بەپێی هەواڵەکان، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، دوو لاوی کورد کە یەکیان خەڵکی مەهاباد و یەکیان خەڵکی پیرانشار بووە، لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی رژێمی ئێرانەوە دەستبەسەرکران.
هەواڵدەری هەنگاو ناوی ئەو دوو لاوە کوردەی بەم جۆرە راگەیاندوە کە:
بەپێی هەواڵەکان، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا،
دوو لاوی کورد کە یەکیان خەڵکی مەهاباد و یەکیان خەڵکی پیرانشار بووە، لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی رژێمی ئێرانەوە دەستبەسەرکران.
هەواڵدەری هەنگاو ناوی ئەو دوو لاوە کوردەی بەم جۆرە راگەیاندوە کە:
ئاکام تاهیریان، کوڕی مەحموود، ٢٨ ساڵ تەمەن و دانیشتووی مەهاباد و هەروەها حەبیب دەستمەردی، لەدایکبووی مەهاباد و نیشتەجێی پیرانشار، کوڕی محەمەد و وەرزێڕ و خێزاندار.
هەروەها هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی رژێم برایەکی ئاکام تاهیرییانیشیان دەستبەسەر کردووە.
تاوەکوو ئێستا دیار نیە ئەو دوو هاووڵاتیە بە چ تۆمەتێک دەستبەسەرکراوان و هیچ زانیاریەک لەسەر چارەنووس و شوێنی راگرتنیان لەبەردەستدا نیە.