پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

هەڵەبجە برینێکی شارێژنەکراو بە جەستەی نیشتمانەوە

هەڵەبجە برینێکی شارێژنەکراو بە جەستەی نیشتمانەوە

بیست و نۆ ساڵ لەوەپێش و لە رێکەوتی 16ی مارسی 1988، هێزەکانی رژێمی بەعس عیراق لە گەرمەی شەڕی رژێمی ئێران و عێراقدا، بە چەکی شیمیایی پەلاماری شاری هەڵەبجە لە کورد








عەلی بەهرامی


بیست و نۆ ساڵ لەوەپێش و لە رێکەوتی 16ی مارسی 1988، هێزەکانی رژێمی بەعس عیراق لە گەرمەی شەڕی رژێمی ئێران و عێراقدا، بە چەکی شیمیایی پەلاماری شاری هەڵەبجە لە کوردستانی عیراقیان داو لە ماوەیەکی زۆر کەمدا  پێنج هەزار مرۆڤی بێ تاوان بوونە قوربانی.


ئەگەر چیی  ئەوە یەکەم جینایەت نیە دەرحەقی نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ی کورد دەکرێ، بەڵام کارەساتی هەڵەبجە  زۆر گه‌‌‌وره‌‌‌تر بوو کە زۆربه‌‌‌ی ئه‌‌‌و جینایه‌‌‌تانه‌‌‌ی دیکه‌‌‌ی که‌‌‌ له‌‌‌ به‌‌‌رانبه‌‌‌ر گه‌‌‌لی کورد کراوه‌‌‌و تا ئێستاش ئازار و زیانه‌‌‌کانی قه‌‌‌ره‌‌‌بوو نەبووەو بەو زوانەش لەبیرکردنی حەستەمە.


تا ئێستا زۆر بە کەمی هەموو راستی  بۆ خەڵک روون کراوەتەوەو هەر کە باسی هەڵەبجە دێتە پێش هەموو لایەک تەنها پەنجە بۆ حکومەتی بەعس رادەکێشین، لەگەڵ ئەوەی قسە لە درندەیی ئەو حکومەتە نیە، بەڵام دەستی دیکەش بوونی هەیە لە روودانی ئەو کارەساتەدا کە پێویستە بخرێتەبەر باس. وەک روون و ئاشکرایە هەر دوو رژێمەکانی عێراق و ئێران لە سەدەی بیستەمدا بۆ ماوەی هەشت ساڵ لە شەری یەکتریدا بوون و ئەو شەرە بە یەکێک لەو شەڕانە هەژمار دەکرێ کە ماوەیەکی زۆری کێشاو بە هەزاران کەس تیایدا بوونە قوربانی.


لە مانگی مارسی 1988دا رژێمی ئێران هێزێکی زۆر پەلاماری ناوچەی هەورامان و هەڵەبجەی دا، لە بەرامبەردا ئه‌‌‌وه‌‌‌ش ده‌‌‌زاندرا که‌‌‌ حکومەتی عێراق  لە ئەگەری داگیرکردنی هەڵەبجەدا چەکی شیمیایی بە کار دێنێ، دوای هیرشی رژیمی ئیران بۆ سه‌‌‌ر هه‌‌‌ڵبجه‌‌‌، رژیمی سه‌‌‌ددام  هێزەکانی خۆی لە ناوچەکە کێشاوە. به‌‌‌ داوی هیرشی پاسداراه‌‌‌کان ئاواره‌‌‌ بوون که‌‌‌ ژماره‌‌‌یه‌‌‌کیان روویان لە سنوورەکانی کوردستانی ئێران و کوێستانەکانی ناوچەکە کرد، بەڵام رژێمی ئێران لەگەڵ گرتنی شاری هەڵەبجە رێگەی بە باقی خەڵکەکە نەدا برۆن، بۆ ئەوەی خەڵکی هەڵبجە بکەنە بەڵاگێرەوەو قەڵغان، وە رژێمی بەعس لە بەر خەڵکەکەش بووە چەکی شیمیایی بەکار نەهێنێ.


تاوانی رژێمی ئێران لە کارەساتی هەڵەبجەدا کەمتر نیە لە حیزبی بەعس، چونکه‌‌‌ هیزه‌‌‌ هیرشبه‌‌‌ره‌‌‌کانی رژیمی ئیران له‌‌‌ لایه‌‌‌ک به‌‌‌ داگیرکردنی هه‌‌‌لبجه‌‌‌و هه‌‌‌روه‌‌‌ها به‌‌‌ ریگه‌‌‌ گرتن له‌‌‌ ده‌‌‌رباز بوونی خه‌‌‌لکی بی تاوان راسته‌‌‌وخۆ ده‌‌‌ستیان له‌‌‌ جینایه‌‌‌تی هه‌‌‌لبجه‌‌‌دا هه‌‌‌بوو.


بیگومان زامی هەڵەبجە زۆر قورس و سه‌‌‌خته‌‌‌، به‌‌‌لام دەردێکی دیکە ئەوەیە لە زۆربەی کارەساتەکانی بەسەر کورد و بەتایبەت کوردستانی عێراقدا هاتوون،  رژێمی ئێران هۆکاریکی سەره‌‌‌کی  بووە، بەڵام لەلایەن کوردەوە سووک و ئاسان چاوپۆشی لێ دەکرێ و لە جێی ئەوەی پەنجەش بخرێتە سەر تاوانەکانی و دەوری نگریسی لە کارەساتەکاندا، بە پێچەوانەوە وەک پشتیوان و رزگاریدەر ناوی دەهێنرێ.


کارەساتی هەڵەبجە ئاکامی ململانێی هەر دوو رژێمی عێراق و ئێرانە، بۆیە دروستر وایە کە هەموو لایەنەکانی ئەو کارەساتە به‌‌‌ وردی لێکبدەینەوەو تاوانبارە سەرکیەکانی دیکه‌‌‌ش دەست نیشان بکەن. چوونکە دەست درێژکردن تەنها بۆ یەکێک لە لایەنەکانی تاوان و چاوپۆشی لەلایەنێکی دیکە، خوێندنەوەیەکی ناواقعی مەسەلەکەیە.


هەڵەبجە بۆتە ناسنامەی گەلێکی زۆرلێکراو و بەڵگەیەکی حاشا هەڵنەگری درندەیی و جینایەتی داگیرکەرانی کوردستانە. 


 هەڵەبجە هەر ماوەو دەمێنێ و هیچ کارەسات و جینۆسایدێک بە چۆکیدا ناهێنێ، لەبەرامبەردا ئەوە دژمنانی هەڵەبجەو کوردستان، یه‌‌‌ک له‌‌‌وان رژیمی ئاخوندی بەرەو دۆزەخ مڵ دەنێن و شەریان لە سەر گه‌‌‌لانی ستەم لێکراوان کەم دەبێ.

 

 


7 ساڵ و 8 مانگ و 5 ڕۆژ و 10 کاتژمێر و 38 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هەڵەبجە برینێکی شارێژنەکراو بە جەستەی نیشتمانەوە

هەڵەبجە برینێکی شارێژنەکراو بە جەستەی نیشتمانەوە

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران