لە درێژەی رەوتی دادخوازی شەهیدانی کوشتاری ساڵی 67 و لە دوای بانگەوازی خانمی مریەمی رەجەوی بۆ دادگایی بەرپرسانی ئەو کوشتارە، نوێنەرانی پلەبەرزی کونگرەی ئەمریکا پێکهاتوو لە هەر دوو حیزبی کۆماریخواز و دیموکرات، کە سەرۆکی کۆمیتەکانی دەرەوە، ئاسایشی نەتەوەیی،
بەرێوەبردن و سەرۆکی نوێنەرانی دیموکرات لە کۆمیتەی کار و باری دەرەوە، بە تۆمار کردنی بریارنامەی ژمارە 188 لەبارەی کوشتاری 30 هەزار بەندکراوى سیاسی لە ساڵی 67 لەلایەن رژێمی ئێرانەوە، وێرای مەحکوم کردنی ئەو تاوانە، خوازیاری لێپێچینەوە لە بکەرانی بوون.
ئەو کەسانەی بریارنامەکەیان ئامادە و پێشکەش کردوە بریتین لە:
مایکل مەک کال، سەرۆکی کۆمیتەی ئاسایشی نەتەوەیی
ئەد رویس سەرۆکی کۆمیتەی کاروباری دەرەوە
ئەلیوت ئەنگل سەرۆکی نوێنەرانی دیموکرات لە کۆمیتەی دەرەوە
پیت سەشن سەرۆکی کۆمیتەی بەرێوەبردن، ئەندامی هەیئەتی سەرکردایەتی کۆماریخوازان
ویلیام کی تینگ، سەرۆکی نوێنەرانی دیموکرات لە ژێرکۆمیتەی تیرۆریسم و قەدەغە کردنی چەک و چۆڵی ناوکەیی
برد شێرمەن، ئەندامی کۆمیتەی دەرەوە
تام مەک کلینتاک لە حیزبی کۆماریخواز
جودی چۆ لە حیزبی دیموکرات
دان یانگ لە حیزبی کۆماریخواز
باربارا کامستاک لە حیزبی کۆماریخواز
لەو بریارنامەدا لە ژێر ناوی " مەحکومیەتی حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لەبەر کوشتاری بەندکراوانی سیاسی لە ساڵی 1988 و بانگەوازی جێبەجێ کردنی عەداڵەت بۆ قوربانیان" لەسەر ئەو خاڵانە پێداگری کراوەتەوە:
مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکا حکومەتی کۆماری ئیسلامی لەبەر کوشتاری ساڵی 1988 و رێگە نەدان بە دەستراگەیشتن بە بەڵگەنامە و سەرەداو لە بارەی ئەو تاوانە کە دژ بە مرۆڤایەتی کراوە مەحکوم دەکا.
مەجلیسی نوێنەران داوا لە دەوڵەتی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی دەکا، بەشێوەی فەرمی و ئاشکرا، ئەو تاوانە مەحکوم بکەن و فشار بخەنە سەر رژێم بۆ ئەوەی زانیاری تایبەت بەو کوژراوانە و شوێنی ناشتنیان بە وردەکاریەوە بداتە خانەوادەکانیان.
مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکا داوا لە راپۆرتدەری تایبەتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مافی مرۆڤ لە ئێران و ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکا، کۆمیتەیەکی لێکۆڵینەوە بۆ بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی تەواو لەو کوشتارە پێک بێنێ بۆ ئەوەی بەڵگە پێویست لەو بارەو ژمارەی ئەنجامدەران و دەوریان لە تاوانەکەدا بە مەبەستی جێبەجێ کردنی عەداڵەت لەگەڵیان کۆبکەنەوە.