کوژرانی لاوێکی کورد بە تەقەی هێزە ئینتزامییەکان لە سنە
دەستڕێژی هێزە چەکدارەکانی رژێمی ئاخوندی ئێران لە سنە، مەرگی لاوێکی کوردی لێکەوتەوە.بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، لاوێکی کورد بە ناوی ئەرسەلان بەرزگەر تەمەن 29 ساڵان چەند ڕۆژ لەمەوبەر لە نزیک شاری سنە و لە جادەی سەوڵاوا درابوویە بەر گولـلەی هێزە ئینتزامییەکان و پاش مانەوەی چەند ڕۆژ، لە نەخۆشخانە گیانی لەدەست داوە. بە پێی وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ، ئەو لاوە کوردە بە بێ هیچ بەڵگە و بیانوویەک لە "ملە(گردنە)"ی سەوڵاوا تەقەی لێکراوە و پاشان ڕەوانەی نەخۆشخانەی بێعسەتی سنە کراوە. ماوە بە ماوە هاووڵاتیانی مەدەنیی کورد، بە بیانووی جۆراوجۆر لە لایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە تەقەیان لێدەکرێت و ئەوەش کوژران و برینداربوونی ئەو هاووڵاتیانەی لێدەکەوێتەوە.
مانگرتنی زیندانییەکی سیاسی کورد پێی نایە ١٥هەمین ڕۆژەوە
زیندانییەکی سیاسی کوردی خەڵکی شاری بۆکان، بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین لە دۆخی زیندان و ڕاگواستنی لە زیندانی تەبەسەوە بۆ بیرجەند، مانی لە خواردن گرتووە.بە پێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، چالاکێکی سیاسی کورد بە ناوی محەممەد ئەمین عەبدوڵڵاهی، ماوەی ١٥ ڕۆژە لە گرتووخانەی شاری بیرجەند مانی لە خواردن گرتووە. سەرچاوە مافی مرۆڤییەکان باسیان لەوە کردووە، ئەو زیندانییە سیاسییە ماوەی ٧ ڕۆژە " مانگرتنی ویشکی" گرتووە. عەبدوڵڵاهی کە بەمدوایانە ڕەوانەی گرتووخانەی بیرجەند کراوە، خوازیاری "مەرەخسی" و کەڵک وەرگرتن لە " ئازادیی مەرجدار" بووە. محەممەد ئەمین، خەڵکی شاری بۆکانە و ساڵی ١٣٨٤ی هەتاوی دەستبەسەر کراوە و دوای ١٥ مانگ ناڕوونیی دۆسییەکەی، سەرەنجام لەلایەن دادگای "ئینقلاب"ی مەهابادەوە بەتاوانی " هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردییەکان" و " محاربە" سزای ١٨ ساڵ زیندان و دوورخرانەوە بۆ زیندانی تەبەسی بەسەردا سەپا.
وه‌رزشوانێکی کورد بوو بە خاوەنی خه‌ڵاتی بڕۆنزی ئاسیا
پژمان سکوونه‌تی، وه‌رزشوانی چالاک و توانای وه‌رزشه پاڵه‌وانی و زۆرخانه‌ییه‌کانی پارێزگای کوردستان له پێنجه‌مین خولی پێشبڕکێیه‌کانی ئاسیایی وه‌رزشه زۆرخانه‌ییه‌کان و زۆرانبازی پاڵه‌وانی میدالیای بڕۆنزی ئه‌م پێشبڕکێیانه‌ی وه‌ده‌ست هێنا. به‌پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، پێنجه‌مین خولی پێشبڕکێیه‌کانی ئاسیایی وه‌رزشه زۆرخانه‌ییه‌کان و زۆرانبازی پاڵه‌وانی ڕۆژی هه‌ینی/ 17ی مانگی ڕه‌زبه‌ر له هۆڵی پوور شه‌ریفی له شاری ته‌ورێز کۆتایی پێهات. پێشبڕکێیه‌کانی زۆرانبازی پاڵه‌وانی ئاسیا له کێشه‌کانی 60، 70، 80، 90 و 90+ کیلۆگرام و به‌شداریی وڵاتانی پاکستان، سریلانکا، به‌نگڵادش، هێند، ئێران، تاجیکستان، نێپاڵ، کوریای باشوور، ڤیتنام، عێراق، ئه‌فغانستان، مالێزیا، چین تایپه، تایله‌ند، ئه‌ندۆنزیا، کامبۆج، ئیمارات، قه‌ته‌ر، به‌حره‌ین له ڕۆژانی 16 و 17ی مانگی ڕه‌زبه‌ر به‌ڕێوه‌چوو. له کۆتایی ئه‌م پێشبڕکێیانه‌دا پژمان سکوونه‌تی، وه‌رزشوانی ناوداری سنه‌یی توانی له کێشی 80 کیلۆگرام میدالیای بڕۆنزی ئه‌م پێشبڕکێیانه له مل بکات و پله‌ی سێهه‌م وه‌ده‌ست بێنێت.
بە دیلگیرانی کۆمەڵێک لە ئەفسەرانی رژێمی ئاخوندی لە یەمەن
کۆمەڵێک لە نیزامییانی رژێمی ئاخوندی کە بە مەبەستی نانەوەی ئاژاوە و پشتیوانی لە چەکدارانی حوسی رۆیشتونەتە وڵاتی یەمەن لەو وڵاتەدا بە دیل گیراون. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، ئەمیر سۆڵتان بن خالد ئال فەیسەڵ یەکێک لە فەرماندەکانی هێزی دەریایی عەرەبستان لە کۆنگرەی ئەمریکادا رلایگەیاند، لە رۆژی 16ی ئۆکتۆبەر، 14ی رەزبەری 1394، کۆمەڵێک لە فەرماندەکانی رژێمی ئاخوندی و حیزبۆڵای لۆبنان لە یەمەن لە لایەن هێزەکانی عەرەبستانەوەبە دیلگیراون. بە پێی ئەم راپۆرتە، ئەم فەرماندەی هێزی دەریایی عەرەبستان لە درێژەی وتەکالنیدا وتی، عەرەبستان ئامادەیە کە رۆژهەڵاتی ناوەراست لە بەرانبەر هەر مەترسی و هەرەشەێک بە تایبەت دەستێوەردانەکانی رژێمی ئاخوندی بپاریزێت.
دانپێدانانی رەفسەنجانی بە جمۆجۆڵی رژێم بۆ دەستپێکی شەری عێراق و ئێران
لە دوای قووڵبوونەوەی ناکۆکیەکانی نێوان دەسەڵاتدارانی رژێمی ئاخوندی و دوای 35 ساڵ لە دەستپێکی شەری نێوان عێراق و ئێران رەفسەنجانی لە دانپێدانانێکدا رایدەگەێنێت کە جم‌وجۆل و کردەوەکانی بەرپرسانی رژێمی ئاخوندی هۆکاری شەری نێوان ئێران و عێراق بوون. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، رەفسەنجانی رایگەیاندووە کە، ئەو کات لە نێوان ئێمەدا کۆمەڵێک کەسی تۆندرەو بوونیان هەبوو کە قسەیان لە هەناردە کردنی ئینقلاب دەکرد نەک وەک ئەوەی کە ئیمام مەبەستی بوو. کۆمەڵێک هەبوون کە نەک وەک ئەوەی کە ئیمام دەیوت و مەبەستی بوو، دەیانوت ئێمە کارمان بە دەوڵەتەکان نیە و کاری ئێمە لەگەڵ خەڵکە، ئەم قسە سەرسوورهێنەرانە بوونە هۆکاری ئەوەیکە کەم کەم کێشە پەیدا ببێت و عێراقیش لە خۆی ترسا و ئەمە بوو بە هۆکاری شەری نێوان ئەم دوو وڵاتە. بە پێی ئەم راپۆرتە، ئەم دانپێدانانەی رەفسەنجانی بە درووستی باس لە دەوری شەرئەنگێزانەی رژێمی ئاخوندی دەکات لە ناوچەکە سەرەرای ئەوەیکە رەفسەنجانی هەوڵ دەدات بە وتنی وشەی هەڵخلەتێنەر خۆمەینی لەم گرووپە توندرەوە جیا بکاتەوە بەڵام مێژوو شاهێدی هاوارەکانی خۆکەینی و دارودەستەکەیەتی لە جاردانی شەر لە ناوچەکە و جیهان.
داواکاری بان کی مۆن بۆ لابردنی سزای ئێعدام
لە رۆژی جیهانی دژی ئێعدام، بان کی مۆن سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان، خوازیاری لابردنی سزای ئێعدام بوو. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، سایتی سازمانی نەتەوەیەکگرتووەکان بڵاوێکردووەتەوە کە بان کی مۆن لە بەیاننامەێکدا داوا دەکات کە، سزای ئێعدام هەڵبگیردرێت و دەڵێت، سزای ئێعدام نە پێش بە تاوانی مادەی هۆشبەر دەگرێت و نە کەسانی گیرۆدە بوو لە بەرانبەر ئێعتیاد دەپارێزێت. بە پێی ئەم راپۆرتە، ناوبراو‌و بانگەوازی نەتەوەیەکگرتووەکانی بۆ لابردنی حوکمی ئێعدام دووپات کردەوە و داوای پێداچوونەوەی بە نیزامی قەزایی و باشترکردنی بارودۆخی ئابووری و کۆمەڵایەتی وڵاتان بوو تاکوو رێگە خۆش نەکرێت بۆ تاوانکردن.
ده‌میرتاش: سه‌رۆککۆمار و سه‌رۆکوه‌زیران هیچکات هاوخه‌می کورد نه‌بوون
سه‌لاحه‌ددین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆکی هه‌ده‌په له دوایین دیداری ته‌له‌ڤزیۆنییدا رایگه‌یاند،من بەشدارییم لە پرسەی سەربازەکان کردووە بەڵام سەرۆکوەزیران و سەرۆککۆمار بەشدارییان لە پرسەی خێزانێکی کورد نەکردووە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، شه‌وی رابردوو سه‌لاحەد‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆکی پارتی دیموکراتی گه‌لان هه‌ده‌په رایگه‌یاند،:" من چه‌ندینجار به‌شداریی خه‌می خانه‌واده‌ی سه‌ربازان بوومە له به‌خاکسپاردنیان، به‌ڵام تاوەکو ئێستا سه‌رۆککۆمارو سه‌رۆکوه‌زیرانتان بینیوه به‌شدارییان له پرسه‌یه‌کی خانه‌واده‌یه‌کی کورد یان خێزانێکی په‌که‌که کردبێت". ده‌میرتاش تیشکی خسته سه‌ر خه‌م و په‌ژاره‌ی ئه‌و خانه‌وادانه‌ی هه‌واڵی کوژرانی کوڕه‌کانیان پێ ده‌گات و گوتی:"کوژراوه‌کانی گه‌ریلاکانیش دایک و باوکیان هه‌یه. ئه‌وانیش نازداریی باوانیان بوون ئه‌وانیش مرۆڤن بۆچی جیاکاریی بکرێت له‌نێوانیاندا. ئه‌وان مێگه‌ڵی مه‌ڕ نین ته‌نیا بۆ کوشتن به‌کاربهێنرێن".
شتانماێر: ته‌قینه‌وه‌که‌ی ئه‌نکارا هێرشکردنه بۆ سه‌ر دیموکراسی
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا ئیدانه‌ی ته‌قینه‌وه‌کانی ئه‌نکارای پایته‌ختی تورکیای کرد و داوای له هێزه سیاسییه‌کانی ئه‌و وڵاته‌ش کرد ریزه‌کانیان یه‌کبخه‌ن له‌پێناو "رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی زیاتری ئاسته‌نگه‌کان". بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، فرانک فاڵتر شتایمه‌ر، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند: "ئه‌و هێرشه وه‌حشیگه‌رانه‌یه‌ی کرایه سه‌ر خۆپیشانده‌ره ئاشتیخوازه‌کان له‌هه‌مانکاتدا هێرشکردنه بۆ سه‌ر پرۆسه‌ی دیموکراسی له تورکیا، ئێمه به‌توندی ئیدانه‌ی ده‌که‌ین". شتاینمایر وتیشی: "خوڵقاندنی بارودۆخێکی پڕ له ترس و تۆقین و پڕ له دڵه‌ڕواکێ له‌ماوه‌ی رابردوودا و له‌به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنه‌کاندا شتێکی باش نییه و سه‌رکه‌وتووش نابێت". وه‌زیری ده‌ره‌وی ئه‌ڵمانیا ئه‌وه‌شی رایگه‌یاند: "بڕوای ته‌واوم به‌وه هه‌یه هێزه دیموکراسییه‌کان که ره‌گیان له کۆمه‌ڵگای تورکیادا هه‌یه ترسی ئه‌م هێرشکردنه تێده‌په‌ڕێنن و سه‌رده‌که‌ون".
گیراوه‌یه‌کی جادوی بۆ رزگاربون له ژه‌هراوی بونی له‌ش
به‌هۆی خواردن و خواردنه‌وه‌ی خراپه‌وه زۆر جار توشی نه‌خۆشی ده‌بین به‌هۆی به‌کتریا و ڤایرۆس و میکرۆبه‌وه، ئه‌مه‌ش مه‌ترسی هه‌یه و وزه و چالاکی له‌ش داده‌به‌زێنێت و هه‌ندێ خۆراکیش چالاکی و هێز ده‌اته‌وه به له‌ش و پاکیده‌کاته‌وه له ژه‌هراوی بون. له‌گه‌ڵ ده‌سپێکی وه‌رزی زستان ده‌توانی ئه‌م گیراوه‌یه دروست بکه‌یت و بیخۆیته‌وه تا له‌ش له ژه‌هراوی بون و حه‌ساسیه‌ت و ڤایرۆس نه‌خۆشی بپارێزێت و توانای له‌ش یه‌کسان ببێته‌وه، ئه‌م گیراوه‌ی پێکهاتووه له چه‌ند سه‌وزره‌یه‌ک که کار ده‌کاته سه‌ر کرداری هه‌رس.
پێکهاته‌کان بریتین له:
نیو چه‌پک سپێناخ
چه‌پکێک کوزه‌ڵه
نیو قاش لیمۆ
چه‌پکێک که‌ره‌وه‌س
2 سێ‌و
پارچه‌یه‌ک زه‌نجه‌فیل
چۆنێتی دروستکردنی:
سه‌رجه‌م پێکهاته‌کان تێکه‌ڵ بکه له خه‌ڵاته‌یه‌کی پله به‌رز بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ربه‌تێکی چڕ دروست بێت و پاشان بیخۆره‌وه.