لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی
نەتەوەیەکگرتووەکان لە ژنێو، عەباسی عێراقچی جێگری وەزیری دەرەوەی رژێم، لە کاردانەوەی بە پێشکەش کردنی بریارنامەیەک بۆ مەحکوم کردنی پێشێلکاری مافی مرۆڤ لەلایەن رژێمی دیکتاتۆری ئاخوندی وتی: پەسەند کردنی بریارنامە لەسەر دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران لە شۆرای مافی مرۆڤ بە تەواوی بە بێ بنەما و قەبوڵ نەکراوی دەزانین و داوای پاشگەز بوونەوەی لەو هەڵوێستە دەکەین.
نوێنەری رژێمی ئاخوندی هەراسان لە لیچپێچینەوەی نێونەتەوەیی لە رژێم لەسەر پێشێلکردنی مافی مرۆڤ، گوتی: ئەنجومەنی مافی مرۆڤ سەبارەت بە بابەتی مافی مرۆڤ بە جێی تۆمەت لێدان و دەرکردنی بریارنامەی بێ ئەنجام دەبێ رێرەوی وتووێژ و هەڵکردن لەگەڵ وەڵاتان بگرێتەبەر.
پێشنووسی بریارنامەی مەحکوم کردنی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە ئێران لەلایەن سوئێد و بە پشتیوانی ژمارەیەک لە وەلاتان، خراوەتە بەردەم دانیشتنەکانی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکان.