رۆژی چوارشەممە ١١ی ڕەشەممەی ١٣٩٥ ی کۆچی خۆری شەش لایەنی سیاسی کورستانی ئێران لە بارەگای کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستان لە پارێزگای سلێمانی پێکەوە کۆبوونەوە. ئەو کۆبوونەوەیە کە سەبارەت بە رووبەرووبوونەوەی سیاسەتی ئاژاوەگیرانە و دەستێوەردانی...
رۆژی چوارشەممە ١١ی ڕەشەممەی ١٣٩٥ ی کۆچی خۆری شەش لایەنی سیاسی کورستانی ئێران لە بارەگای کۆمەڵەی شۆڕشگێری
زەحمەتکێشانی کوردستان لە پارێزگای سلێمانی پێکەوە کۆبوونەوە. ئەو کۆبوونەوەیە کە سەبارەت بە رووبەرووبوونەوەی سیاسەتی ئاژاوەگیرانە و دەستێوەردانی دەرەکی لەرێگەی پێشنیاری هێندێک پارلەمانتاری سەر بە دەوڵەتی یاسا بۆ دەرکردنی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران بوو تییدا ، 6 لایەنی کوردستانی ئێران پێکهاتوو لە:
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران، حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران، کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ، کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، و کۆمەڵه- رێکخراوی کوردستانی حیزبی کومونیستی ئێران کۆبزونەوە و لەسەر ئەو پرسە ئاڵوگۆری بیرورایان کرد.
نوێنەرانی سازمانی خەبات ی کوردستان بۆ ئەو کۆبوونەوەیە بریتی بوون لە بەرێزان، خاتوو زێنەب حسێنی و کاک رێبواری حسێنی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی و لە پێوەند بەو پرسە و چەندین بابەتی تری پێوەندیدار بە کاری هاوبەشی لایەنە سیاسیەکان بیرورای سازمانی خەباتیان هێنایە گۆرێ.
لەدوای باسێکی تێر و تەسەلی هێز و لایەنە سیاسیەکان لەسەر ئەو پرسە ساغبوونەوە کە ئەو پرۆژەیە پرۆژەیێکی سیاسیە و لە لایەن رژیمی ئاخوندییەوە گەلاڵەی بۆ دارێژراوە و لە درێژەی فشار و کردەوە ترۆریستیەکانی رژیم لە دژی دژبەرانی خۆیەتی و پێشتریش هەمان سیاسەت لە راست سازمانی موجاهیدینی خەڵقی ئێران پەیرەو و جێبەجێ کرا. لە کۆتایی دانیشتنەکە بریار درا لێژنەیێکی هاوبەش بۆ بەدواداچوونی ئەو بابەتە لە نێو هێزەکانی کوردستانی ئێران پێک بهێندرێ و بە هاوبەشی رووبەرووی پیلانگیرییەکانی دەسەڵاتدارانی ئێران و دارودەستەکانی لەناوچەدا ببنەوە.
لەدوای کۆتایی هاتنی کۆبوونەوەکە پرێس کۆنفرانسێک بۆ راگەیاندنەکان لەسەر ئەو مژارە رێکخرا و نوێنەرانی سازمانی خەبات و لایەنەکانی تر لێدوانیان بۆ میدیاکان دا.