ئەندامێکی کۆنگرەی ئەمریکا داوا دەکات کە
بۆ فشار خستنەسەر رژێمی ئێران دەبێ سپای پاسداران سزا بدەن. ئەو رژێمە بە چەکی سپای پاسداران لەسەر پێ یە.
تۆماس گری نوێنەری کۆنگرەی ئەمریکا لە کۆبوونەوەیەکی کۆمیتەی پێوەندیەکانی دەرەوەی کۆنگرەی ئەمریکا گوتی: ئەگەر ئێمە چاوەرێی هەڵومەرجێکی باشترین لە ئێران، باشتر وایە پەنجە لەسەر سپای پاسداران دانێین.
چاو لە رابردوو بکەین دەبینین کە نزیک بە 500 کەس لە هێزەکانی ئێمە بە بۆمبی قەراغی جادەیی لە عێراق گیانیان داوە. یانی ئەو چەک و چۆڵانەی لەلایەن سپای پاسداران و دەست و پێ,ەندەکانیەوە (هێزی قودس) دروست دەکران. ئەوە جوێ لەوەی کە نزیک بە 283 کەسی دیکەمان لە بەیروت کوژران. لە بورجەکانی خوبەریش بە هەمان شێوە. هەر لە نێو خاکی خۆمان ئەمریکا دەیانویست سەفیری عەرەبستان تیرۆر بکەن. بۆیە ئەگەر چاوەروانی ئاکامی باشترین لە پێوەند بە ئێران دەبێ بەشێوەیەک کار بکەین کە سپای پاسداران سزا بدەین. لەوەها کاتێکدا رژێمی ئێران تووشی بشێوی دەبێ چونکە ئەوە سپایە بە چەک ئەو رژێمە لەسەر پێ هێشتووەتەوە.
من سەرم سوورماوە چۆن ئێمە 400 ملوێن یۆرۆ بە وەها رژێمێک دەدەین ئەو لە کاتێکدا ئەو هاووڵاتیانەی دوو ناسنامەیان هەیە بە بارمتە دەگرێ. ئایا ئەوە باجدان نەبووە؟ ئەوە رژێمی ئێران بۆ هەڵسوکەوتی خراپی هان نادا؟.