ئێوارەی دووشەممە ٣٠ ی ڕەشەمەی ١٣٩٥ی هەتاوی، لە دوای بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی نەورۆز لە دێی نێ ی
ئێوارەی دووشەممە ٣٠ ی ڕەشەمەی ١٣٩٥ی هەتاوی، لە دوای بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی نەورۆز لە دێی نێ ی سەربە شاری مەریوان، هێزە سەرکوتگەرەکانی سپای پاسداران و ئیتلاعاتی رژێمی ئێران هێرشیان کردە سەر هاووڵاتییەکی بەشداری ئەو ڕێوڕەسمە بەناوی
"ئارێز دانش" و دوای لێدان و شکهنجهیەکی زۆر، به برینداری دهبهسهریان کرد.
بەپێی هەواڵەکان ئەو لاوە بەهۆی لێدانی بێ بەزەییانەی هێزەکانی رژێمەوە لاقی شکاوەو نزیکەکانی دەلێن بۆ چارەسەر براوەتە نەخۆشخانەی شاری مەریوانەوە.
ئارێز دانش خوێندکاری زانستگەی پەیامنووری مەریوانە.