رۆژی سێ شەممە رێکەوتی 30ی رەشەممەی 1393 لە بارەگای ناوەندی سازمانی خەبات ی کوردستان رێورەسمی نەورۆز جێژنی نەتەوەیی گەلی کورد بەرێوە چوو.
رۆژی سێ شەممە رێکەوتی 30ی رەشەممەی 1393 لە بارەگای ناوەندی سازمانی خەبات ی کوردستان رێورەسمی نەورۆز جێژنی نەتەوەیی گەلی کورد بەرێوە چوو.
سەرەتای رێورەسمەکە بە دەقیقەیێک وێستان بۆ رۆحی پاکی شەهیدانی کوردستان دەستی پێکرد و پاشان سرودی کوردم ئەمن پێش کەش کرا.
پاشان پەیامی رێزدار کاک بابەشێخ حسێنی بەرێوەبەری گشتی سازمانی خەبات لە لایەن بەرێز کاک کامیل نورانی فەرد ئەندامی رێبەرایەتی سازمانی خەبات پێش کەش کرا. لە پەیامەکەی بەرێ,ەبەری گشتی داهاتبوو: نەورۆز و ساڵی نوێ، وەرزی نوێبونەوەی سروشت جارێکی دیکە هاتەوە، نەورۆز و بەهار، کەرنەڤاڵی مەل و باڵندەی سەرمەست، گەشانەوەی دڵانی سیس و کۆتایی هاتن بەبێ هەستی و سەرهەڵدانەوەو رابوون، و جارێکی دیکە بریاردان بۆ تێکۆشانی بەردەوام و پەیام نوێ کردنەوە بە رۆحی شەهیدان، بە رێبەرانمان، بە مامۆستا سەید جەلال حوسەینی گەورە و زانا، بۆ هەموو ئەوانەی بۆ گەل، بۆ نیشتمان، و بۆ ئازادی خەبات دەکەن و لە بەربەرەکانێی رژیمی ستەمگەری ئاخوندی بەردەوامن و فیداکاری دەکەن. هەروەها لە کۆتایی پەیامەکەی بەرێوەبەری گشتی داواێک روو لە حیزب و لایەنەکان خراوەتە روو کە تێیدا دەلێ: بە بۆنەی نەورۆز و ساڵی نوێ داوا لە حیزب و لایەنەکانی کوردستانی ئیران دەکەم کە هەموو پێکەوە هەوڵی جیددی بدەین بۆ کاری هاوبەش، بۆ پێکهینانی رێبەریی هاوبەش، تا جوڵانەوی مافخوازانەی خەڵکی کوردستان چالاکتربکات. جوڵانەوەی مافخوازانەی کوردستان لە ئێستادا پێویستی بە رێبەریەکی یەک دەست هەیە. ئەو رێبەریە بە رێکەوتن لە نێوان لایەنەسیاسیەکان پێکبهیندرێ. ئەو رێبەریە دەکرێ لە کومیتەیێکی چەند کەسی لە نوێنەرانی لایەنەسیاسیەکان پێک بێ، و رێبەری بۆ دیاری کرێ و هەموولایەنە بەشدارەکان ئەندامیان لە کومیتەی رێبەریدا هەبێ. بوونی رێبەری جوڵانەوی مافخوازانەی کوردستان بە شێوەیەک کە بتوانێ وەک نوێنەری فەرمی بێ، روو لە ناوخۆ و بە رووی جیهانی دەرەوەدا، زمانی شۆرش و بریاردەری پرسە حەستەم و سەرەکیەکان بێ. گومان نیە تا جوڵانەوەی مافخوازانەی کوردستان یەک دەنگ و یەک بریار نەبێ و هەر وەک ئێستا بە پەرتەوازەیی بمێنێتەوە، بەرەو پێش ناچێ و ئامانج ناپێکی.
لە دوای پەیامی بەرێوەبەری گشتی پەیامی رێکخراوی ئافرەتانی خەبات لە لایەن خاتوو شەکیلا ئەندامی رێکخراوی ئافرەتان پێش کەش کرا. لە درێژەی رێورەسمەکە چەند پەخشان و شیعر بە بۆنەی جێژنی نەورۆز لە لایەن چەندین هاورێی پێشمەرگە پێش کەش کرا و دواهەمین بڕگەی رێورەسمەکەش کردنەوەی ئاگری نەورۆز لە لایەن هەر دوو بەرێز مامە رەشید سلێمانی پێشمەرگە و ئەندامی دێرین و دڵسۆزی سازمانی خەبات و هەروەها خاتوو شیلان محەممەدی ئەندامی کوم٠Šتەی ناوەندی کرایەوە. رێورەسمەکە بە خواردنی حەلوا و هەڵپەرکێ و شادی تادرەنگانێکی شەو درێژەی کێشا.