له یه‌که‌م رۆژی به‌هاری ساڵی 1363به‌هه‌وڵ و تێکۆشانی رێبه‌رایه‌تی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی سازمانی خه‌بات مانگنامه‌ی تێکۆشان چاپ کراو له‌وکاته‌وه تا هه‌نووکه به بێ
جه‌ماوه‌ری شۆڕشگێری کوردستان!
ئه‌ندامان و دۆستانی سازمانی خه‌بات!
له یه‌که‌م رۆژی به‌هاری ساڵی 1363به‌هه‌وڵ و تێکۆشانی رێبه‌رایه‌تی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی سازمانی خه‌بات مانگنامه‌ی تێکۆشان چاپ کراو له‌وکاته‌وه تا هه‌نووکه به بێ ووچان تێکۆشان یه‌کیک له زمانحاله‌کانی سازمانی خه‌بات بووه‌و به‌ده‌ستی خوێنه‌رانی گه‌یشتووه.
33 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له هه‌ل و مه‌رجێکی دژوار و سه‌ختی خه‌بات و خۆراگری له به‌رانبه‌ر ده‌سه‌لاتدارانی ئاخوندی تێکۆشه‌رانی رێزه‌کانی سازمانی خه‌بات به هه‌ست کردن به گرینگی و بایه‌خی بلاوکراوه و چاپه‌مه‌نی و بواری راگه‌یاندن بیریان له ده‌رکردنی بلاوکراوه‌ێک کردووه تا له‌و رێگه‌یه‌وه بتوانن په‌رده له‌سه‌ر سیاسه‌ته چه‌پله‌کانی ده‌سه‌لاتی ئاخوندی لابده‌ن و له‌رێگه‌ی بابه‌تی جۆراوجۆر ئه‌ده‌بیات و زمانی کوردی و هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی و فکری سیاسی له‌ناو کۆمه‌لانی خه‌ڵک په‌ره پێ بده‌ن و سیاسه‌ت و چالاکیه‌کانی سازمانی خه‌بات بگوازنه‌وه بۆ ناو خه‌ڵکی تامه‌زرۆی خه‌بات و شۆڕشگێران.
بلاوکراوه‌ی تێکۆشان گڕ و تینێکی نوێی به‌خشیه ریبازی خه‌بات، و ئه‌و رۆژانه‌ی که‌م ئیمکاناتی بالی کیشابوو به سه‌ر سازمانی خه‌بات ریبه‌رایه‌تی و کادره تیکۆشه‌ره‌کان به شه‌ونخوونی و دڵسۆزی تێکۆشان ئاماده ده‌کراو و ده‌بوونه ره‌فیقی پێشمه‌رگه و دێ به دێ و شار به شار له ناو کۆمه‌لانی خه‌ڵک بلاوده‌کرانه‌وه و تامه‌زرۆیی نیشتمانپه‌روه‌رانی ناوخۆییش ئه‌وه‌نده‌ی تر ده‌بوویه هانده‌ر و پاڵپشت بۆ به‌رده‌وام بوونی ده‌رکردنی تێکۆشان له‌هه‌ر هه‌ل و مه‌رجێکی حه‌سته‌م و ناخۆشدا، خوڵقێنه‌ری وێنه‌یێکی جوانی خه‌باتگێرانه بوو که هه‌رگیز له‌بیر ناکرێت.
بێ گومان ئامرازه‌کانی راگه‌یاندنی تێکۆشه‌رانی ئازادیخواز له‌چاو ده‌زگای بلاوکراوه‌ی درۆی دژمنانی کورد نایه‌کسان و نابه‌رانبه‌ر بوو، به‌لام به حه‌قیقه‌ت ئه‌و بلاوکراوه‌ی به که‌مترین ئیمکانات و له‌مه‌وداێکی زۆر ئاماده ده‌کرا و به هه‌وڵی پێشمه‌رگه گیان له‌سه‌ر ده‌سته‌کان ده‌نێردراوه ناو کۆمه‌لانی خه‌ڵک کاریگه‌ر به‌رچاویان ده‌خسته سه‌ر وره و ئیراده و باوه‌ری خه‌ڵک و له‌و که‌شه کپکراوه‌ی ئازادییه خه‌ڵک نووسراوه و رۆژنامه‌ی خه‌باتگیرانی ده‌ستاوه‌ده‌ست ده‌کرد و لاپه‌ره به لاپه‌ره‌ی له‌لای خه‌ڵک پیرۆز بوو.
بێگومان له‌و سه‌رده‌مه‌دا تێکۆشان ببووه پردی نێوان خه‌ڵک و سازمان و هاواری کپکراوی ماف خوازی خه‌ڵکانێکی زۆر بوو و توانیبووی ریساڵه‌تی خۆی به جێ بێنێ. هه‌رچه‌ند به گۆرانکارییه خێراکانی گه‌ردوون، ئامرازه‌کانی راگه‌یاندن گۆردران و له‌ئێستا دا ئینته‌رنێت و ماهواره ده‌وری یه‌کجار گه‌وره له ژیانی مرۆڤایه‌تی ده‌گیرێن، به‌لام بلاوکراوه‌ی وه‌ک کتێب و رۆژنامه و گۆڤار هێشتاش به هۆی تایبه‌مه‌ندییه‌کانیان رکابه‌ری ئامرازه به هێزه‌کانی ئێستا ده‌که‌ن و خاوه‌ن کاریگه‌ری و جێ په‌نجه‌ی دیارن به‌سه‌ر تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا.
مایه‌ی خوشحالیه که بلاوکراوه‌ی تێکۆشان ئورگانی کومیته‌ی ناوه‌ندی سازمانی خه‌بات ی کوردستانی ئێران به‌رده‌وامه له‌کار کردن و ئه‌گه‌ر چیی چه‌ند مانگێکه به چاپ کراوی ناگاته ده‌ست خۆێنه‌رانی به‌لم له ئینتیرنیت و له ماڵپه‌ره‌کانی سازماندا به هۆگرانی ده‌گات. به‌و هومێده‌ی له داهاتودا بتواندری تێکۆشان به شیوه‌ی چاپ بگاته خۆێنه‌رانی هێژاو بگاته ناو خه‌ڵک و خوێنه‌رانی و وه‌ک سه‌رچاوه‌یێکی راستبێژی و ره‌وانبیژی و بلاوکه‌روه‌ی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی و مافخوازیی و چه‌مکه‌کانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ و پلورالیسم و …هتد ده‌وری گرینگی خۆی بگێرێ.
له سی سێهەمین ساڵیادی ده‌رچوونی یه‌که‌م ژماره‌ی تێکۆشان سلاو ده‌نێرین بۆ روحی پاکی جه‌نابی مامۆستا سه‌یید جه‌لال حوسێنی دامه‌زرێنه‌ر و رێبه‌ر و شاعیر و ئه‌ده‌یب و نووسه‌ری به‌توانای گه‌له‌که‌مان و سلاو له روحی هه‌موو ئه‌و شه‌هیدانه‌ی جێ په‌نجه‌یان له‌سه‌ر بلاوکراوه‌ی تێکۆشان دیاره و هه‌روه‌ها رێز ده‌گرین له سه‌رجه‌م ئه‌و نووسه‌ر و قه‌له‌م به‌ده‌ست و کارمه‌نده فه‌ننیانه‌ی که یارمه‌تی چاپ و بلاوکردنه‌وه‌ی تێکۆشانیان داوه. پیرۆز بێ سالیادی ده‌رچوونی تێکۆشان و به هیوای ده‌رچوونی بێ ووچانی هه‌تا رزگاری و ده‌ستبه‌ربوونی مافه نه‌ته‌وه‌یی و دیموکراتیکه‌کانی گه‌لی کورد له کوردستانی ئێران.
سازمانی خه‌بات ی کوردستانی ئێران
کومیته‌ی ناوه‌ندی
1ی خاکەلێوەی 1396
|