رۆژی سێ شەممە 24ی رەشەمەی 1395، هەواڵدەری حکومەتی مێهر لە کرماشان بڵاوی کردەوە کە وەرزشوانی بەتوانا و بەرچاوی شاری کرماشان بەناوی مێهدی مێهدی پوور،
رۆژی سێ شەممە 24ی رەشەمەی 1395، هەواڵدەری حکومەتی مێهر لە کرماشان بڵاوی کردەوە کە وەرزشوانی بەتوانا و بەرچاوی شاری کرماشان بەناوی مێهدی مێهدی پوور، ئەندامی پێشووی تیمی میللی بۆکسی ئێران دەستڕێژی لێ کراوەو کوژراوە.
ئەو هەواڵدەرەیە رایگەیاند کە تەرمی ئەو وەرزشوانە کوردە لە نێو ماشینێکدا لە یەکێک لە گەرەکەکانی کرماشاندا دۆزراوەتەوە.
تا ئێستا هیچ زانیاریەک سەبارەت بە هۆی کوژزرانی ئەو وەرزشوانە کوردە لە بەردەستدا نیە.
مێهدی مێهدی پوور ئەندامی تیمی میللی پێشووی بۆکسی ئێرانە، هەروەها وەک راهێنەری تیمی میللی ئێرانیش کاری کردوە.