لە چەند رۆژی رابردوو نارەزایەتی و خۆپیشاندان کە لە بەشێک لە شارەکانی هەرێمی کوردستان بەرێوەچوو، بەداخەوە لە رێڕەوی ئاشتیخوازانە دەرچوو و بە هۆی هێرش کردن وسوتاندنی چەندین بارەگای حیزبی و تەقە و پێکدادان ژمارەیێک کوژراو و بریندار کەوتەوە کە بووە مایەی داخ و پێناخۆش بوونی هەموو کوردیک .
کەڵەکە بوونی کێشەکانی بەغدا و هەرێمی کوردستان و دەرکەوتەکانی ئەو کێشەیە کە بابەتی بووجە یەکێک لەوانە و هەروەها شەڕی داعش و وەدرەنگ کەوتنی چارسەری پرسە نێوخۆییەکانی حکوومەت و ئیدارەی هەرێمی کوردستان کەشێکی نەخوازراوی خوڵقاندووە و کێشەی زیاتری بەدوای خۆیدا هێناوە.
بێگومان نارەزایەتی و خۆپیشاندانی جەماوەر لە پێناو ووشیارکردنەوەی دەسەڵات و وەلامدانەوە بە خواستەکانیان مافێکی رەوای کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانە، بەڵام ئەوەی کە لە خزمەت ویست و داواکان دا نییە، بردنی رەوتی نارەزایەتیەکان بەرەو ئاقارێکی توندوتیژانە و لادان لە بەریوەبردنی نارەزایەتیەکان دوور لە شێوەیێکی مەدەنیانە و هێمنانەیە. ئەوە ئامانجێکە ناحەزانی کورد لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان خوشحاڵ دەکات و تەنانەت ئەگەر بتوانێ هەوڵ بۆ بشێوی و ئاژاوەی زیاتر دەدات.
لە ئێستا دا کوردستانی عێراق لە هەل و مەرجێکی زۆر هەستیار دایە و پێشمەرگەکان لەبەرەکانی شەڕ شەو و رۆژ پار٠Šزگاری لە کوردستان دەکەن و هەر کەشێکی نەخوازراو دەتوانێ لەسەر ورە و باوەری پێشمەرگە شوێنەواری خەراپ بە جێ بێڵێ. بە باوەری ئێمە پێویستە هەولێکی خێراو هەمە لایەن بۆ هێوەر کردنەوەی ئەو هەلومەرجە نالەبارە بدرێ و ئەوەش هەم پێویستی بە پشوودرێژی کۆمەلانی خەڵک هەیە و هەم پێویستی بە خەمخۆری زیاتری دەسەلات و وەرگەڕ خستنی هەموو هەولێک بۆ نەهێشتنی خەم و ئازاری کۆمەڵانی خەڵک هەیە .
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران بوونی ئەو کەشە و درێژەخایاندنی بە زیانێکی گەورە دەزانێ بۆ گەلی کورد و داوا لە دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان دەکات بۆ چارەسەری ئەو کێشەیە هەموو توانای خۆیان بە کار بێنن و هەموو لایێک بە هەست بەبەرپرسیارەتیەوە رەوشی ناسکی هەریمی کوردستان لەبەرچاو بگرن. ئومێد دەکەین بە زووترین کات ئەو دۆخە بەرەو هێمنی بچێتەوە و بە رەواندنەوەی خەمەکان دڵی هەموو کوردێک خۆش بکرێ و رێگە لە دزەی دژمنانی دەرکی بە تایبەت رژیمی ئێران بۆ ناو پرسەکانی کوردستان بگیردرێ.
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
کومیتەی ناوەندی
19ی رەزبەری 1394