بەشی دووهەم و کۆتایی
ئەگەر چاوێک بە مێژووی کورد و کوردستاندا بخشێنین بۆماندەردەکەوێ کە لە هەموو دەورانێکدا گەلی کورد هێرش کراوەتە سەری قڕکراوە ، ماڵ بە کۆڵ ودەربەدەر کراوە لە وڵات و زیدی خۆی، قەت دەرگای بە کەس نەگرتووە و خاکی کەسی داگیر نەکردووە و کەسی دەربەدەر نەکردووە ، تەماحیان لە ماڵ و مڵکی هیچ گەل و نەتەوەیەک نەبووە ،درگایان ئاواڵە بووە بە رووی هەموو نەتەوەیەکیتردا ،
بەشی دووهەم و کۆتایی
ئەگەر چاوێک بە مێژووی کورد و کوردستاندا بخشێنین بۆماندەردەکەوێ کە لە هەموو دەورانێکدا گەلی کورد هێرش کراوەتە سەری قڕکراوە ، ماڵ بە کۆڵ ودەربەدەر کراوە لە وڵات و زیدی خۆی، قەت دەرگای بە کەس نەگرتووە و خاکی کەسی داگیر نەکردووە و کەسی دەربەدەر نەکردووە ، تەماحیان لە ماڵ و مڵکی هیچ گەل و نەتەوەیەک نەبووە ،درگایان ئاواڵە بووە بە رووی هەموو نەتەوەیەکیتردا ، لە گەڵ هەڵگری هەموو ئەدیانەکان و نەتەوە جیاوازەکان بە برایانە ژیاون و رێزیان لە هەموو بیر و بۆچوونێکیان گرتووە . پێموایە هەر ئەو مرۆڤدۆستی و دڵپاکییەیە کە نەیارانمان زەفەرمان پێ دێنن و زەرەرمان پێدەگەیەنن . گەلی کورد گەلێکی قارەمان و ئازان ، دارای ڕابوردوویەکی خوێناوین لە سەر خاکی خۆیان و قەت کۆڵیان نەداوە و تەسلیمی ئیرادەی داگیرکەران نەبوون . ئەو بەربەرەکانێیە بە چی کراوە ؟ دیارە ئەگەر چەکیان بەکارنەهێنایە و گەل ڕانەپەڕێیایە کوا داگیرکەر وازدێنی . کەی گوێمان لێ گیراوە کە هاتووینەتە مەیدان و داوای سەرەتاییترین مافی خۆمان کردووە ؟ ئەگەر جاروبار بە دەممانەوە هاتوون ئەو کاتە بووە کە بە زەبری چەک بە چۆکماندا هێناون و رژێم لاواز بووە و کەوتۆتە فڕووفێل لە گەڵمان ، کە خۆی گرتۆتەوە دووبارە بۆتەوە هەمان زاڵم . ئێمە وەک کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە سەرەتای هاتنە سەرکاری کۆماری ئیسلامی لە ئیراندا ، شەری چەکداریمان هەڵنەبژاردووە . بەڵکو ئەوە ئەو دەسەڵاتە بوو کە شەری بە سەردا سەپاندین و ئیمەش بۆ دیفاع لە خۆمان و نەتەوە و نیشتیمانەکەمان مەجبوور کراین تاوی چەک بدەین . لەوەش کە کردوومانە پەشیمان نین، ئەگەر لەو سەردەمەدا خۆمان نەپاراستایە و تاوی چەکمان نەدایە بێگومان ئێستا ئاوا نەدەماینەوە ، دیارە شۆرش لە رۆژهەڵاتی کوردستان ئەگەر شەری براکوژی و پاوانخوازی حیزبی نەبووایە ، بە جوورئەتەوە دەڵێم کۆماری سێدارە قەتی نەدەتوانی ئاوا سنوور بەدەرمانکات ، چون شۆرشەکەمان زۆر بە هێز و بە هەزاران پێشمەرگەی ئازا و خەلکی گیانفیدای بوو. ناوچەیەکی شاخاوی و دارستانێکی چڕمان هەبو کە دوژمن زەندەقی لێی دەچو . ئێستاش کە شۆرشێکی نوێ سەریهەلداوە دەبێ جەماوەری گەلەکەمان لە رۆژهەڵاتی کوردستان ، بەوپەری دلسۆزی ولەخۆبوردووییەوە زۆر قارەمانانە بێنە مەیدان بۆ پشتیوانی برا پێشمەرگە کانیان. من نالێم رژێمێکی درندەی وەک کۆماری ئیسلامی ئیران هەر بە تەنیا بە ئیمەی گەلی کورد دەرووخێ ، بەڵام وەک دەبینن رۆژ نییە بە بیانووی جۆراوجۆر چەند رۆڵەی کورد لە بەندیخانەکانی رژێمدا یا لە مەیدانی شارەکاندا بە تاوانی کورد بوون هەڵنەواسن و ئیعدام نەکەن ، ئاوا بڕوا یەک یەک و دوو دوو دەمانفەوتێنن بێ ئەوەی کەس بە فریامان بکەوێ . گەلی کورد خۆی فریادرەسی خۆیەتی نابێ بە تەمای ئەم و ئەو بین . بۆ ئەم شۆرشە نوێیە کورد دەبێ تاکتیکی نوێ و مودێرنی سەردەمیانەی هەبێ ، دەبێ سیاسییەکانی کورد، هەموو ئەحزابی رۆژهەڵات سەرەتا هەوڵبدەن لێکنزیک ببنەوە و پلانی دووهەم دابرێژن کە بریتییە لە بانگهێشت کردنی سەرجەم نەتەوەکان و هێزە شۆرشگێڕەکانی ئیران ، پەیوەندییان لە گەڵ بگیرێ بۆ ئەوەی یەک هەڵوێست ویەک گوتار بن بۆ دژایەتی رژێم. با ئەوانیش بزانن کە بە تەنیا بە نەتەوەیەک یا حیزبێک کۆماری ئیسلامی نارووخێ. ئەگەر ئەحزابی هەموو نەتەوەکانی ئیران . کورد ، بلووچ ،عەرەب ، ئازەری و فارس ...هتد ئەوەی دژی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئیرانە و دەیەوێ ویلایەتی وەقیح لە بەین بچێ دەبێ لە دەوری یەک کۆ ببنەوە و پلاندارێژن کە هەر بەشەو لە ناوچەی خۆیەوە دەست بە چالاکی نیزامی بکات دژی رژێم و لەم بووارەدا هەموولایەک هاوکار بێ . لێرەدا مەبەستم ئەوەیە هەوڵ بدرێت تێکرای ئوپووزسیونی ئیرانی ناوچەیی و سەرتاسەری لە دەوری ئەم پلاتفۆرمە یا شۆرشە نوێیە کۆ بێتەوە لێک تێگەیشتنێک لە نێوانیاندا هەبێت . ئیستاش درەنگ نییە ، خەڵکی ئێران باوەریان بە جمهووری ئیسلامی ن٠Šە. کەس خۆی ناکاتە قوربانی دەسەلاتی مەلاکان ، دەستییان روو بووە خەڵکی ئیران دەزانن کە کۆماری ئیسلامی ئیران خولاسە بۆتەوە لەو کۆمەڵە مەلایەی کە دەستییان خستۆتە بینی خەڵک و خوێنی گەلانی ئیران وەک زەروو دەمژن ، سەروەت و سامانی وڵاتیان بۆ خۆیان و داروودەستەیان قۆرخ کردووە . ئەگەر خەڵکی ئیران باوەری بە کۆماری ئیسلامی بوایە رژێم نەدەچوو ئەفغانی و پاکستانی بەکرێ بگرێ و رەوانەی سورییەی بکات بۆیارمەتیدانی رژێمی دارماوی سورییە، ئەوەی دەکوژرێ لە سورییە هەموی بەکرێگیراوی ئەفغانستانی و پاکستانین کە ساڵیانێکی دوور و درێژە لە ئیران دەژین و بێکارو نەدارن . رژێمی ئیران لەوە کەڵکی وەرگرتووە و زەختی خستۆتەسەریان یان ئیران جێ بهێڵن یا بچنە شەری سورییە دژ بە نەیارانی بەشار ئەسەد . لە پێناو ئەوەشدا بە هەر کەسەو مانگانە سەد دۆلاری ئەمریکییان پێ دەدەن . ئەو خەڵکە داماوەی کە لە ئەفغانستان و پاکستانەوە لە شەر و لە بەر نەداری هەڵاتوون و پەنایان بۆ ئیرانی دراوسێ هێناوە ، ئاوا میواندارییان لێدەکرێ ، ئەو کەسانەی دەنێردرێن بۆ شەری سورییە فەقەت فەرماندەکانیان مۆرەی تایبەتی رژێمن، جا لێرەدا مەبەستم ئەوەیە خەڵکی ئیران بێزارن لە رژێم، رژێمی دیکتاتۆری ئیران ئەوەی هەیەتی وخۆی پێڕاگرتووە هەرەشە و گورەشە ، پارەیەکی زۆری میللەتە کە بۆ کۆمەڵێک سیخور وتیرۆر بەکاری دێنن ، رژێم لە ناوخۆدا وەک دارە کلۆرێکی گەندەلی لێهاتووە ئەگەر بایەکی قایم لێیدا سەر و ملی تێکدەشکێنێ ، بە تاییبەت ئیستا کە رەفسەنجانیش لە مەیدان نەماوە و کوشتیان . دیارە هەموولایەک دەزانین شەر باشنییە مالوێرانی و کوشتووبڕی بە دواوەیە ، بەڵام ئەگەر شەر دەرکی پێگرتین چ بکەێن ؟ گەلانی ئێران هەموو ڕۆژێکیان ماڵویرانی و کوشتنە ، بە تایبەت کوردستان! کام رۆژ بووە چەند گەنجی کورد لە مەیدانی شارەکاندا پەتی سێدارە نەکرێتە ملیان ؟ کام جەوانی کوردستانتان بینی دوای ئەوەی خوێندنی تەواو کرد بە ئارەزووی خۆی لە شوێنێک دابمەزرێ ؟ لە سەدا دەی کاری رەسمی دەوڵەتی نییە . جاش و بەکرێگیراوی رژێم ناڵێم ، چون هەموو شتێک بۆ ئەوانە . سەرشۆریش هەر بۆ ئەوانە. بە بەر چاوی هەموومانەوە کاسبکارێکی بێتاوان کە بۆ بژێوی خۆی و ماڵ و منداڵی بە شەوی سەختی باراناوی بە بەستەڵەک بە ناو بەفری زۆری کوێستانەکاندا ڕێگا دەبرێ بە کۆڵێکی قورسەوە کە شیاوی ئینسان نییە هەڵیبگرێ ، لە بری ئەوەی رژێم لانی کەم کارئاسانییان بۆ بکات ، چەند جاشی خووێری و کۆمەڵێک پاسداری خوانەناس دەنێرنە سەرڕێیان و بۆسەیان بۆ دادەنێن ، بێ ئەوەی دەستییان لێبپارێزن زۆر بێرەحمانە دەیاندەنە بەردەسترێژی چەکەکانیان . زۆر کەس لەم کارەساتانەدا دەکوژرێ و چی ئەسپابێک پێیان بووە لە لایەن ئەو نامرۆڤانەوە بە تالان دەبرێ . ئەم کارە نامرۆڤانەی بەرانبەر بە گەلەکەمان دەکرێ بە بێ لێکۆلینەوە و لێپرسینەوە دیزە بە دەرخۆنە دەکرێ . لە سەر خاکی خۆت لە وڵاتی خۆت نەتوانی بە کەیفیخۆت هەڵسوورێی بۆ ئەوەی بژێوی خۆت پەیدا کەی ، کەسێکی بێگانە رەفتار فاشی کەس نازانێ منداڵی کێیە و لە کوێوە هاتووە هەموو شتێکی لێت قەدەخە کردووە ، چۆن بییەوێ وا رەفتار دەکات ، رژێمێک کە ئەمە کردەوە و ئاکاری بێت ، وەک لە رابردوودا بێ دەنگ نەبووین نابێ ئێستاش لە بەرامبەر ئەو کردەوانەدا بێ دەنگ بین. نابێ دانیشین و خۆمان بخۆینەوە و رژێمی ئاخوندی چی ناشایستەیە بە سەرمان بێنێ، ئەوە راست نییە کە دەڵێن مار بە قسەی خۆش لە کوون دێتە دەر ، ئەوە ڕاستە کە دەڵێن شەرحی ماری بە داری ، بە راستی رژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران وەک مارەکە وایە . بە زەبری چەک نەبێ وەخەبەر نایا . ڕەنگە هێندێک کەس هەبێ کە تانەم لێ بدەن وبڵێن نوسەری بابەتەکە زۆر توندە، کوا دەوری شەری چەکداری ماوە ؟ با لێرەوە پێتان بڵێم هەتا هەزار ساڵیکە ئوپوزیسیوونی ئیرانی بە ناوچەیی و سەرتاسەرییەوە لە دەرەوەی ئیرانەوە بیانەوێ رژێم بروخێنن نارووخێ ، چونکە رژێم بە دروشم ناروخێ، بەڵکوو ئەو رژێمە بەردەوام داهاتی خەڵکی هەژاری ئێران بۆ خۆ تەیار کردن و بەهێزکردن لە باری نیزامیەوە تەرخان دەکات. هەرچەند ئیستا رژێم تووشی جۆرێک لەشێواوی ناوخۆیی بۆتەوە ،وای دەبینمبەم نزیکانە ئیران تووشی قەیرانێکی گەورەی ناوخۆیی و نیزامی دەرەکی دەبێ کە شیرازەی دەسەڵات لە ئیران تێک دەچێ و رژێم توانای چارەسەرکردن وکۆنترۆلی نابێت . هیوادارم مۆرە ناکۆکەکانی ناوخۆی رژێم کە بوونەتە دوژمنی یەکتر لە سەر دەسەڵات ، دزی و بەرێوەبردنی وڵات، لە ناوخۆیاندا ببێتە شەریان کە لە ئاکامی ئەو پێکدادانەدا ئیمەی کوردیش لە رۆژهەڵاتی کوردستان ئەو هەلەمان بۆ دەرەخسێ کە بەکرێگیراوانی رژێم لە خاک و نیشتیمانمان دەرپەرێنین ، هیوادارم وایلێنەیات کە وڵاتانی زڵهێزدەست وەردەنە نێو ئیرانەوە و بە دەردی ئەفغانستان ، عیراق و سوورییەی بەرن . چون ئەوکاتە ئیران وێران و کوردستانیش زەرەرمەند دەبێ . بۆیە دەبێ کورد هوشیار بێ، هیوادارم هەموو حیزب و رێکخراوەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان ناوماڵی خۆیان یەکبخەن و ساز و تەیار بن بۆ هەر ئەگەرێک کە لە ئیران و رۆژهەڵاتی کوردستان روو بدا . حیزبەکان کە ئەمرۆ بە کردەوە لە مەیدانن پێویستییان بە هاوکاری و هاوهەڵوێستی هەیە. جەماوەری تورە ئامادەو چاوەروانی هەڵمەتی شێرئاسای پێشمەرگەیە، لە کوردستانێکی میلیتارێزەکراودا شۆرشی مەدەنی رێی پێنادری و گونجاو نییە ، زمانی رژێم گولەیە ، جوابی گولە بە شوعاروئیعتیراز بەتەنیا نادرێتەوە ، جوابی گولە بە گولە دەدرێتەوە . بۆ دڵنیاییتان کۆماری ئیسلامی ئیران بە روونی دوژمنایەتی خۆی دژ بە گەلی کورد دووبارە کردەوە و بە ئیسراییلی دووهەم و سێهەمی ناو برد، ئەگەر کەسێک ئاقڵ بێت ، دەبێ لەو قسە دووژمنکارانەی عەلی ئەکبەرویلایەتی کە ڕاوێژکاری عەلی خامنەییە دژ بە گەلی کورد و مافەکانی کتوویەتی تێبگات . وا ئیستا پلانێکی گڵاوتر و ژەهراویترلە لایەن کۆماری ئیسلامی ئیرانەوە دژ بە گەلەکەمان دارێژراوە ، کە ئەو پلانە باس لە چەکداماڵینی پێشمەرگەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکات کە لە باشووری کوردستان نیشتەجێن و لە کۆتاییشدا لە خاکی عیراق دەربکرێن ، قەرارە ئەو پڕۆسە شوومە بدرێتە پارلمانی عیراق کە لە لایەن دارودەستەی سەر بە کۆماری ئیسلامی ئیرانەوە دارێژراوە بۆئەوەی دەنگی لە سەر بدرێت . دیارە ئەمە هەر خەونێکە کە کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی شەوانە دەیبینن . ئەگەر کەسانێک یا حیزبێک هەبێ تا ئیستاش وایانزانیوە ئیران پشت و پەنایە بۆ کورد ، لێکدانەوەکە خەڵەتە . لە ئیستاوە ئەبێ هەموو حیزب ورێکخراوەکانی کوردستان رژێمی ئیران بە دوژمن وگەل بە پشتیوانی خۆیان بزانن . داوا لە گەنجانی کورد بکرێ بێنە سەفی پیرۆزی پێشمەرگایەتی بۆ ئەوەی ئەرکی نەتەوەیی و نیشتیمانی خۆیان ڕاپەرێنن .
برووخێ کۆماری ئیسلامی ئیران و سەرکەوتو بێ شۆرشی حەقخوازانەی گەلی کوردستان