ناوەندی سەرژمێری رژێم رۆژی دووشەممە 23ی رەشەمە رایگەیاند: بەپێی سەرژمێری یاڵی 1395 رێژەی بەرزبوونەوەی حەشیمەت 1.24 لەسەد بووەو گەیشتۆتە 79 ملوێن
ناوەندی سەرژمێری رژێم رۆژی دووشەممە 23ی رەشەمە رایگەیاند: بەپێی سەرژمێری یاڵی 1395 رێژەی بەرزبوونەوەی حەشیمەت 1.24 لەسەد بووەو گەیشتۆتە 79 ملوێن و 926 هەزار و 270 کەس. ئومید عەلی پارسا رۆژی دووشەممە لە کونفرانسێکی چاپەمەندی دا سەبارەت بە ئەنجامی سەرژمێری ساڵی 1395 کە لە ناوەندی سەرژمێری ئێران بەرێوەچوو، گوتی:
حەشیمەت لە شارەکان 59 ملوێن و 146 هەزار و 847 کەس، هەروەها حەشیمەت لە گوندەکان 20 ملوێن و 730 هەزار و 625 کەسه.
ناوبراو لە درێژەدا وتی: بەپێی سەرژمێری ساڵی 1395 رێژەی رەگەزی پیاو 103 لەبەرامبەر 100 ژن دایە و ژمارەی پیاو 40 ملوێن و 498 هەزار و 442 کەس و ژمارەی ژنان 39 ملوێن و 427 هەزار و 828 کەسە.
سەرۆکی ناوەندی سەرژمێری رژێم، رێژەی شارنشینی بە 74 لەسەد راگەیاند و گوتی: ژمارەی خێزان لە وەڵاتدا 24 ملوێن و 196 هەزار و 35 یەکەیە و ژمارەی خێزانی نیشتەجێ لە شارەکان 18 ملوێن و 125 هەزار و 488 یەکە و خێزانی گوند نشین 6 ملوێن و 70 هەزار و 547 یەکەیە.
پارسا ئەوەی بیرهێنایەوە کە رێژەی ژنانی 10 و بەزۆری بێوەژن لە 1.4لەسەدی ساڵی 1390، لەم ساڵدا بۆ 2.2 لەسەد بەرزبۆتەوە. بەرزبوونەوەی ئەو رێژەیە بەڵگەیەکی راستە بۆ سەلماندنی بەرزبوونەوەی تەڵاق و جیابوونەوە لە کۆمەڵگەیە.
نزیک بە 10 مانگ لەوە پێش رێکخراوی تۆمار (سەبت ئەحواڵ)ی رژێم رایگەیاند بوو کە حەشیمەتی ئێران بە 80 ملوێن کەس گەیشتووە.