خه‌لکی کورد جاریکی دیکه سه‌لماندیان مل بۆ داوای دژمنان و به‌کرێگیراوانی ناده‌ن و هه‌ر هه‌ل و ده‌رفه‌تیکیان بۆ بره‌خسێ ده‌یکه‌نه هۆیه‌ک بۆ به گژداهاتنه‌وه‌ی
خه‌لکی کورد جاریکی دیکه سه‌لماندیان
مل بۆ داوای دژمنان و به‌کرێگیراوانی ناده‌ن و هه‌ر هه‌ل و ده‌رفه‌تیکیان بۆ بره‌خسێ ده‌یکه‌نه هۆیه‌ک بۆ به گژداهاتنه‌وه‌ی پیلانه‌کانی رژیمی ئاخوندی و رق و تووڕه‌ییان له حاکمیه‌تی دژی ئینسانی و ناوه‌نده‌سه‌رکوتگه‌ره‌کانی. بەپێی ئەو هەواڵانەی ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی سازمانی خه‌بات لە ناوخۆی کوردستانەوە ناردویانه، جەماوەر بە گشتی وکچان و کوڕان به تایبه‌ت لە شار‌و گوندەکانی کوردستان، به شێوەیەکی یەکگرتووانە به‌ربلاو و جیاوازتر لە نه‌ورۆزی ساڵانی رابردوو بە هەڵگرتنی ئاڵای کوردستان و له سه‌ر نانی جامانە ، وەک هێمایەک بۆ یەکگرتوویی، رێورەسمەکانی نەورۆزیان بە شکۆترین شێوه بەرێوەبرد.
جه‌ماوه‌ری تێکۆشه‌ری کوردستان،لە سەر دوای داوای 6 سازمان و لایەنی سیاسی کوردستانی ئێران قارەمانانه‌و به هه‌ستی نیشتمانپەروەری هاتنه مه‌یدان و لەم نەورۆزەدا جامانەیان کردە هێمای به‌رخودان و خه‌بات و بە وتنەوەی سرودە نەتەوەییەکان و شایی و هەڵپەرکێ لە دەوری ئاگری نەورۆز، قەڵای رژێمی دیکتاتۆری ئاخوندیان هێنایە لەرزە.
سازمانی خه‌بات ی کوردستانی ئیران وێڕای دەست و خۆشی و ماندوونەبوونی و پیرۆزبایی له خه‌لکی کورد بەبۆنەی جەژنی نەورۆز، سپاس و پێزانینی بێ سنووری پێشکه‌ش به هاونیشتمانیانی تێکۆشه‌ر راده‌گه‌ێنی وسپاسی به پایانی بۆ بەشداری بەچاوی جەماوەر لە بەرێوەبردنی رێورەسمی نەورۆزو هاتنی وه‌رزی به‌هار، وه‌رزی بریار بۆ تێکۆشان له به‌رانبه‌ر غه‌درو بیعه‌داڵه‌تیدا، و هه‌روه‌ها سپاس بۆ بە دەمەوە هاتنی داواکاری هێزە سیاسیەکانی کوردستان.
|