خەبات مێدیا: مایک پەمپێئۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لەوتووێژێکدا لەگەڵ تەلەفیزیۆنی فاکس نیوز باسی لەسەر سیاسەتی هەڵەی هاوڕابوون لەگەڵ ڕژیمی ئێران کرد و وتی: هاوڕ
مایک پەمپێئۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لەوتووێژێکدا لەگەڵ تەلەفیزیۆنی فاکس نیوز باسی لەسەر سیاسەتی هەڵەی هاوڕابوون لەگەڵ ڕژیمی ئێران کرد و وتی: هاوڕابوون لەگەڵ ڕژیمی ئێران، سیاسەتێکی هەڵەبوو کە دەرفەت و پوڵ بەم ڕژیمە درا بۆ ئەوەی پەرەبە کارە تیرۆریستیەکانی لەناوچەکە دا بدات، بەڵام ئێمە پێشمان بەم هەوڵانە گرت.
ناوبراو هەروەها ئاماژەی بەوەش کردوە کە ئەمە ڕاستیەکە کە ڕژیمی ئێران بەو هەنگاوە تیرۆریستیانەی بویەتی لەسەرتاسەری جیهان بەردەوام بووە و هەروەها بەردەوام بووە لە هەنگاوەکانی بۆ دروستکردنی چەکی ناوکەیی.
پەمپێئۆ لەدرێژەی قسەکانیدا وتی کە هاوڕابوون لەگەڵ ئەو ڕژیمە سیاسەتێکی هەڵەبووە و پوڵ و دەرفەتیان پێدرا بۆ ئەوەی بەردەوام بن لە هەنگاوەکانیان بە تیرۆر و نا ئارامی لە هەموو وەڵاتانی جیهان.