لەسەرودەمی شانۆی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری رژێم، شەری دەسەڵات و دزی لە نێوان باندەکانی حکومەت پەرەی سەندووە و جێگری یەکەمی ئاخوند رۆحانیش دیان بە زۆری دزیە حکومەتیەکان و بەتاڵان بردنی دەیان ملیارد دولاردا دەنێ.
هاوکات لەگەڵ پەرەسەندنی فشارە جیهانی و ناوچەییەکان
لەسەرودەمی شانۆی هەڵبژاردنی سەرۆک
کۆماری رژێم، شەری دەسەڵات و دزی لە نێوان باندەکانی حکومەت پەرەی سەندووە و جێگری یەکەمی ئاخوند رۆحانیش دیان بە زۆری دزیە حکومەتیەکان و بەتاڵان بردنی دەیان ملیارد دولاردا دەنێ.
هاوکات لەگەڵ پەرەسەندنی فشارە جیهانی و ناوچەییەکان بۆ سەر رژێم و هەروەها پەرەگرتنی کێشەی نێوان باندەکان لەسەر بەددەست گرتنی پۆستی سەرۆک کۆماری، قەیرانی ناوخۆیی رژێمیش بە لەقاودانی گەندەڵی یەکتری و بەتاڵان بردنی سەرمایەی خەڵکی ئێران، چوارچێوەیەکی تازەی بەخۆوە گرتووە.
سەیر ئەوەیە کە ئەو دیاپێدانانانە لەلایەن بەرزترین مۆرەکانی حکومەتی ئاخوندیەوە روو دەدا.
بۆ وێ،ە ئیسحاق جەهانگیری جێگری یەکەمی رۆحانی دەڵێ: دەیان ملیارد دولار بەتاڵان براوە. ناوبراو سەرەتا بە ئیشارە بە حکومەتی پاسدار ئەحمەدی نژاد دەڵێ: سیستەمی بانکی لە حکومەتی پێشوودا ببوە دەخیلەی حکومەت و سەرۆک کۆمار. دوای ئەوە بە ئیشارە بە مەیدانی گازی پارسی جنووبی دەکا کە بەدەستی سەرکردەکانی سپای پاسدارانەوەیە و دەڵێ: لەو پرۆژەدا لە وەجبەیەکدا چوار بەرپرسی پلەبەرز بریاریاندا ملیاردێک و 800 ملوێن دولار پووڵی ئەو وەلاتە بدەن بە کەسێک بۆئەوەی حەقدەستی پەیمانکارەکانی پارسی جنووبی بدات بەڵام ئەو کەسە ئەو پووڵەی خستە حیسابی بانکی خۆیەوەو تەنیا 600 ملوێن دولاری پێدان و باقیەکەی لای ئەو مایەوە.
مۆرەیەکی دیکە رژێم (عەلی موتەهەری) جێگری سەرۆکی مەجلیسی رژێم وێرای دیاپێدانان بە چوارچێوەی تاڵان و بڕۆ لەلایەن حکومەتی ئەحمەدی نژادەوە، دەزگای دادوەریی رژێمیشی بە شەریکە دز هێنایە ئەژمار و گوتی بە رای من دەزگای قەزایی لە بەرەوڕوو بوونەوە لەگەڵ ئەو سەرپێچیانەدا کەمکاری کردوە.
تاجگەردون ئەندامی مەجلیسی رژێم سەبارەت بە گەندەڵی باندی ئەحمەدی نژاد لە کەرتی نەوتدا گوتی: ژمارەکان بە 27 هەزار ملیارد دەگات.
لەبەرامبەردا لە راگەیەنەکانی خامنەیی دا ئیشارە بە گۆشەیەک لە فەساد و گەندەڵی باندی رەفسەنجانی ـ رۆحانی کراوە.
رۆژنامەی حکومەتی وەتەنی ئەمروز بە ئیشارە بە فریوکاریەکانی حەسەنی رۆحانی نووسی: بەخشەندەیی ئاشکرا لە ئیسلامی عەلی دا بوو، بەڵام ئەوانەی موچەی نجومی دەگرن دەماری پێوە دەکەن! هەر ئەوانەی مافی خەڵک بە لە خوار مافەکانی خۆیان پێناسە دەکەن! لە خۆوە نیە کە مافیان خوێندوە! وە لە خۆوە نیە وانەی وتووێژی کەربلا دەخوێنن!
پاسدار رۆستەمی قاسمی ئەندامی مەجلیسی رژێم و وەزیری نەوتی ئەحمەدی نژاد بە ئیشارەیەکی گشتی بە رێژەی تاڵانەکانی حکومەتی رۆحانی گوتی: ئەمرۆ ئاغایان دەلەن کە حکومەت بەڵێنەکانی خۆی بە خەڵکی ئەنجام داوە، ئەگەر وایە ئەی بۆ هێستا خەڵک پێویستیان بە یارانەی 45 هەزار تمەنی هەیە؟ چ کەسێک دەبێ شەرمەزاری ئەو لەشکەرە جەوانە خوێندەوارە بێکارە بێ؟
پاسدار حەسەن عەباسی بۆ هێرش کردنە سەر باندی رۆحانی ئیشارەی بە بەربڵاوبوونی گەندەڵی لە سیستەمی ویلایەتی فەقیە دا کرد و گوتی: ئەشرافی گەری لە نێو نیزامدا ریشەی داکوتاوە و گەندەڵی لە نێو چینەکانی سیستەمەکەدا چەکەرەی کردوە.
ئاخوند موجتەهیدی شەبستەری نوێ،ەری خامنەیی لە تەورێز باسی لە نیشانەکانی فەساد لە کۆمەڵگا و ئەو فەسادەی لە سیستەمی سیاسی دا جێی گرتووە کرد و گوتی: ژمارەیەک موحتاجی نانی شەون و ژمارەیەکیش ژیانی ئەشرافی و لەو پەری خۆشگوزەرانی دان و ئەوەش مایەی دڵگرانی هەموومانە.
وە هەروەها پاسدار رەزایی سەرکردەی پێشووی سپای پاسدارانیش لەگەڵ دەربڕینی ترس و نیگەرانی خۆی لە پەیامی بەربڵاو بوونی فەساد گوتی: لە ناوخۆی وەڵات ناکارامەیی، فەساد و بەلارێدا چوون وەک بۆمبێک کار دەکات.