۆ 8 پلە دەبێت، کاریگەریی تر لەسەر جیهان دروست نەکات کە هاوشێوەی پلەکانی گەرمای ناوچەکانی ئالاسکا دەبێت لە وەرزی زستاندا.
هەرگیز ئەم خواردنانە لەسەر گەدەی بەتاڵ مەخۆ
پزیشکەکان ئاماژە بەوە دەکەن خواردنی هەندێ خۆراک و خوارنەوە بە ناشتا واتا لەسەر گەدەی بەتاڵ زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت و دەبێتە هۆی نەخۆشی، هەندێک جار یەکسانی ترشەمەنی لەش تێک دەدات کە هۆکارە بۆ ئازاری گەدە "قرحە" ئەو خواردنانەش بریتین لە:قاوە: بەشێکی زۆر لە مرۆڤەکان بەیانیان قاوە دەخۆنەوە بەڵام هەوڵبدە هەرگیز بە گەدەی بەتاڵ مەیخۆرەوە چونکە رەنگە هۆڕمۆن تێک بدات و هۆکاری دودڵی و رارای بێت لەبری هێورکردنەوە ئەگەر بە گەدەی بەتاڵ بخورێتەوە.چا: بەهەمان شێوە چا دەبێتە هۆی تێکدانی یەکسانی ترشی گەدە و هەست بە سوتانەوە و توشی ئازاری "قورحە" ی گەدەت دەکات ئەگەر لەسەر گەدەی بەتاڵ خوارتەوە.خواردنی تون: هەوڵبدە هەرگیز بە ناشتا هیچ جۆرە خواردنێکی تون نەخۆیت، چونکە ناوپۆشی گەدە وێران دەکات و ترشی زیاد دەکات و هۆکارە بۆ کرژبون.خواردنەوە غازیەکان: ئەم جۆرە خواردنەوانە دەبێتە هۆی بەرزبونەوەی ترشی گەدە بەرێژەیەکی زۆر و ناوپۆشی گەدە ئازار دەدات و دەبێتە هۆی کرژبون و هێڵنجدان.
سودەکانی ترێ
مێو درەختێکی خۆ هەڵواسە و بەرەکەی پێکهاتووە لە ترێ رەنگی و جۆراو جۆری هەیە، میوەیەکی خۆراکیو چارەسەرێکی تەندروستی باشە و دەوڵەمەندە بە شەکرەکانی (کلو کۆز-فرەکتۆز)، ڤیتامین (سی-بی)و هەروەها ماددەی کانزایی وەک پۆتاسیۆم و مەگنسیۆم ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ پاراستنی دەمارەکانی دڵ لە رەق نەبون و دژی دروستبونی کۆلسترۆڵ و دەمارە ریشاڵیە سەربەستەکانە و دوژمنی شێرپەنجەیە.شەربەتی ترێ بۆ ئەو کەسانەی ماوەیەکی زۆرە بێهێز و نەخۆشن یان کەم خوێنن زۆر بە سودە هێزیان پێدەبەخشێت،شەربەتی ترێ ئارەزووی خواردن دەکاتەوە و بەتایبەتی بۆ ئەو کەسانەی ئیشتهای خواردنیان نەماوە دەتوانن پێش هەر ژەمێک بخورێتەوە، بۆ پاراستنی پێست لە چرچ و لۆچی دەتوانی ئاوی ترێ بەکاربێنیت یان بۆ ئەو کەسانەی توشی ئەستوربونی گورچیلە دەبن و بەسودە و توانای میزکردن خێرا دەکات.دۆشاوی ترێ لەگەڵ کەمێک سرکە تێکەڵ بکە بۆ چارەسەری نەخۆشی زەردوی زۆر بەسودە یان ئەو کەسانەی توشی نەخۆشی بێهێزی لەش و هەناوی دەبن دەتوانن کەمێک دۆشاوی ترێ و شیری مانگا و بادەمی شیرین تێکەڵ بکەن و رۆژانە 2-3 جار بدرێتە ئەو نەخۆشە.ترێ بۆ ئەو کەسانەی جگەریان باش کارناکات بەسودە و زەرداو لادەبات هێز دەداتەوە بە ماسولکەکان و دژی نەخۆشی شێرپەنجە و نەخۆشیەکانی دڵە.رۆنی ترێ پێست نەرم دەکاتەوە بەتایبەتی بۆ وەرزشەوانان دەتوانن لە دوای ماندوبون بۆ پێستیان بەکاریبێنن یان لە دوای وشک بونەوەی پێست بەهۆی سەرماوە، ئاوی ترێ چارەسەرێکی باشە بۆ ئازاری ئەژنۆ و جومگەی لەش و ئەوانەی بەردی گورچیلە یان ئازاری سەریان هەیە، خونچەی ترێ نەزگەرە و ترشانی خۆراک لە گەدەدا چارەسەر دەکات.