هەواڵنێرانی بێ سنوور (RSF)لە راگەیەندراوێکدا جارێکی دیکە سەرکوت و فشار بۆ سەر رۆژنامەنووسان لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی ئاخوندان مەحکوم دەکاو خوازیاری ئازادی بێ شەرت و مەرجی هەموو رۆژنامەنووسان و هەواڵنێرانی زیندانی بوو. هەواڵنێرانی بێ سنوور لەو راگەیەندراوەدا تەئکید لەسەر ئەوە دەکاتەوە
کە رژێمی ئێران لە بەرەبەری ساڵی نوێ دا رۆژنامەنووسان زیندانی دەکات.
رژێمی ئێران بە 30 رۆژنامەنووس و هەواڵنێری زیندانی یەکێک لە زیندانە گەورەکانی جیهانە بۆ چالاکانی راگەیاندن. ئەو رژێمە لە پۆلینبەندی جیهانی ئازادی راگەیاندنی هەواڵنێرانی بێ سنوور لە نێوان 180 وەلاتی جیهان لە پلەی 169 دایە.