یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

بەرێوەچوونی چوارشەممە سووری لە شارە جیاجیاکانی ئێران

بەرێوەچوونی چوارشەممە سووری لە شارە جیاجیاکانی ئێران

لە ئێران ئاخر چوارشەممەی ساڵ بە چوارشەممە سووری ناسراوە کە خەڵک بەو بۆنەوە ئاگر دەکەنەوەو جەژن و شادی دەگێرن.

لە ئێران ئاخر چوارشەممەی ساڵ بە چوارشەممە سووری ناسراوە کە خەڵک بەو بۆنەوە ئاگر دەکەنەوەو جەژن و شادی دەگێرن.

 

ئەوساڵیش وەک هەموو ساڵانی پێشوو لەگەڵ ئەوەی رژێم هەوڵی دەدا کونترۆڵی دۆخەکە بکات و خەڵک هان بدا کە ئەو بۆنەیە بەرێوە نەبەن، بەڵام راپۆرتەکان ئەوە دەسەڵمێنن کە خەڵکی شارەکان ئێوارەی رۆژی سێ شەممە 24ی رەشەمە 

 

لە زۆر شوێن کاری گەورە و ئاهەنگی بەرچاوێان بەرێوەبردوەو لە چەندین شار جەماوەر چوارشەممە سوریان وەک هەلێک بەکارهێناوە بۆ دەربڕینی رق و بێزاریان لە دەسەڵاتدارانی دیکتاتۆری ئێران.

 

بەپێی هەواڵە سەرەتاییەکان لە شارەکانی تاران، ئیسفەهان، عوسلویە، روبات کەریم، ئەراک، رەشت، یاسوج، خورەم ئاوا، ماه شار،ئەردەبێڵ، شیراز، مەشهەد، کاشان، شاری کورد،  هەروەها لە شارەکانی کوردستانیش لە مەهاباد، بۆکان، سەردەشت، بانە، کرماشان، ورمێ و ئیلام و چەندین شار و ناوچەی دیکە چوارشەممە سوریان بەرز راگرتووە.

 

هێزە سەرکوتگەرەکانی رژێم لە هەوڵدا بوون رێگری لە بەرێوەچوونی چوارشەممە سوری بکەن و بڵاوە بە لاوان بکەن. بەڵام جەماوەر و لاوان لەبەرامبەریاندا وەستانەوەو مەجبور بە پاشەکشەیان کردن.

 

 

 

 

 


7 ساڵ و 8 مانگ و 8 ڕۆژ و 18 کاتژمێر و 51 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەرێوەچوونی چوارشەممە سووری لە شارە جیاجیاکانی ئێران

بەرێوەچوونی چوارشەممە سووری لە شارە جیاجیاکانی ئێران

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران