پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

هه‌ڵه‌بجه‌ ناسنامه‌ی گه‌لێکی چه‌وساوه‌

هه‌ڵه‌بجه‌ ناسنامه‌ی گه‌لێکی چه‌وساوه‌

مێژوو شاهیدی گه‌لێک کاره‌ساتی دڵته‌زێن و هه‌ژێنه‌ری ده‌ستی مرۆڤ بووه‌ که‌ ئه‌وپه‌ری بێ به‌زییی و جینایه‌تی مرۆڤه‌کانی ده‌رخستووه‌.

 










مێژوو شاهیدی گه‌‌‌لێک کاره‌‌‌ساتی دڵته‌‌‌زێن و هه‌‌‌ژێنه‌‌‌ری ده‌‌‌ستی مرۆڤ بووه‌‌‌ که‌‌‌ ئه‌‌‌وپه‌‌‌ری بێ به‌‌‌زییی و جینایه‌‌‌تی مرۆڤه‌‌‌کانی ده‌‌‌رخستووه‌‌‌. کورد وه‌‌‌ک نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یێکی زوڵملێکراو و بێ ماف هه‌‌‌میشه‌‌‌ بۆته‌‌‌ قوربانی ده‌‌‌ستی زۆرداران و جینایه‌‌‌تی زۆر بێ به‌‌‌زییانه‌‌‌ی له‌‌‌سه‌‌‌ر به‌‌‌رێوه‌‌‌چووه‌‌‌. یه‌‌‌ک له‌‌‌و کاره‌‌‌سات و جینایه‌‌‌تانه‌‌‌ی له‌‌‌پانتایێکی به‌‌‌رفراوان دا به‌‌‌رێوه‌‌‌ چوو و  برینه‌‌‌که‌‌‌ی بۆ هه‌‌‌تایه‌‌‌ سارێژ نابێته‌‌‌وه‌‌‌ ، کاره‌‌‌ساتی شیمیابارانی هه‌‌‌ڵه‌‌‌بجه‌‌‌ بوو. 


رێکه‌‌‌وتی ١٦/٣/١٩٨٨ رژیمی  سه‌‌‌دام حوسێن له‌‌‌ کرده‌‌‌وه‌‌‌ێکی نامرۆڤانه‌‌‌ و دڕندانه‌‌‌دا بارانی چه‌‌‌کی شیمیایی به‌‌‌سه‌‌‌ر خه‌‌‌ڵکی هه‌‌‌ڵبجه‌‌‌ دا باراند و له‌‌‌ماوه‌‌‌یێکی کورتدا ٥٠ ٠ ٠  مرۆڤ له‌‌‌ ژن و منداڵ و پیر و په‌‌‌که‌‌‌وته‌‌‌ی شه‌‌‌هید کرد. وێنه‌‌‌ی ئه‌‌‌و خه‌‌‌ڵکه‌‌‌ی که‌‌‌ فریای ده‌‌‌ربازکردنی خۆیان نه‌‌‌که‌‌‌وتبوون و له‌‌‌ناو کۆلان و شه‌‌‌قامه‌‌‌کاندا پشت به‌‌‌دیوارێکه‌‌‌وه‌‌‌ درێژ بوون و یان ئه‌‌‌و کۆرپه‌‌‌ ساوایه‌‌‌ی له‌‌‌ ئامێزی دایک و باوکی دا گیانی سپاردبوو، زیاتر له‌‌‌ شانۆێکی تراژدیی ده‌‌‌چوو تا راستی و زۆر دژوار بوو باوه‌‌‌ر به‌‌‌وه‌‌‌ بکرێ که‌‌‌ به‌‌‌شیک له‌‌‌ حه‌‌‌شیمه‌‌‌تی یه‌‌‌ک شار له‌‌‌ماوه‌‌‌ی چه‌‌‌ند چرکه‌‌‌ساتێکدا کۆمه‌‌‌ڵکوژ کرابن. به‌‌‌لام به‌‌‌داخه‌‌‌وه‌‌‌ ئه‌‌‌وه‌‌‌ راستیێکی تاڵ و جه‌‌‌رگبر بوو که‌‌‌ به‌‌‌ده‌‌‌ستی سه‌‌‌دامی جینایه‌‌‌تکار  و خوێنمژ و به‌‌‌ هۆی بوونی پاسدارانی رژیمی خومه‌‌‌ینی له‌‌‌ ناو شاری هه‌‌‌لبجه‌‌‌داو ریگه‌‌‌ نه‌‌‌دان به‌‌‌ چوونه‌‌‌ ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ی خه‌‌‌لک له‌‌‌ لایه‌‌‌ن ئه‌‌‌وانه‌‌‌ خولقا. 


  ئه‌‌‌گه‌‌‌ر چی ئه‌‌‌و رۆژه‌‌‌ شاری هه‌‌‌ڵه‌‌‌بجه‌‌‌، شه‌‌‌هید کرا، به‌‌‌لام  له‌‌‌حه‌‌‌قیقه‌‌‌ت دا هه‌‌‌له‌‌‌بجه‌‌‌ بوو به‌‌‌ ناسنامه‌‌‌ و به‌‌‌ڵگه‌‌‌ و ره‌‌‌مزی هه‌‌‌رمانی نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ی کورد و بوو به‌‌‌ هێما و سه‌‌‌نبووڵی مه‌‌‌ینه‌‌‌تی خه‌‌‌ڵکی کوردستان و ره‌‌‌وایی خه‌‌‌باتی ئه‌‌‌و گه‌‌‌له‌‌‌ بۆ وه‌‌‌ده‌‌‌ست هێنانی مافه‌‌‌ پێشێل کراوه‌‌‌کانی و بوو به‌‌‌ داینه‌‌‌مۆی به‌‌‌ره‌‌‌نگاربوونه‌‌‌وه‌‌‌ێکی نێوده‌‌‌وڵه‌‌‌تی رژیمی به‌‌‌عسی رووخاو .


 

 


7 ساڵ و 8 مانگ و 5 ڕۆژ و 9 کاتژمێر و 26 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هه‌ڵه‌بجه‌ ناسنامه‌ی گه‌لێکی چه‌وساوه‌

هه‌ڵه‌بجه‌ ناسنامه‌ی گه‌لێکی چه‌وساوه‌

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران