بەپێی هەواڵ شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە ڕێکەوتی ٢١ی ڕەشەمەی ١٣٩٥ی کۆچی خۆری، محهمهدی مەلا کهریم نووسهر، ئەدیب و ڕوناکبیری ناسراوی کورد،
بەپێی هەواڵ شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە ڕێکەوتی ٢١ی ڕەشەمەی ١٣٩٥ی کۆچی خۆری، محهمهدی مەلا کهریم نووسهر، ئەدیب و ڕوناکبیری ناسراوی کورد، و کوڕی مامۆستا "عەبدولکەریم مۆدەڕیس"، لە تەمەنی ٨٦ ساڵیدا لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد .
مەلا محەمەد کە بە کاکە حەمەش ناسراوە، ١٤ی ئاگۆستی ١٩٣١ی زایینی لە ناحیەی "بیارە" لەدایک بووە، مەلا محەمەد کوڕی مامۆستا عەبدولکەریم مودەڕیسە کە خاوەنی چەندین نووسین، ساغکردنەوە و لێکۆڵینەوەی دیوانی شاعیرانی کلاسیکی کورد و وەرگێڕانی زمانەوانیی جۆراوجۆر بووە.
بەهۆی رەنگدانەوەی هەستی شۆرشگێڕانەو کوردپەروەرانە لە کارو کرداردیدا، دەسەلاتدارانی بەعس رێگەی بڵاوکردنەوەیان بە کتێب و بڵاوکراوەکانی نەدە. کاکە حەمە، شارەزایی تەواوی لە زمانەکانی فارسی و عەرەبیدا هەبووە، هەروەها شارەزاییەکی تەواوی لە زاراوەی هەورامیدا هەبووە و هەر بۆیە توانیویەتی ئەو نووسین و شیعر و دەقە کۆنانەی کە بەو زاراوەیە نووسراون، بهێنێتە سەر زاراوەی سۆرانی، لەگەڵ ئەوەشدا بەردەوام هەوڵی بەرەوپێشبردنی ئەدەب و نووسینی کوردی داوە.
ئەو ئەدیبە پلەبەرزەی نەتەوەکەمان هەروەها ڕۆڵێکی گرینگی لە ڕێکخستن و دووبارە داڕشتنەوەی شیعرەکانی مەولەویدا هەبووە و لە دووبارە پێداچوونەوەی دیوانی "شیرین و خوسرەو"ی خانای قوبادی کە بە هەورامی نووسراوە، ڕۆڵێکی گرینگی گێڕاوە.
مەلا محەمەد بە هاوبەشی لەگەڵ مامۆستا مەلاکەریمی باوکی دیوانەکانی "نالی، مەحوی، سالم و بێخود"ی ساغ کردووەتەوە و کتێبێکی لێکۆڵینەوەی لەبارەی حاجی قادری کۆیی هەیە و سەبارەت بە زمانی کوردی چەندین کتێبی دیکەی نووسیوە.
کۆمیسیۆنی ڕاگەیاندنی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی کۆچی دوایی مەلا محەمەدی مەلا کەریم خۆی بە خەمبار دەزانێ و لە دەست دانی ئەو ئەدیب و نووسەرە بەرچاوەی گەلەکەمان بە خەسارێکی گەرورە بۆ ئەدەب و زمانی کوردی دەزانێ، هاوکات سەرەخۆشی خۆی بە خانەوادەی بەرێزی و تێکڕای نوسەران و ئەدیبانی نەتەوەکەمان رادەگەیەنێ.