رۆژی دووشەممە 23ی رەشەمەی 95 محەمەد ئیسماعیل سەعید ئەندامی مەجلیسی رژێم گوتی: گۆلی ورمێ نزیک بۆتەوە لە قۆناغێکی مەترسیدار و بەشێکی
رۆژی دووشەممە 23ی رەشەمەی 95 محەمەد ئیسماعیل سەعید ئەندامی مەجلیسی رژێم گوتی: گۆلی ورمێ نزیک بۆتەوە لە قۆناغێکی مەترسیدار و بەشێکی بەرچاو لە گۆلی ورمێ وشک بووە و هەڵگرتنی خوێ و هاتووچۆی بارهەڵگرەکان بۆتە هۆی دروست بوونی تەپوتۆزی خوێ.
بەوتەی محەمەد ئیسماعیل سەعید لە سەرەتای ساڵی 1395 تا رۆژی یەکی رەشەمە لە بەشی ئاو و ئاوەرۆوە هیچ بوجەیەک بۆ ئەو پارێزگایە لەبەرچاو نەگیراوە، هەتا کۆکردنەوەو پاڵاوتەکردنی ئاوەرۆی شارەکانی دەورووبەری ورمێ کە بۆ ژیانەوەی ئەو گۆلە پێویستە، ئەنجام بدرێ.
ئەو ئەندامەی مەجلیسی رژێم ئیشارەی بەوە دا کە لە تەورێز لە چرکەیەکدا نزیک بە 4 میتری چوارگۆشە ئاوەرۆ بە فیرۆدەدرێ، زیادی کرد: دەکرێ بە رێکخستن و پاڵاوتنی ئاوەرۆکان، ئاوی پێویست بۆ گۆلی ورمێ یان بیرەکانی ئاو دابین بکرێ.
بەکارهێنانی ئاوەرۆکان بە مەبەستی رێگەگرتن لە زیادەرەوی لە بەکارهێنانی ئاوی ژێرزەوی لە کەرتی کشت و کاڵ دایە.
هاوکات نادری قازی پوور، نوێنەری مەجلیسی رژێم سەبارەت بە بەردانەوەی 50 لەسەدی زێرابی پاڵاوتە نەکراو بە گۆلی ورمێ وریایی دا و رەخنەی لە بەکارهێنانی رۆژانە 500 بارهەڵگر خوێ لەو گۆلە گرت.
بەپێی گوتەی ئەو ئەندامەی مەجلیسی رژێم تەنیا 50 لەسەد ئاوەرۆ و زێرابی ورمێ پاڵاوتەکراو باقیەکەی بەبێ پاڵاوتەکران دەرژێتە گۆلی ورمێوە.
|