بەرەبەیانی رۆژی سێ شەممە 24ی رەشەمەی 1395، هێزە سەرکوتگەرەکانی رژێمی ئێعدام و سێدارە چوار بەندکراویان لە گرتووخانەی ورمێ لە قەنارەدا.
بەرەبەیانی رۆژی سێ شەممە 24ی رەشەمەی 1395، هێزە سەرکوتگەرەکانی رژێمی ئێعدام و سێدارە چوار بەندکراویان لە گرتووخانەی ورمێ لە قەنارەدا. هاوکات لە گرتووخانەی کرماشانیش بەندکراوێکی دیکەیان لە سێدارەداوە.
ناوی ئێعدام کراوەکانی ورمێ بریتین لە:
چەنگیز بادوزادە، ئەکرەم حەسەن پوور، واحید حامیدی و کەیومەرس فریدان.
هەروەها ناوی ئەو کەسەی لە گرتووخانەی کرماشان لە سێدارە دراوە محەمەد رەزا سەمەدی نەسەب کوڕی فەرامەرز راگەیەندراوە.
ئێعدامی ئەو هاووڵاتیانە لە کاتێکدایە کە چەند رۆژ لەوە پێش لە کۆبوونەوەی ساڵانەی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ژنێو، رەخنەی زۆر لە پێشێلکاری مافی مرۆڤ لەلایەن رژێمی سەرکوتگەری ئاخوندان گیراو ئەسما جەهانگیر راپۆرتدەری تایبەتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کار و باری مافی مرۆڤ لە ئێران لە یەکەم راپۆرتی ساڵانەی خۆیدا دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران و بەتایبەت کوردستان بۆ رای گشتی روون کردەوەو سەرکوتگەریەکانی رژێمی مەحکوم کرد.